گۆڵدیندیک، فەرهەنگی زمان
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 86.87 ک.ب. |
![]() | 127.2 ک.ب. |
![]() | 69.18 ک.ب. |
![]() | 69.72 ک.ب. |
![]() | 54.12 ک.ب. |
فەرهەنگی زمان زۆرن و هەرکەسەو خۆشی له یەکێ لەوانه دێ. منیش که چەند ساڵێکی بەردەوامه ب هۆیه کارەکەمەوه هەموو ڕۆژێک فەرهەنگ بەکار دێنم هەندێ له فەرهەنگەکانم به تاقی کردۆتەوه. له ناو ئەوانەدا لەیەکێکێان لە هەمووی ئەوانی دیکه ڕازیترم، بێگومان فەرهەنگی زمان زۆرن و هەر بەتەنها یەک دانەیان باشترین نییه. بەڵام ئەوەی لێرەدا دەیناسێنم ئەزموونم لەسەری هەیه و زۆرم پێباشه، چونکه ا)کێشەی تەکنیکیم دەگەڵی نەبووه، ب)زۆر به خێرایی کار دەکا، پ)بە خۆڕاییە، ت)دەرەتانی کەڵکوەرگرتنی ویکیپێدیاو ویکیشنێری تێدایه، ج)هاوکات دەتوانی وشەیەک لە یەک زمانەوه بۆ چەند زمان وەربگێڕێ.
بۆ ئاگاداری بەڕێوەبەرانی بەڕێزی کوردئاییتی: بەکار هێنانی ئەم فەرهەنگەی و فایلی وشەکان له هیچ لایەنەکەیەوه مافی کۆپیرایت پێشێڵناکەن.
بەم شێوەیه لەسەر ویندۆز کار دەکا:
1.بەرنامەی (Goldendic) لەم ماڵپەرەوه وەربگره
http://goldendict.org/download.php
گەر پێویستیت به زمانی ڕوسی نییه ئەوەی یەکەمیان داگره که تەنها ١٦ مێگابایته
32-bit Windows installer -
٣.هەروەک هەموو بەرنامەیەکی بۆ ویندۆز به ئاسایی لەسەر ویندۆز دایمەزرێنه
٤.ئەم بوخچەیە ١٢فایلی (Glossary) وشەکانی بۆ زمانەکانی کوردی و فارسیو ئینگلیزی تێدایه
http://www.mediafire.com/?3uvfap85bi8rmce
زیپەکه بکەوه
دەتوانی بوخچەی Glossary له شوێنێک له درایوی c: دابنێی
٥. لەسەر ڕومیز له گۆشەی ڕاست لەخوارەوە لەسەر وێنگەی گۆڵدیندیک کلیک بکە بۆئەوەی بەرنامەکە بکەیەوه
٦.ئیستا ئەم بوخچەیەی که پێشتر له قۆناغی ٤دا وەرتگرت دەبێ به فەرهەنگەکەمان بناسێنین
کلیک له F3 بکه یان Edit+Dictionaries
لەم پەنجەرەیەدا که دەکرێتەوه ئەمانه لێبده Sources+Files+Add (وێنەکانی 1-6 u 6-2)
-بوخچەی Glossary هەلبژێره و Select Folder لێبده
-ماش ئەمەیان دهتگەڕێنێتەوه بۆ پەنجەرەی گۆڵدیندیک. لێرەدا تۆ بەخچەکه له لای سەرەوه تەنیشتی چەپ دەبینی
- کلیک Rescan Now بکه و دواییش ok
..
تەواو بوو
ئێستا جارێک له سەر وێنکەی گۆشەی خوارەوەی ڕومیز، گۆڵدیندیک دابخه و جارێکی دیکه سەرلەنوێ بیکەوه
هیودارم بۆ تۆش کەڵکی هەبێ
شەودێر
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
دەستخۆش كاك شاودەر ، ئایا Glossary بۆ سەر زمانی كوردی هەیە ؟
كاكە شەودێر بەمبوورە براستی لەگەڵ ناوی كوردی، بەتایبەت كوردەكانی عێراق زۆر كێشەم هەیە باور فەرموون ئەنقەست نەبوو .عفوا . وەڵا ئەگەر دۆ پەرگە كوردیەكەم بۆ دابنی زۆر سپاست دەكەم من خێرایی ئەنترنێتم باش نیە .دیسان داوای لێبوردن.
