بەکارهێنەرانی IC Sandwitch گەشتۆتە %٢،٩
لەگەڵ گەیشتنی نوێکارییەکانی وەشانی ئایس کرێمی ٤ ئاندرۆید بە دەستیەکانی Samsung , HTc لە ئەوروپا، وە رۆژ لە دوای رۆژ بەکارهێنەرانی ئەم وەشانە بەرەو زیاد بوون دەچێت و بڵاوبوونەوەی دەستی Galaxy Nexus و پڕ فرۆشی دەستیەکە کاریگەری زۆری هەیە لەم گەشەکردنەدا ، ئەم گەشەکردنەش گووگڵ خۆی ئاماژەی پێداوە لە ماڵپەڕی گەشەپێدەرانی خۆی.
.شایانی باسە وەشانی ٢.٣ زۆرترین بەشی داگیر کردووە کە دەکاتە %٦٣ ی بەکارهێنەران ئەم وەشانە بەکاردەبەن. بەڵام وا چاوەرواندەکرێت کە ئەم ڕێژەیە زۆر بەرز تر بێتەوە ،چونکە ئەو دەستیانەی ئێستا بڵاو دەکرێنەوە هەموویان وەشانی ئاندرۆیدی ٤ بەکاردەبەن.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
سڵاو کاک جوتیار، من مۆبایلێکی HTC Desire HD م هەیە و سیستەمی کارپێکردنەکەی Android 2.3.4 ە، ئایا ئەتوانم بەرزی بکەمەوە بۆ سەندەویچ ئایسکرێم؟ وە ئایا ئەگەر ئەکرێک بە چ رێگایەک ئەتوانم؟ سوپاس بۆ وەلامدانەوەت
کێشەم نییە لەگەل ٢.٣.٤ ...!
کاک کاروان منیش کێشەم نیە، بەڵام تەنها سەپۆرتی زمانی کوردی ناکات چونکە پیتەکان لێکجیادەکاتەوە، وە دوای ئەوەش هەر حەزەکەم بەرزی بکەمەوە بۆ ئایسکرێم چونکە لەوبروایەدام ناسکترە
کاکە جوتیار گیان، هەرچەندە ئێرە شوێنی پەیام گۆرینەوە و هاوکاریکردن نیە ببورن، بەڵام سوپاس بۆ وەڵامەکەت، بەڵێ هەر کە کریومە ئەو ڤێرژنەی لەسەر بووە و دەستم لێنەداوە چونکە ئەسڵەن رێگەیەک نیە بتوانی ئەپی بکەیت تاوەکو دەستکاری بکەم
سوپاس بۆ تۆ