ئەندرۆید و پیتی صلی الله علیە وسلم
هەموومان دڵمان بە دۆندرمە کێکدارەکەی رۆبۆتە سەوزەکەوە خۆشبوو، کەچی رۆبۆتە سەوزەکەش وەک میزی وشتر دەگەڕێتەوە دواوە. دوای دەرچوونی شەکرەمەنییەکە وتمان تەنها کێشەی پیتی ێ ماوە، کە لە حاڵەتی ناوەڕاست و کۆتا نالکێت. لەگەڵ ئەوەش کێشەکە ئەوەندە گەورە نەبوو. دوای کتابوناکتابکم و دواکاری بۆ گۆڕینی فۆنتەکان، دەسخۆشیمان لە پاسکال زوغبی کرد بۆ شاکارەکەی. فۆنتەکە بۆ نووسینی کوردیش بێکێشەیە و چاوەڕوان دەکرا کێشەی هەموو پیتەکانی گەلە قوڕبەسەرەکەی ئێوەش چارەکرابن. بەداخەوە ...
کێشەی ئەمجارە لە خودی مۆتۆری شێوەپێدانی ئەندرۆیدە.
لێکدانەوە:
سێ شوێن هەن کە ڕاستەوەخۆ پەیوەندییان بە نووسینەوە هەیە:
1. ڕواڵەتی فۆنت
2. OpenType Layout کە لە دڵی فۆنتدایە
3. Shaping engine مۆتۆری شێوەپێدان
بۆ تاقیکردنەوەی خاڵی یەکەم و دووەم، دەتوانیت فۆنتی Droid Naskh دابگریتە سەر سیستمەکەی خۆت و لە هەموو شوێنێکدا تاقی بکەیتەوە، دەبێنیت هیچ کێشەیەکی نییە. کەواتە مۆتۆری شێوەپێدان. ئەی باشە بۆ لە وێبگەڕدا هیچ کێشەیەکی نییە و ماڵپەڕە کوردییەکان بە جوانی دەخوێنرێنەوە؟
چونکە وێبگەڕ مۆتۆڕی خۆی بەکاردێنێت، هەر هەمان مۆتۆڕ کە وێبگەڕی دیسکتۆپەکەشت دەخاتە گڕ.
سەیری پەڕگەی لکێنراوی 1 و 2 و 3 بکە.
لێکدانەوەی زیاتر:
بە پرۆگرامێکی فۆنت، فۆنتی Droid Naskh یان Kufi بکەرەوە، دەبێنیت، پیتی ڵ لە حاڵەتی تەنیا، دەسنیشانی گلیفە بەرامبەەکانی دەکات و هەر سێکییان لە ناو فۆنتدا هەن. کەواتە درووستە.
ئەو کەسانی ئەندرۆیدی 2.3 بەسەرەوە بەکاردێنن و بەتایبەتی ئەوانەی وەشانی 4 دەتوانن تەختەکلیلە نوێیەکەی کوردئاتیتیگرووپ بۆ ئەندرۆید داگرن بۆ تاقیکردنەوە:
[url=http://kurditgroup.org/downloads]http://kurditgroup.org/downloads
[/url]دەبینیت پیتی ڵ و هەموو پیتە کوردییەکان تەنها حاڵەتی تەنیا تەواون و ڕەفتارێکی زۆر سەیر نیشان دەدەن لە کاتی لکاندنییان. بزانە، هەموو پیتە کوردییەکان لە حاڵەتی لکاودا، لە بۆشایی private ی فۆنت جێگیرکراون و ئەمەش بەڕای من کێشە گەورەکەیە و ڕێکخراوەی یونیکۆدیش هەموو داواکارییەکان رەتدەکاتەو و بە پێویستی نازانێت کۆدی تایبەت بۆ پیتە کوردییەکان لە حاڵەتی لکان دابنێت چونکە لە پرۆتۆکۆلی ڕەفتاری پیتەکان پێناسەکراون.
دوای لێکدانەوەیەکی دوور و درێژ و چاودێری ئەم ڕەفتارەی ئەندرۆیدی چوار، ئاشکرایە کە پیتە کوردییەکان حیسابییان بۆ نەکراوە و ڕاستەوخۆی ئەو پیتەی دوای خۆی نیشان دەدات، چونکە سیستم نازانێت چییان لێبکات، سەیری پەڕگەی 1 بکە:
لە دوای پیتی ڵ ئەم 3 پیتە هەن: لام 1 خاڵ بەسەر، لام 3 خاڵ بەسەر و لام 3 خاڵ بەژێر
لە دوا بزوێنەکەش: پیتی کورتکراوەی صلی الله علیه وسلم دێت.
