تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دێڵ یەکەم ئەڵترابوکی خستە بازاڕەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/22

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

کۆمپانیای بەرهەمهینی کۆمپیوتەر، [url=http://www.dell.com/]دێڵ[/url] یەکەم ئەڵترابووکی خۆی بەرهەم هێنا، هەرچەند درەنگ بوو ،بەڵام لاپتۆپێکی باشی بەرهەم هێناوە.
ئەم ئەڵترابووکە ناوی"XPS 13" و زۆر سوکەڵەو پتەو کەشخە دروستکراوە، پیکهاتەکەی بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە، هەرچەند بەکار‌هێنەر لەکاتی کڕینی ئەم بەرهەمە لەماڵپەرێ DELL ئەتوانێت گۆڕانکاری لە چارەسەر کەر و پەپکەی ڕەق و هەندێک پێکاهەتەکانی تریدا بکات.
*************************************************
[b]*[/b][b]مۆنیتۆر ١٣،٣ ئینج لەجۆری لید و بە شوشەی گۆریلا داپۆشراوە[/b]

[b]* چارەسەرکەر Intel Core i5-2467M[/b]

[b]* گرافیک Intel HD Graphics 3000[/b]

[b]* بیرگە تا 4 GB RAM[/b]

[b][/b][b]120 GB SSD[/b][b] پەپکەی ڕەق *[/b]

[b]* ١ پۆرتی USB2[/b]

[b]* ١ پۆرتی USB3[/b]

[b]١ پۆرتی پیشانگەری بچووک *[/b]

[b]* وێب کامیرا ١،٣ مێگاپیکسەڵ[/b]

[b]* بێسیم لەجۆری (b/g/n) (Intel Centrino Advanced-N 6230)[/b]

[b]* دانشین (Bluetooth 3.0)[/b]

[b]* پێوانە 316 × 6~18 × 205 ملم[/b]

[b]* کێش ١،٣٨ کگم[/b]

[b]* نرخ لە ٩٩٩ دۆلار[/b]

جێگای ئاماژەپێکردنە کڕیار ئەتوانێت گۆڕانکاری لە پێکهاتەکانیدا بکات بۆ نمونە گۆڕینی چارەرسەرکەر بە جۆری Core i7 وە زیادکردنی پەپکەی ڕەق لە ١٢٠ گیگابایت بۆ ٢٥٦ گیگابایت، بەڵام بەنرخێکی گرانتر، هەروەها پاتری ئەم لاپتۆپە لەزۆربەی ئەڵترابووکەکانی تر باشترە بۆ ماوەی نۆ کاژێر بەرگەدەگرێت.
تەماشایەکی ئەم بەراووردە بکەن لە گەڵ ماک بووک ئەیردا کراوە.
[Youtube]tnT_bL7D8RI[/youtube]
[img]http://bilde.dinside.no/dell+xps+13.jpg?o=4309612&w=548&frame=0&ee=[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/dell+xps+13.jpg?o=4309597&w=548&frame=0&ee=[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/dell+xps+13.jpg?o=4309600&w=548&frame=0&ee=[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/dell+xps+13.jpg?o=4309603&w=548&frame=0&ee=[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/dell+xps+13.jpg?o=4309609&w=548&frame=0&ee=[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/dell+xps+13.jpg?o=4313663&w=548&frame=0&ee=[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/dell+xps+13.jpg?o=4313736&w=548&frame=0&ee=[/img]

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك زەندی بەرێز. كاك زەندی زۆر كەس لە ئێران لە تەمەنی باتری دێڵ گڵەییان هەیە كە كەمە وە دەڵێن زوو گەرمی دەكات بەتایبەت بۆ جۆری Core i3 , Core i5 جا نازانم بوچوونی جەنابتان چیە ؟

زۆر سپاس کاک قەزوان ، نەورۆزیشت پیرۆزبێت !
بۆ ئەمە نازانم، بەڵام بەگشتی دێڵ ، PC زۆر زۆر باشەو لاپتۆپیشی زوو خراپ ئەبێ، بێگومان ئەویش ئەکەوێتە سەر گرانی نرخەکانیان. بەرهەمی باشیشیان هەیە. بەرهەمەکانیشی زۆر بێدەنگن لە کارکردندا.
پێموایە Asus بەرهەمەکانی زۆر پتەو چاک دروستکراون زۆر بەرگە دەگرن، ماکیش بەهەمان شێوە، بەڵام نرخەکەی بڤەیە.

کاك زەندی دەستخۆش بۆ هەواڵەکە. ئەو دێلانەی کاك قەزوان باسیان دەکات لە ئێران لەوانەیە ئەسڵی نەبن. ئەگینا بەڕای من لاپتۆپەکانی دیڵ یەکێکن لە باشترین لاپتۆپەکان، لە دوای ماک و سۆنی vaio کەسی ترنی یە شان بدات لەشانیان. وتەیەکی عەرەبی هەیە کە بەکوردی دەکاتە " لە تاقیکەرەوە بپرسە و لە حەکیم مەپرسە" منیش ئەوە لەساڵی 2005 ەوە لاپتۆپێکی دێل ڕۆژانە بەکاردێنم بەبەردەوامی تا ئێستا ئەو لاپتۆپە ڕۆژێك لە ڕۆژان کێشەیەکی نەبووە و پاتریەکەشی زۆر باشە. لەسەر کاریش لەساڵی 2008 ەوە دێلێك بەکاردێنم ئەویش هەر بەهەمان شێوە ۆر باشە. ماڵەوەشمان Vaio ێک و ماکێکی هەیە دەزانم ئەوانیش چۆنن.
گرانی دیڵ دەگەڕێتەوە بۆ گەرەنتی یەکەی جونکە هەر کۆمپیوتەرێک کە دێل بیفرۆشێت ڕاستەوخۆ گەرەنتی سێ ساڵی لەگەڵدایە. ئەم گەرەنتی یە پارچەی خراپبوو و سەپۆرتیش دەگرێتەوە.

زۆر سوپاس کاک حەمید!
منیش لە ٢٠٠٧ وە XPS M 1303 م هەیە، جێگەی نەماوە نەیگۆڕم، مەزەربۆرد ، جارێک، شاحینە دووجار، گرافیک کارت دوو جار، هاردیسکەکەی جارێ مرادەرەوە بوو، کیبۆرد جارێکم گۆڕییوە، نازانم کوێی ماوە؟
دیسکۆتۆپیکیشم هەیە لە ٢٠٠٣ وە مناڵا یاری پێ ئەکەن بچوکترین کێشەی نەبووە. هاوڕییەکیشم هەمان لاپتۆپی منی هەیە، چەند پارچەیەکی گۆڕی، نرخیشی ١٦ هەزار کرۆن بوو کاتی خۆی من لەشێوێنی کارەکەم بە قیست وەرمگرتبووە بۆ ٣ ساڵ بە ١٠٥٠٠ کرۆن.
لەگەڵ ئەو بۆچوونەدام، ئەو بەرهەمانەی بۆ رۆژەهەڵاتی دروستئەکەن جیاوازن.

دەست خۆش کاک زەندی بە راستی بابەتەکان جێی دەست خۆشی یە

بژیت ، بەخودێ ئەم DELL عەزیمە !