تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ كرۆم هاككرا

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

لە چەند حەفتەی رابردوو هەواڵێك بڵاو كرایەوە كەوا گوگڵ لە كۆنفرانسی[url=http://cansecwest.com/]cansecwest[/url] دا ڕایگەیاندبوو کە هەر کەس و لایەنێک بتوانێ وێبگەڕی كرۆم هاکبكا، خەڵات وەردەگرێ، بۆ ئەم مەبەستەش گوگڵ بڕی ١ ملیۆن $ دۆلاری تەرخانکردووە.
پارەکە وێبگەڕەكانی سافاری و ئێكسپلۆرەر هاككران و هاکكەرەكان بڕی١٥٠٠ $ خەڵاتیان وەرگرت ، بەڵام كرۆمی تێدا نەبوو ئەم هاککردنەش ئاوا بوو كە هەر كەس بتوانێت لە رێگای وێبگەر چاودێری كۆمپیوتەرێكی دیكە بكات و كەلێنەكانی بدۆزێتەوە خەڵات دەباتەوە. كابرای هاککەریش پێویست نەبوو شێوازی هاککرنەکەی روونبكاتەوە. كۆمپانیای گوگڵ ئەم مەرجەی قەبووڵ نەكرد كە لە چۆنیەتی هاککردنی ئاگادار نەبێت. ئەمەیش بوو بە هۆی ئەوە كە گوگڵ خۆی كێبەركێیەک دابنێت و شێوازی هاککردنەکە فێر بێت، بەڵام لاوێكی روسی بەناوی Glazunov ئەم وێبگەرەی هاککرد و توانی لە سیستەمی پاراستنی كرۆم كۆمپیوتەرێكی دیکە بخاتە ژێر چاودێری و خەڵاتی ٦٠ هەزار $ لە ١ ملیۆن $ بۆ خۆی بەدەست بهێنێت.
جێگای باسە هەنووکە گوگڵ بە یارمەتی ئەم لاوە روسیە كەمتر لە ٢٤ كاتژمێر ئەم كەلێنەی چاککرد و بۆ بەرۆژبوونەوە لەسەر تۆڕی دایناوە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک قەزوان، ئەمەریکایی لە زۆر بواردا پێشەکوتوون، بەڵام لەبواری هاککدا ئەو ئاستەیان نییە، بۆیە رۆژێک هاککەری ڕووسی ڕۆژێک چینی دەستیان ئەگاتە زانیارییەکانیان.

دەستخوەش کاکە قزوان.
کاکە زەندی دەڵێن ئامریکا بۆ پێشکەوتن، چینی و ژاپۆنی بۆ کۆپی کردن و ساختەکاری، رووسەکانیش بۆ هاککردن و دزینی ئینتەرنێتی زۆر بەهێزن. لەوە دەچێ دزینی فڕۆکە ئامریکاییەکەش کە لە ئێران دزرا و نیشتەوە، کاری رووسەکان بێ!

ئێستا کە ئەو کەلێنە جاک کراوە بلاو کراوەتەوە لە بەشی کرۆم لە گۆگڵدا ؟