كاك شەودێری بەرێز شادمانم بە ناسینت بەڵام دوو خاڵ :
بەستەرەكەت لە ئێران قەپات بوە نزیكەی ٢ مانگێگ دەبێتئەو ماڵپەرەشیان بەستوە !
ئەمن لەو رەعیەتە هەژار و داماوانەم كە لە ئەرزوو ئاسمان جێگامان نابێت .
بزانم VPN_ێكی بەڵاش پەیدا ناكەم , دایبگرم .گەلێ سپاس.
کاك قەزوان لە وێب چین بۆم داناویت لەم لینکە دایبگرە
[url=http://www.webchinupload.com/files/1328046833-K-Glossary.rar]http://www.webchinupload.com/files/1328046833-K-Glossary.rar[/url]
ئەگەر vpn باشت دەست کەوت بە ئێمەش بڵێ
لە real-vpn.com دروستم کردت زۆر باش و بێ کێشەبو بەڵام ئێستا کار ناکات نازانم بۆ
سپاس كاك توانای خۆشەویست دامگرت . كاك توانا ئەمن بەم وشە دەگەرێم لە بەرێز گوگڵ هەر چی بەدەستم هات كاری ێدەكەم free Vpn . زۆر كەس دەیكرێت بس باورم نەمواە بە كرینیش چۆن چاودێری دەكرێت لێرە . VPN خۆرایی كاتی وا هەیە تا ٣ -٥-٨-١٠ خولەك دەوامی هەیە .بەڵام بۆ من باشە و قەناعەتم پێی تێر دەبێت. بۆ كار كردنیانیش ئەگەر لە ئێران بێت جار وا هەیە كە پۆرتی چوونەژووری VPN ەكان دادەخەن تەنانەت فلتەر شكێنەكان كار ناكەن .دیسان سپاست دەكەم
زۆر گەرام منیش ئەم بەرنامەیەم دەست کەوت 1گێگا خۆرایت ئەدداتێ جارێ بەوە ڕازیم
CyberGhost VPN
ئەگەر ویستت بۆت بەرز ئەکەمەوە بۆ وێبچین
کاک توانا ماڵی زیادە سەر ناشكێنێت بینێرە بزانین چۆنە سپاس.
لە وێبچین نەم وتانی بەرزی بکەمەوه چونکە قەبارەکەی لە 10 مێگا زیاتر بو
لە کورد ئەپلۆد بۆم دانویت [url=http://www.kurdupload.com/files/KJLG8f1332599706.html]فەرموو[/url]
ئەگەر لەوێش نەت توانی دایبەزێنیت لەشوێنێکی تر بۆت دادەنێم
ئەم بەرنامەیە ئەبێت خۆت تۆماربکەیت (ئەکاونت) دروست بکەیت ئەویشم بۆ دروست کردویت پەیامم بۆناردویت لەوێ ناوو وشەی نهێی بۆ نوسیویت
دەستخۆش کاکە شەودێر بەڕاستی فەرهەنگێکی بەسوود و نایابە، بەتایبەتی لەبەرئەوەی کوردی لەگەڵدایە. تاقیم نەکردۆتەوە بەس وەک من تێی گەیشبم ئەمە دەتوانی فەرهەنگی خۆشتی بۆ زیادبکەیت. مەبەستم زیادکردنی کۆپلەوشە Glossary یەک کە خۆت دروستی بکەیت و لە پەڕگەیەکدا پاشەکەوتی بکەیت کە فۆرماتیێکی گونجاوی وای هەبێت فەرهەنگەکە بیناسێتەوە.
سەرکەوتووبن
كاك حەمید سڵاو ڕاستە هەم بۆ ئەم فەرهەنگە هەم بۆ بابیلۆن دەتوانی كۆپلە وشە دروست بكەیت وزیادی بكەیت من هاورێیێكم بۆ فەرهەنگی یاسا دروستی كرد بە فارسی براستی نایاب بوو :ئەم ئادرەسە برۆ : Babylon Glossary Builder
[url=http://www.babylon.com/products/glossary-builder/]http://www.babylon.com/products/glossary-builder[/url]
دەستخۆش کاک قەزوان بۆ ئەم زانیاری یە ئیشااللە لە کاتێکدا تاقی دەکەمەوە و ئەنجامەکەیتان پێدەڵێم.