تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پرسیارێك لەسەر ماكنتۆش یان ماكبوك پڕۆ

Dastan mahmod

Dastan mahmod

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔33۔ )

ئەری دەتوانری بۆ ماكنتۆش یان ماكبوك پڕۆ ویندۆز7 یان ویدۆز8 دابنرێت؟

جا داماننا کرا، بەڵام ئایا کفر نییە ویندۆز لەسەر ماک دامەزرێنی؟!

ئەتوانیت Mac OS لەسەر IBM دامەزرێنیت، بەڵام پێچەوانەکەی نازانم!

برا من لەکوردستانم لەیەکێک لەمۆڵەکان چوم ماکنتۆشێکم کڕى 32000$ پێداوە من کارى مۆنتاژ و دیزاین کارى ترى ڤیدیۆی دەکەم لێرە یەک بەرنامەى ماکم بەدەست نەکەوت وە گەربڵێى لەئینتەرنێت هەیە ئەگەر هەشبێ بۆم نابێ چونکە من تا ئەو سایتە دەکەمەوە دەڕۆم جەمە نانێک دەخۆم یان وانەیەکى قوتابخانە بەتواوى دەحوێنم کەواتە دەبێبیکەمە ویندۆز بۆئەوەى بتوانم ئەو بەرنامانەى کارم پێیە دایبنێم و هەندێک کارى پێبکەم
نازانم تۆ لەکوێ دادەنیشى بەس من ئیشم بە (3DS max و adobe after effect و بەرنامەکانى ترى Adobeم دەوێ جاتۆ گەر بزانى ئەوانە هەیە لە کوردستان

زۆر سووباس کاک Fatah بۆ زانیاریەکەت

بەڵێ دەتوانیت ویندۆز لەسەر ماك بووك دابەزێنی و شان بەشانی Mac OS کاری پێبکەیت. بۆ ئەنجامدانی ئەمە چەند ڕێگەیەك هەن. ئاسانترینیان بەکارهێنانی پرۆگرامێکە بەناوی Parallels Desktop 7. لەم [url=http://www.parallels.com/eu/search/cs/pd/dskd77-2/special-offer/?source=g_eu&gclid=COqctIDY3q4CFQJYmAodDyZFWg]ئەدرەسەدا[/url] زانیاری زیاتری تێدایە[b].[/b]
ئەم پرۆگرامە خۆی بەنزیکەی 60 دۆلارە بەڵام تۆ دەتوانیت [url=https://nct.parallels.com/fulfill/0285.027]لێرەوە[/url] دای بگریت و تاقیبکەیتەوە.
[b]ئەمەش[/b][url=http://www.youtube.com/watch?v=uVfRQ0YIDUI] ڤیدیۆ[/url]یەك بۆ تۆ.[b]
[/b]

بەس ئایە گەر ئەوبارنامەیە بەکابێنم ئەوە هەر هەمان خێرایى ماکەکەى دەبێ یان تۆزبَک کەمترە چونکەمن لەبەر خێرایەکەى دەمەوێ بەکارى بێنم.
من خێراى ئینتەرنێتەکەم 4KB لەچرکەیەکدا جاریواهەیە ئەوەش نامێنێت جاچۆن سەیرى ئەم ڤیدیۆیە بکەم.

براکەم کرتەی ووشەی ڤیدیۆکە بکە خۆی یوتیوبت بۆدەکاتەوە و ڤیدیۆکە دەبینیت، بەس بێگومان دەبێ ئەنتەرنێتت هەبێت.
باوەڕناکەم هیچ لە خێرایی کەمبکاتەوە چونکە ماك و ویندۆزەکە لەهەمان کاتدا کارناکەن. کە یەکێکیانت کارپێکرد ناتوانی ئەوەی تریان هەڵبکەیت تا ئەویان نەکوژێنیتەوە. دوای ئەوە ئەمە هیچ پەیوەندی بە خێرایی ئەنتەرنێتەوە نی یە چونکە ئەگەر نێتیش نەبێت سیستەمەکان هەر کاردەکەن. ئەمە پەیوەندی بەخێرایی چارەسەرکەرەکەتەوە هەیە کە بێگومان ئەوەی تۆ خێرایی یەکی باشی هەیە. نازانم چارەسەرکەری ماکەکەی تۆ چ جۆرێکە، بەڵام بێگومان ماکێك 3200 ی پێدرابێت ئەبێ زۆر خێرابێت.