لە کاتی نووسینیشدا بە تەختەکلیلی کوردی ئەم ڕەفتارە ئاشکراتر دەبێت بۆ تۆی بێکەس.
ئنجا ... با سەرتان نێشێنم، کتابوناکتابک و عەرزولحال. ئێمەش تەنها دوو دەستمان هەیە و ڕۆژیش تەنها 24 سەعاتە و بە هەموومان دووکەس و کەرتێکین.
لێرە شەڕ و گرژی ئێمە لەسەر یەک دانە بایتە، لە کوردستانیش لەسەر یەک دڵۆپ نەوتی دزراوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، کاک بەردەقانی ، من پێشتر تەختەکلیلەکەم تاقی کردەوە، رۆژێک دوودێڕ چاتم نوسی لە فەیسبووک ،[u][b] کێشە لەپیشانداندایە[/b][/u] ، چونکە هەمان تێکست بەویندۆز تەماشام کرد، هیچ کێشەیەک نەبوو.
دەست خۆش بەڕێزان
کاک زەندی من ئەو کێشەم ماوە کە باسم ئەندریۆدی ٤ واتە ئەم ئایسکرێمە لەسەر گەڵاکسی نێکسیس ئەو فۆنتەش تۆ پێت وتم دام گرت ئەوەی کاک بەردەشم پێش تر داگرتوە نازانم تا ئێستا نایخوێنێتەوە واتە پیتەکان بە پچڕاوی پیشان دەدات ئەگەر تۆ یان بەڕێزێک ڕێنمایم بکات زۆر سوپاسی دەکەم
کاک عەبدوڵا، وێبگەڕەکەت کامەیە بیگۆڕە بە [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=mobi.mgeek.TunnyBrowser]Dolphin[/url] بزانە هەمان کێشەیە هەیە.
دەست خۆش کاکە.
ئەو ڕۆژەی بابەتەکەی سەکۆم نوسی، زۆر ورد بوومەوە لە فۆنتەکەی کاکە زوغبی. ئەکرێ ئەم بەندەی نەشارەزایە تۆزێکی تر حاڵی بکەیت؟ وابزانم ٦ جار بابەتەکەتم خوێندەوە.
لە زۆری تێ ئەگەم بەڵام لام ڕون نیە کە ئایا جەنابی ئاندرۆیدە لە کاتی لکاندنی پیتەکانی ئێمە باز هەڵئەدات یان چی؟ واتە فۆنتەکە تەواوە بەڵام shaping engineەکەی ئاندرۆید حسابی بۆ چەن پیتێکی ئێمە نەکردوە؟
ڕێز
دەست خۆش بۆ ئەم ڕوون کردنەوەیە ، من لە یەکەم رۆژەوە کە تاقیم کردەوە هەم لە SDK و سەر دەستیەکەش ئەو کێشەی صلی الله علیە وسلم ـە دەهاتە ڕێم بۆیە ئەو کاتەی کە بابەتەکەت بڵاوکردەوە کە %١٠٠ پشتگیری دەکات من وتم هەندێكی ماوە .
بژین،
سۆپاس کاک زەندی بەڵێ بۆ دۆڵفین کێشەی فۆنتی نیە ... بەس بۆچی بۆ براوزەرەکەی خۆی کێشەی هەیە..؟؟
ئەی بۆچی بۆ گۆگڵ کرۆم بێتای بۆ ئەندریود کێشەی هەیە؟؟
دەبێت لەگەڵ هەموو براوزەرەکان بێ کێشە بێت
کاک عەبدوڵا@ ئەبوایە لەسەکۆ وەکو پەیامێک ئەم بابەتەت بنوسیایە، ئەم بابەتێکی ترە، بۆچی لە کرۆم و وێبگەڕی ستنادارت کێشەی هەیە؟ نازانم، بەڵام گرنگ ئەوەیە کێشەکەی تۆ چارەسەر بوو.
سەرکەوتوبن
سوپاس کاکە ئەرەوەڵا بڕوا ئەکەم
سەرخەوێك ئەشکێنین بۆ چالاککردنی ،
لە پاشکۆکان یەکێ لە وێنەکان نایابە ههههههه
بۆ زانیاری، دیارە webkitیش ئەچێتەوە سەر shaping engineەکەی ئاندرۆید خۆی لە کاتی نوسیندا، ویستم شتێک بنوسم لێرە کە ئەتوانین لە جیاتی textview بۆخۆمان inputی html بەکار بهێنین...ئەویش هیچ!!
http://cl.ly/3c1v3T3t1R1y1C1R3l1y