تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سکایپ پێوانەیەکی نوێی تۆمار کرد

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

سكایپ خزمەتگوزاریێكی ناودار و خۆشەویستی بۆ VOIP و تەلەفۆنی ئینتەرنێتی پێوانەیەکی نوێی تۆمار كرد . ئێستا ٤٠ ملیۆن بەكارهێنەر دەتوانن لە یەك كاتدا لە سەر سكایپ بن .كە ئەمەیش هەنگاوێكی نوێ بۆ ئەم خەزمەتگوزاریەیە كە لە رابردوو تەنیا ٣٤ ملیۆن بەكارهێنەر دەیتوانی هاوكات سوودوەربگرێت لە سكایپ.
سكایپ لە ساڵ ٢٠١١ بە نرخی ٥ر٨ ملیار فرۆشرا بە مایكرۆسۆفت كە خەریكی پێشكەوتنی ئەم خزمەتگوزارییەیە. سكایپ هیوادارار ئەم پێوانەیە تا ٥٠ ملیۆن بكارهێنەر زیاد بكات و پاڵپشتی لە ئەم خزمەتگوزارییە زۆرتر بكات.

بۆچوونەکان

سکایپ VP8 بەکاردەبات کە هی گووگڵە، دەمێکە ئەو ڕاوەڕاوە بۆشە دەکات. لینوکس نمەکی سوێرە، ئەگینا ئەو QTــی بڕبڕەی هەر دیارییەک بوو :)

وەڵا چی بڵێم هێشتا سكایپم نەدیوە .هەربژیت

سۆپاس کاک قەزوان
ئەوە من یەک پرسیارم هەیە پەیوەندی بە سکایپەوە هەیە بزانم کەستان دەزانن کاتێک سکایپ لەسەر ئای فۆن iphone 3gs دادەگرم دوای چەند دەقەیەک ئۆف لاین ئەبێت بەڵام لەسەر ئەنتەرنێت و تەلەفۆنەکانی ترم وا نیە تۆ بڵییت سکایپ خۆی ڕێگە نەدات یان ئای فۆنەکە ئەو کێشەی هەیە ...هیوادارم سەرکەوتوبن

کاک عەبدول ئەم پرسیارە بۆ نابەی لە بەشی پرسیارو وەڵام دای بنێی. زوتر وەڵام وەرئەگریتەوە
لەگەڵ ڕێزم

سۆپاس کاک هێمن من زۆر وادەکەم