برا خۆکەر وتم نێتەکەم خێرانیە مەبەستم ئەوەنیە کە سیتەمەکە پەیوەندى بە نێتەوە هەیان نا بایئوەندە هەر دەزانم مەبەستم لەوە بوو کە نێتەکەم ئەوەندە خاوە ناتوانم سەیرى ڤیدیۆکەشى پێبکەم.
وە دەشم زانى کە کرتە لەسەر ووشەى ڤیدیۆ بکەم ئەوە ڤیدیۆکە دەبینم وە دڵنیاشبووم لە یوتیوبە یەڵام وتم نیتەکە زۆر خاوە ناتوانم سەیرى ڤیدۆکەى پێبکەم زۆر سووپاس بۆ وەڵامەکەت بەڕاستى زۆر زۆر زۆر کارم پێبوو وە پشتم بەو سایتە قشتە بەستبوو باشبوو وەڵامم دەست کەوت ئیتر (ئسراحەت) پشوم وەرگرت لەو کێشەیە زۆر زۆر زۆر زۆر سووباس.

وایە بۆ خێرایی یەکە من کەمێك بە خێرایی وەڵامەکەی پێشووتم خوێندەوە، دوای لێبوردن دەکەم.
بەخۆشیت بێت و بەخێربێیت.

بوراوى،زۆر سووپاس نەخشە لەتۆش بێت،زۆر سووباسیش بۆ بەخێرهاتنەکەت.

ئەمەش ڕێگەیەکی تر بۆ دانانی ویندۆز لەسەر ماک، بە هۆی بەکارهێنانی بەرنامەیەک بە ناوی Bootcamp
http://www.youtube.com/watch?v=GOwm1H6nAjs&feature=related

جا ئەو ڕێگەیە سەرکوتویە مامۆ.

وەڵا خۆم تاقیم نەکردۆتەوە، لە یوتیوب بۆت گەڕام، تاقی بکەرەوە بەڵام پێش ئەم کردارانە دڵنیابە کە سی دی ماکەکەت هەیەو داتاکانیشت بپارێزە.

زۆرباشە هەوڵدەدەم

زۆر ئاسایی دەتوانی دایبنێی
بەڵام ئەگەر ئەومۆڵەی ماکەکەت لێی کری فامیلی مۆڵ ە ئەوا لەوێ ھەمو پرۆگرامێک دەست دەکەوێ ئۆرجینال

ھەم ئەو پۆگرامی Parallels لەوێ ھەیە بە ھەموو جۆرەکانیەوە
دەتوانی ئەوەش بەکاربێنی www.virtualbox.org

بەس یەک پرسیارم ھەبو ئەوە کام جۆرێ ماک ە لە کوردستان بە ٣٢٠٠٠$ ؟

دیسان سڵاو
کاکە: رێبین بەڕاست لەکام بەشەى مۆڵەکە کوا شتێکیواى لێنیە لە پڕۆگرام هەمووى لەبازاڕهەی، برا لەبارەى کام جۆرەیە من زانیاریەکى زۆرم نەيه لەسەر ماکنتۆش بۆیە پرسیام کرد گەر حەزیشت کرد دەڕۆم دەپرسم بەڵام لەماڵێ هیچى نەمابوو دەرم بکەن ،وە شێوەکەى پیشانگەرێکى گەورە و ماوس و کیبۆردێکە دواتر زایارى تەواوت لەسەر دەدەمێ گەر حەزت کرد.

