تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆڕێک لەسەر زمانی کوردی لە کۆمپیوتەر دا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/07

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

 

یەکشەممە ٨/٤/٢٠١٢ کاتژمێر٣ ی پاشنیوەڕۆ لەشاری سلێمانی- بنکەی ژین ، کۆڕێک بۆ بەرێز (ئاراس نوری ئەحمەد) ساز ئەکرێت دەربارەی زمان و تەکنەلۆجیای زانیاری، زمانی کوردی بەتایبەتی ، گرنگیییەکانی یونیکۆد و گرفەتەکانی زمانی کوردی ، نواندنی زمانی ئاخاوتن لە کۆمپیوتەردا و زمانی کوردی لەسیستەمەجیاوازەکاندا.
[b]ناونیشانی کۆڕەکە ، بنکەی ژین گردی ڕعایە نزیک مزگەوتی فەرید- بەرانبەر بازاڕی میترۆ[/b]
[b]
[/b]
[b]هـــــــــــــــاتن بۆ هــــــــەمووانـــــــــــە[/b]

بۆچوونەکان

سەرکەتوبیت خاڵە ئاراس، خۆزگە لەوێبومایە!

سەرکەوتوو بیت برا، لایڤ ستریمینگێکمان تێگرن بە ڕێبەر کویک :)

شاڵا لە هەولێر بوایە ئەم کۆڕە :(

بژیت کاک ئاراس.

ئینشەڵا بەیانی من لەوێ ئەیخولێنمەوە :)

بژین،

دەسخۆشی و هیوای سەرکەوتن بۆ کاکە ئاراس.

کارێکی باشە، دەستخۆش و بەهیوای سەرکەوتن.

بێ ئێمە ناخۆش زۆر بەسوود دەبێت، هەر سەرکەوتووبیت کاک ئاراس.
[url=https://www.facebook.com/KCinFB/posts/380991675267537]https://www.facebook.com/KCinFB/posts/380991675267537[/url]

دەست خۆش کاک ئاراس بەڕاستی ئەم جۆرە کۆڕو سمینارانە زۆر پێویستە. هیوای سەرکەوتنت بۆ ئەخوازین
ئەکرێ بپرسم کاک ئاراس لەسەر کام گروپ خۆی ئەناسێنێ لەو سمینارەدا؟

سڵاو هاوڕێیان.
سوپاس بۆ ئەو پەیام و هەواڵە، کاک زەندی دەبوو ناوی من بە ناونیشانەکەوە نەبوایە، کۆڕ و ناوەڕۆکەکەی گرنگترە لە ئاراس.
کاک هێمن، گروپی فەنتەلۆس نییە بێ خەم بە، کۆمپیوتەرچییەکانی کوردستانت لا چۆنە؟

بەهیوای سەکەوتن کاک ئاراس ، خۆزگە ئەهاتی بۆ ئاوهەواوی هەولێریش .

من شکم لە توانا و لێهاتویی هیچ کام لە برادەران نیە، بەڵام هەمیشە کاری گروپ و ئۆرگانیزە کرنی تواناکان بەهاو گرنگیەکی تایبەتر ئەدات بە کارەکان
بۆیە بەلامەوە گرنگ بوو بزانم وەک پاڵپشتێک بۆ سمینارەکەتان کام گروپ پرێسێنت ئەکەی؟ بۆ کاک ئاراس گروپی فەنتەلۆسیش هەیە؟