تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چۆنییەتی دروستکردنی فەرهەنگ؟

-SAFA-DC-

-SAFA-DC-

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

سڵاوتان لیبێت.
لە ئێستادا بە فێربوونی زمانەوە خەریکم، بۆیە پێم باشە لەلای خۆم هەر وشەیەکی نوێ فێربووم لای خۆم ئەو وشەیە لە فایلێکدا بپارێزم لەگەڵ ماناکەیدا بەڵکوو لە ڕۆژێکدا کە زۆرترین وشەم کۆ کردەوە بتوانم سوود لەو پەڕگەیە وەربگم بۆ دروستکردنی فەرهەنگێک.
پرسیارەکەم ئەمەیە، باشترن جێگە چییە بۆ پاشەکەوتکردنی وشەکانم تاکوو لە کۆتاییدا بتوانم بە ئاسانترین شێوە گەر ویستم وشەکان زیاد بکەم بۆ فەرهەنگیک لەڕێگەی هەر پرۆگرامێکەوە بێت؟ [ ئێکسڵ، نۆتیپاد.] یان چی؟ دەمەوێت لەگەڵ هەموو وشەیەکدا لە تەنیشتەکەیدا مانا کوردییەکەی بنوسم، ئایا بەرنامەی ئێکسڵ گونجاوە؟*
*وە ئاگادارم بکاتەوە لەگەڵ زیاتکردنی هەر وشەیەکی دووبارەدا.
سوپاس بۆ وەڵامەکانتان.

ئۆپن ئۆفیس ئەکسس
مایکرۆسۆفت ئۆفیس ئەکسس
مەبەستت چییە لە ئاگادار کردنەوە ؟

کاتێک ناوی ئاکار زیاد دەکەم، ئەگەر ویستم دووبارە زیادی بکەمەوە و بیرم نەبوو ئەوا ڕێم پی نەدات،
Doublictae not Allowed

لە نۆتپاددا پاشەکەوتیان بکە. بە مەرجێک کە هەموو وشەکان یەک شێوازیان هەبێ.
بۆ نموونە:
دەرگا:Tür
پەنجەرە: fenster
ئەوکاتە کە گەیشتیتە خاڵێک، دەتوانیت بیکەیت بە هەموو قاڵبێکدا.

سڵاوت لێ بەڕێز
ساڵانێکی زۆر لەبەوپێش کاتێ خوێندنی زمانێکی نوێم به گوڕوتینەوه دەست پێکرد هەر ئەو ئامانجەم له دڵدا بوو که ئێستا تۆ باسی دەکەی. دوو دەفتەری جوانم کڕی و زۆر بەجوانی وشەکانم کۆدەکردەوه (ئەو کات نەمدەزانی کامپیوتر بەکار بهێنم). له دەفتەرەکاندا وابزانم ٣٠ تا ٤٠ ڵاپەڕەیەکم وشە نووسی که دوای دەستم لێی کێشایەوه. دیاره هۆی دەست کێشانەوەکەم ئەوە بوو که دەرسی خوێندنەکەم ئەوەنده قورس بوو که کاتم بۆ هیچ شتێکی‌تر نەدەما.
پاشان که به باشی فێری زمانە‌که ببووم، ساڵی ٢٠١١ به هەڵکەوت چاوم به دەفتەکاندا گێڕا، له دە وشە به زەحمەت دوو یان سێ وشەم دەدۆزییەوه که ڕاستم وەرگێڕابوو.
ئەوەی باسمکرد ئەزموونی تاکی خۆم بوو نەوەک دڵساردکردنەوەت!
وادیاره بە دڵنیاییەوه دەتەوێ بۆئەم زمانەی دیاریت کردووه ئارەقه بڕێژی، بێ گومان سەرکەوتوو دەبی. باشترین ڕێگای هەر ئەوەیه که له بەرنامەیەکی بەکەڵک بنوسرێ هەر وەک خۆت بەم ئاکامە گەییشتووی.
ئێستا من خۆم ماوەیەکه به ئیکسێل ئەم کارە دەکەم بەڵام منیش هەر بەدوای وەڵامێکی باش بۆ ئەو پرسیارەوەم که تۆ لێرەدا باست کردووه. له کارکردن لەگەڵ ئیکسێل بۆ ئەم مەبەسته تەواو دڵنیا نیم، بەڵام گەر ڕێگاچارەیەکی باش بدۆزمەوه، ئەوه بە دڵنیایەوه لێرەدا باسی دەکەم. هەروەها نۆتیپاد بەتاقی دەکەمەوه هەروەک بەڕێز ئاراس پێشنیاری کردووه
سەرکەوتوو بی -SAFA-DC-
شەودێر