با منیش خۆمی تێخەم.
برالە، کفری خوایە :)
دڵنیام هەم after effect هەم 3DS Maxیشت دەست ئەکەوێت، کوڕە بێ قەزابیت خۆ هیندیستان سۆفتوێر ئەنێرێت بۆ سیلیکۆن ڤالی :) جا خۆی بەزمەکە لەوەیە دوایی کە ویندۆزت دابەزاند هەر ئەبێ ئەوان پەیداکەی وایە یان نا؟ ڕاستە ویندۆزەکەی ئەکرێ زیاتر بێت بەڵام سەر ئێشەکەت کەمترە ئەگەر ڤێرژنی ماکەکە پەیداکەیت و تەواو.
من تاقیم نەکردۆتەوە بزانم جیاوازیان هەیە لە خێراییدا یان نا، بەڵام خۆی بەکارهێنانی ماکەکە خێراییەکەت زیاتر ئەکات. ئەی کەواتە 3200 بۆچی دا بە ماک؟ پی سیەکی i7 خۆی بکوژێت 2000 ناکات!
ئەوەش قسەی من :)

کاکە: هیوا حەک بەخێرێی
ولله منیش دواى تۆزێک بیرم کردەوە هەمان بۆچونى تۆم هەبوو خاڵێکم هەیە لە بەڕیتانیا بزانم ئەو ئەوبەرنامانەم بۆ دەنێریتەوە، کاکە سەد خۆزگە بە هیندستان ولله ئەوان زۆر کەسى زیرەکیان تێدایە بۆنموونە ئەونەفەرەى کاک بەردەقانى هەمووکات باسى دەکات سواڵکەرە ملیۆن لێرەکە
من دیسک تۆپێکیترم هەیە کە خۆم پارچەکانم بۆ پەیداکردوە و لێکم داوە زۆر خێرایە بەس نەدەکرا 24 کاتژمێ کاربکا،بۆ یە چوم ئەو شتە (عەنتیک)ەیەم مەبەستم ماکنتۆشەکەیەم کڕی چونکە گرێنتى هەتا مردنى لەگەڵە.

کاکۆ digital city هەیە لە نهۆمی دووەم زۆربەی پرۆگرامەکانیان هەیە ئۆجینال ، ئەگەر تریال و کراک کراوو ئەوانەشت ویست لە بازار زۆرە
سەبارەت بە جۆرەکەی بەوپێیەی باسی لێدەکەی لەوانەیە ئای ماک بێ ، بەڵام پێشکەوتوترین جۆی بە ٢٠٠٠ ە
www.apple.com/imac
سەبارەت بە گرەنتیش نەمزانیە هەتا مردن گرەنتی هەبی ئەمنیش ماک م هەیە و لەوێ کریومە بەس تەنها یەک ساڵ گرەنتی لەگەڵ

کاکۆ هەر لەسەرەتاى چونە ژورەوە لە بەژى تەکنەلرژیا لە فاملى مۆڵ ئەو جۆرى من کڕیومە لێسەتى شاشەیەکى سپیە
لەبارەى گرێنتیەکە مەبەستم گرێنتى فاملە مۆڵنیە ئەوە ئی ئەپڵ من ساڵێک دوو ساڵ لەمەوبەر ئەو شتەم لە سایتێکى عربى دیى کە ئەپڵ گرەنتى "مدل حیە" دەدات بەکر]نى ماکنتۆش وە سیتەمەکەى خۆى.
من ئەوگرەنتى یەکساڵەشم نەویست چونکە دڵنیات کەمەوە تا 5 یاڵیتریش هیچى لێنایە گەر بزنى بەکارى بێنى وەمن ئێستا ئەوە سێیەمین ڕۆژە لەسەر یەک کاری پێدەکەم بێئەوەى بیکوژێنمەوە چونکە لو قسەى خۆم دڵنیام.
وە لەبارەى نرخەکەى هەروەک وتم بڕۆ سەیرێکى بکە و ئیتر خۆت خێرای و شتەکانى تریشى دەزانى، بۆزانیاریت من هیچ پێویست ناکات باسى پارەبکەم و خۆمی پێهەڵکێشم چونکە ئی ئەوە نیە بەس زانست ئیئەوە یە شانازى پێوە بکەى،[b]من بۆیە لەسەرەوە نرخەکەم نووسى بۆئەوە ئاوا زوو وەڵامەکەم دەست بکەوێت[/b]، هیوادارم تێم گەیشتبى.
ئیتر بەدوعا

ببورە برا منیش مەبەستی وام نەبو بەڵام ئەو نرخەی تۆ نوسیوتە یا هەڵەیە یا من هەڵەم :)

برا بڕۆ بۆ فاملی مۆڵ ئینجا بۆت دەر دەكەوێ‌.

