تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەپێك بۆ شارژی موبایلی ئەندرۆید

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

ترۆڵ -Troll- لە هەموو جێگا پەیدا دەبێت زۆر بە ئاسانی تەنانەت لە نێو بەرنامەنووسەرانی موبایل . ئەپلیكەیشنی [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.szlab.solarcharger&feature=apps_topselling_free#?t=W251bGwsMSwxLG51bGwsImNvbS5zemxhYi5zb2xhcmNoYXJnZXIiXQ]Solar Charger[/url] دەمێكە لە نێو بازاری گوگڵ - Google Play- دانراوە بۆ داگرتن . ئەم ئەپە كاری ئەوەیە لە رێگای مانیتۆری موبایلەكە كە لە بەر تیشكی خۆر دانراوە ، باتری موبایل شارژ دەكات . جێگای سەر سورمانە كە زۆرتر لە ٥٠٠ هەزار كەس ئەم ئەپەیان داگرتە بێ ئەوەی كە رێنماییەكەی بخوێنن. دوای داگرتنی ئەم ئەپە بەكارهێنەران بۆیان دەركەوتوە كە ئەمە گاڵتەیە و لە دەنگدانەكە كەمترین "امتیاز"یان داوە ، بەڵام زۆریش پێیانگاڵتەیێكی باش بوە و بۆچوونی خۆیان نوسیوە .
خاڵ : لە رێگای سەرهێڵ زۆر نەرمەواڵەی ساختە دروست دەبێت تەنانەت لە بازارە بەهێزەكانی ئەپەكان . بەڵام ئێوە دەتوانن بۆ گاڵتەكردن لە گەڵ هاورێكانتان پێیان بناسێنن و تا كەی دەڵنیادەبن كە ئەمە ئەپێكی ساختەیە ! خوا دەزانێ .
- ترۆڵ -Troll- چیە ؟
بەو كەسانە دەڵێن كە پەیامێكی قۆڕ لە بۆچوونێك یان لە مەكۆیێك (سەكۆ ) دەنووسن تا بەكارهێنەران یان ئەندامان لە نوسینی بۆچوون لە بابەتی فەرمی ڵابدەن و بە رێگای مەبەستی پەیامەكەیان رایانبكێشن ، بۆ وێنە : لە ناو نووسراوەكەی هەڵەیێكی وشەیی دادەنێت یان لە سەر ئاستی دەروونی ئەندامان كار دەكات تا هەڵیانگرسێنێت و شەڕە جنێو بكەن .وێنەی ترۆڵ لە ئەنترنێت ئەمەیە ؟-بۆ زانیاری زۆرتر ویكیپێدیا -
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/troll_face.png[/img]

پاشکۆقەبارە
Image icon troll_face.png55.92 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەست خؤش کاک قەزوان

سپاس كاك [url=http://kurditgroup.org/u/macfarman]macfarman[/url] بەرێز