تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کوردستان دەیان شاری تیدایە.

-SAFA-DC-

-SAFA-DC-

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔19۔ )

هەولێرو سلێمانی لەلای فەیسبووک حسابی دەیان شاری جیاوازیان بۆ دەکریت!

[img]https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-prn1/540688_339368746112623_100001185003917_842094_605560299_n.jpg[/img]
[پانێڵی یەکێک لە پەیجە کووردییەکان بۆ بینینی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەندامان]

دەیان کەمیشە
[url=http://kurditgroup.org/n/13188]http://kurditgroup.org/n/13188[/url]

ئەی چار///

TedXErbil :)

دەست خۆش کێشەکە بەداخەوە زۆر گرینگە ! پێویستی بە چارەسەر کردنی هەیە !
رونکردنەوە: بۆ هەولێر ئێمە وا خەریکین و بەشێک بە پەی توانای ئێستامان چاکمان کردوە ! واتا هەولێر Arbil ە بە ئینگلیزی .. ئەوەکانی تر هەمووی کێشەی بێ تەنسیقیە ! لە داهاتویەکی نزیک پرۆژەیەک هەیە بۆ رێک خستنی ناوەکان بلاو دەکەینەوە ئەویش بە هاوکاری هەموومان دەبێت ئینشااللە.
..........
کاک هیوا TEDxErbil خۆی TEDxArbil ە بەلام بۆ ئەم ئێڤینتەی 2012 وامان کردوە ، هەندێک کێشەمان هەبوو بەلام لەم رێگایەوەش پرۆژەکە پێشان دەدەین کە Erbil نیە و Arbil ە.
.........
لەگەل رێزم

سڵاو کاک مازن،

دەڵێیت: "بۆ هەولێر ئێمە وا خەریکین و بەشێک بە پەی توانای ئێستامان چاکمان کردوە ! "

مەبەستتان لە ئێمە کێیە؟

سلاو کاک Bardaqani
ئێمە : چەند کەسێکی خۆبەخش، هەر یەکەو لە بوارێکین کۆبووینەوە... بۆ مەسەلەی هەولێر هەر یەکەو بەپەی توانامان کارمان کردوەو کار دەکەین... لە چەند سایتێک لە پەیوەندی بووین بۆ گۆرین ی و ئیسپاتی ئەوەمان کردوە کە Arbil ە . ئێستاش بەردەوامین لە هەولدان.

سوپاس کاک مازن

شایانی نیە کاک هیوا، ئەزیزیت...

ئەوە چەند ڕۆژە ئەم بابەتە کراوەتەوە، ئەمەوێ خۆم بگرم و باسی سیاسەت نەکەم، بەڵام توخوا بۆ شتێک هەیە لەژیانی ئەم کوردەدا پەیوەندی بە سیاسەتەوە نەبێت و خەتای سیاسیەکانمان نەبێ کە حاڵمان گەیشتووە بەم حاڵەی ئێمەی پێگەیشتووین. ئاخر ئەگەر مەسەلە ماستاونەکردن نەبێ بۆ عەرەب و دڵ ڕاگرتنی مالیکی و هاشمی و تەڕ و تەشقەڵەنەبێت بۆ ئەبێ سلێمانی ناوی سلیمانیة بێ؟!! بۆ ئەبێ کورد بەلایەوە نەنگی بێت بڵێ هەولێر؟!! من ئەوە ئەزانم کە ئەربیل ناوی مێژووی هەولێرە، بەڵام لەوە دڵنیام ئەم هەموو ناوانەی بە شارەکانەوە نراون تەنها لەبەرخاتری ڕازیکردنی دڵی ئەو پێپەتیانەیە.
توخوا ئەمە کەی حاڵە وەرە کە خەڵکی لێرە لە ئەوروپا لێم دەپرسن تۆ خەڵکی چ شارێکی ئەبێ بە هەزار شێوە ناوەکە بڵێم کەناوەکەشم ووت ئەبێ شەش حەوت نەخشەی نیشان بدەم تا کابرا تێدەگات.
هەر وازی لێبێنن باشترە کورد تا ئەوانە سەرکردەی بن ئەبێ هەر لەشوێنی خۆیدا بیخولێنێتەوە.

کاک حمید گیان ، راست دەکەیت کاتێک لەدەرەوەی ولات بیت دەبێت بەشیوەی 3D ناوەکە بینیت تا بزانن... بەس خوا گەورەیە هەر چاک دەبێت...