سڵاو،
کاك سەفا، کارێكی باش دەکەیت و سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.

بە ڕای من مایکرۆسۆفت وۆرد یاخود ئۆپن ئۆفیس گونجاون و بۆ دوورکەوتنەوە لە دووبارەنووسینەوە، هەوڵ بدە پیت بە پیت دەستپێ بکەیت و هەر وشەیەكت زیاد کرد، خۆت لەژێر پیتی پێوەندیداردا پۆلێنی بكەیت! ڕاستە کە گەر خۆکارانە بکرێت بەهۆی بەرنامەیەكەوە ئاسانترە و کاتی زۆرت بۆ دەگێڕێتەوە، بەڵام شتەکە لەسەر ئەوە ڕادەوەستێت کە ئایا دەتەوێت لەچاپی بدەیت وەك پەڕتووك یان وەك بەرنامەی ژمێرەك، یاخود سەرهیڵ لەسەر ماڵپەڕێك دایبنێیت. هەرچەند بەرنامەیەكی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە لە هەمووی سوودبەخشترە و دەکرێت بۆ هەموو ئەو شێوانە (چاپ، بەرنامە، سەرهیڵ) کەڵکی لێوەربگیرێت. جا ئەو بەرنامەیە پێداویستییەکانی بۆ هەر زمانێك دەگۆڕێت، بۆ نموونە ڕیزبەندیی پیتەکان کە کاریش دەکاتە سەر ڕیزبەندیی وشەکان، واتە کام وشە پێش لە وشەیەکی تر دێت کە دەنووسرێنەوە.

کاك ئاراس، ئەوەندەی من بزانم وشەکانی ئەڵمانی لە دۆخی ناودا هەمیشە بە یەکەم پیتیان بە گەورە دەنووسرێن (پەنجەرە Fenster)، وایە؟!
هەر بژین بە شادی!

سڵاو،
سوپاس بۆ ئێوە، ئێستا من لەسەر ئێکسڵ قەناعەتم کردووە ئێستا ئەوەی دەمەوێت لیستی وشەکانە وشەی ئەڵمانی کە لە ئێکسڵدا ئامادەکراوبێت.
ئێستا من هەموو لیستی وشەکانی زمانی ئینگلیزیم لایە، بەڵام ئەوەی من دەمەوێت ئەڵمانییە، ئەم وێنەیەی خوارەوەم لە شوێنێک بینی بەڵام نەمتوانی فایلەکەم چنگ بکەوێت، گەر ئەمەم دەستبکەوێت زۆر باشە.
[url=http://www.language-databases.com/bitmaps/WL/WL-English-German.jpg]http://www.language-databases.com/bitmaps/WL/WL-English-German.jpg[/url]

@کاک زمانیار سوپاس، من جارێ نە نیازی چاپکردنم هەیە نە کردن بە پرۆگرام، بەڵام دەمەوێت رۆژانە ئەو وشانەی فێردەبم و دەبنە ئەزمون لام لە پەرگەیەکی وەک ئێکسڵ یان هەر جێیەکی لەو بابەتە پاشەکەوتی بکەم، بەڵکوو ئەگەر رۆژێک گەیشتمە ئەو خاڵەی کە کارێکم لەدەست هات کۆکردنەوەو وشەکان Export ئاسان بێت!
سوپاس.