"برا من لەکوردستانم لەیەکێک لەمۆڵەکان چوم ماکنتۆشێکم کڕى [b]32000[/b]$ پێداوە من کارى مۆنتاژ و دیزاین کارى ترى ڤیدیۆی دەکەم......"



خەڵک و ئۆمەتی محەمەد کە ئیشی دەکەوێت دیزاین و دەنگ و ڕەنگ، ماکی پێویستە. ئەوەی ماک چێکی دەکات، و تواناکانی بە سیستەمێکی ویندۆز ناگەڕێت مەحاڵە و بۆشە.

ئەو پارەیە ئەکاتە سێ دەفتەرو بیست قەڵەم بەخوا زۆر گرانە!!

bra baxwa halam nwse wa mn mabastm 3200$ bwa etra ewash wa sar maxana sarm dazann halam
zor swpas kak hemn bo rwnkrdmawakat

بەرێزان سلاو کاکە من ئیش بە ماک ئەکەم وەڵایی گوناهە ماک ویندۆزی لەسەر دابەزێنی کفرە هەموو پرۆگرامێکی هەیە کاکە داستان مادام تۆ ئیشی مۆنتاژ ئەکەی ئەوە پرۆگرامی (final cut pro ) بەکار بێکە من خۆم مۆنتێرم کار بەوە ئەکەم
http://www.youtube.com/watch?v=iLNN-bMVer4
ئەم لینکە ئەتوانیت ئسفادەی لێ پکەیت .
ئافتەر ئفێکتیش هەیە بۆ ماک بەڵام سریدی ماکس نیە بۆ ماک بەڵام پرۆگرامی تر هەیە .

زۆر سووپاس کاک macfarman
بەس من کێشەکەم لەسەر 3Ds max هەر خۆم نەدەبوو ئەم مانتۆشەم کڕیبا پێش پرسیارکردن بەس چیبکەم تازە قەوما.
چونکە 3Ds max کاتێکى زۆرى دەوێ لەکاتى ڕێندەر.

کاکە داستان گیان دەتوانیت شتێک پکەی من وام کردووە PC یەکم کریوە بەس بۆ 3DS MAX ئەوە زۆر باشە ئەگەر نا پرۆگرامی تر هەیە 3d وەک (SHAKE )
ئەمە فێربونەکەیەتی
http://www.youtube.com/watch?v=nCt6y_MdG3g
بە راستی من بۆیە وام کردووە لەبەر ئەوەی ماکەکەم هیلاک نەبێت وەکە خۆت وت رێندەری زۆری دەوێت 3DS MAX ئەو رێندەرەش ماکەکەت زوو هیلاک ئەکات .

خوادەکات 3Ds max بۆ ماک دەبێت ئەوە کێشە هیلاک بوون نیە بەس نیە.

کاک : Maznm
زۆر باشە
[url=http://www.facebook.com/photo.php?fbid=137577669671977&set=a.102872549809156.5691.100002592341979&type=1]فەرموو[/url] نمونەیەکى زۆر زۆر سادە بە 7 دەقە دروستم کردوە: [url=http://www.facebook.com/photo.php?fbid=137577669671977&set=a.102872549809156.5691.100002592341979&type=1]http://www.facebook.com/photo.php?fbid=137577669671977&set=a.102872549809156.5691.100002592341979&type=1[/url]
وە ئەوانیتر کە کاتم هەبوو وێنە وێنە بۆت دادەنێم بەسەر چاو.
لۆگۆى پەیجەکەى خۆمە.

ئۆو ببورە لەبارەى فێرکاریەکەش بەسەر چاو بەس ئێستا زۆر زۆر زۆر زۆر بێکاتم زۆر سەرقاڵم تا دوو سێ مانگیتر ناتوانم هیچ بکەم.

دەست خۆش برا سەرکەوتو بیت