لە کوردستانیش ئەمە زۆر پێویستە
http://en.wikipedia.org/wiki/Witch-hunt

کاکە بەرد، بۆمان ناکەی بە 3D وەڵا کورد قەت ڕاوچی نەبوە تا ڕاوی جنۆکە بکات، جنۆکە یەتە لەشمان و مامۆستا مەلا تەپتوش بە دوو ئایەت تەفرو تونای ئەکات :)
کاک مازن بیرم چوو تخوا ببورە، فەیسبوک و تویتەرەکەش هەر بۆ ئەمساڵە TEDxErbil؟ یان سپێڵکردنەکە ئەبێ چاککرێت؟

بەدلنیایەوە ئەوە کێشەیە ! بەلام وەرگرتنی لیسانسی TEDx دەبێت هەبوویلەسەر ناوی لیسانسەکە بکرێت ! بۆیە ئەمە لە کێشەکانە بەلام ئەمەش چاک دەکرێت گەر ناوەکان جاک کرا... سوپاس بۆتۆ

ناوی شار و شوێن ئەبێ کۆدەنگی نیشتیمانی و نەتەوەیی لەسەربێت. نەک بە کۆبوونەوە و کوێخایەتی ئەودویو و ئەمدیو. بەتایبەت شارێکی وەکو هەولێرە کە هەزارن پەرتووکی بنەڕەت هەیە بە ئینگلزی و بە زمانی تر، بۆیە ئەبێت ئەوەی هەیە جێگیر بکرێت.

ئەربیل بۆ؟ ڕاستە ئەوە بۆ ئەربائیلۆ و ئەربائیل دەگەڕێتەوە، بەڵام ئێستا کورد دەڵێ هەولێر و عەرەب دەڵێ ئەربیل. هەڵەم؟
بۆچی کەس گرنگی بە ناوی "هەولێر" نادات؟

کاک بڕوا، شاری مینوشن بە ئەڵمانی، بە ئینگلیزی میونیهـ، عەرەبی میونخ، بە تورکی میونهـ. ...هتد
ئەوانە شتێک نییە ئەڵمان بەوان بڵێ، ئێوە دەبێت وا بانگی شارەکەم کەم چونکە زمانی منە و ماناکەی وایە، بۆ کۆبنهاگنیش هەمان شتە. من قسەم لە سەر بنەڕەت و جێگری کۆدی ئەربیل، هەولێرە یان سلێمانی ...هتد لەسەر ئاستی جیهان و فەرمیبوونی ناوەکە.
بژین

دەمخۆش کاک سیا، جا ئەو ئەربیلە، Arbil, Erbil, Irbil, تەکەتولی زۆر زۆرە. هەرچەندە ئێستا ئەگەر بە فەرمی بێت فەرمییەکە هەر ئەربیلە، ژمارەی سەیارە و ئینتەرنێت و ناونیشانی دامودەزگاکان سەلماندوویانە.

کۆلۆنێک شیل، مانگی هەشتی 1836 گەشتێک دەکات بۆ کوردستان و هەر بە Erbil ناوی دەبات و Suleimaniyeh

http://books.google.nl/books?id=FekRAAAAYAAJ&pg=PA54&lpg=PA54&dq=Sheil,+J.,+Notes+On+A+Journey+From+Tabriz,+Through+Kurdistan&source=bl&ots=bfhC-R8xUN&sig=CLNJkmavy6jsg2OnxpWzgecBfvE&hl=en&sa=X&ei=CGaFT5W3NYSCOs_hhccI&redir_esc=y#v=onepage&q=Sheil%2C%20J.%2C%20Notes%20On%20A%20Journey%20From%20Tabriz%2C%20Through%20Kurdistan&f=false
3 مزگەوت و دوو حەمام بۆ 6000 کەس و هیچی تر. کورد لەسەرەتای مێژووەوە گەلێکی ڕەوەند بووە. بۆیە لە هەموو بوارێکدا وەک مناڵی ساواین و دەبێت لە سفرە فێری بین.

سوپاس برالە بۆ لینکەکە
هەردوکیان گومانم هەیە بەڕێز شیل لایەنی کەم لە خوێندنەوە تورکیەکەوە وەری گرتبێ، گەورەیی ئەو سەڵتەنەتە لای یونیکۆدیش ڕەنگی داوەتەوە پیتی نگ = [url=http://www.fileformat.info/info/unicode/char/6ad/index.htm]ڭ[/url] ی عوسمانی لە unikurd webیش هەیە :)

ئەم جیۆلۆجیەش ئەڵێی قاتی خوارەوەی بینای سیاسەتە! لەو کوردستانەش کە ئەچن بۆ ڕوپێوێکی جیۆلۆجی کەبابی لەگەڵ نەبێ کەس ناڕوات!
ئێ تۆ وتەنی کۆچەرین!