ئەپلیكەیشنی هاوبەشكردنی وێنە
وێنەكان كە بە كامێرا دەیگرین جار وا دەستدەدات كە پێمان خۆشە هاوبەشی بكەین لە تۆرە كۆمەلایەتیەكان یان ئینتەرنێت، ئەپلیكەیشێنی زۆر هەن بۆ ئەم مەبەستە ، بەڵام یان تەواونین یان كەموكوڕیان تێدایە.بە تازەیی وەشانی نوێ ئەپلیكەیشنی هاوبەشی وێنەی [b][url=http://www.mobli.com/home]mobli [/url][/b]رەوانەی سەر تۆر كراوە. كە بە دڵنیایی دەتوانین بڵێین كە كەموكوری تێدا نیە . خاڵی بەهێز بوونیشی ئەوەیە كە بەكارهێنەرانی ئەندرۆید و IOS دەتوانن سوودی لێبگرن .
ئەلبەت زۆرتر ئەم بابەتە كە سەرنجی منی ڕاکێشا ئەوە بوو كە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Leonardo_DiCaprio]لێئۆناردۆ دی كاپریۆ[/url] ٤ ملیۆن بە واتەیێكی تر ٥ ملیۆنی بۆ دروستكردنی ئەم ئەپە ترخان كردوە .بەڕاستی پارەكەیشی بە فیرۆ نەداوە .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/03-12-2012-08-07-17-AM_0.jpg[/img]
بە دامەزراندنی ئەم ئەپە ئێوە بە ئاسانی دەتوانن وێنە بگرن وێنەكانتان هاوبەش بكەن لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان .هەر وەها وێنەی ئێوەدەتوانێت لایك بكرێت و بۆچوونیشی لە سەر بنوسرێت .بەشی دەستكاری ئەم ئەپە بە تاریكخانە یانDarkroom ناسراوە كە وێنەگر دەتوانێت هەر جۆر فەلتری لە سەر وێنە بۆ دانێت تەنانەت قاپی بگرێت.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/03-12-2012-08-08-31-AM_0.jpg[/img]
ئێوە دەتوانن وێنەكانتان لە سەر جێگای گرتن تاگ لێبدەن "بەرچەسبی بۆ دابنن" و تاقمەیێكی بۆ دروست بكەن. ئەگەر هەر موبایلت نیە دەتوانی لە نێو ماڵپەڕەكە خۆت ناونوسی بكەیت و وێنەكانت هاوبەش بكەی . دەتوانی كۆدێك وەر بگریت لە هەر وێنەیێك ولە نێو ماڵپەر یان وێبلاگەكەت دایبنیت.

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 71.8 ک.ب. |
![]() | 46.79 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون