تەعریبی دیجیتاڵی
بەردە لینکی جەماعەتێکی دانابوو، ئەمەش هەر کاری ئەوانە بەخوا
http://maps.google.com/maps?q=Erbil,+Iraq&hl=en&ll=36.184917,44.002309&spn=0.001156,0.002411&oq=erbil&hnear=Erbil,+Iraq&t=f&z=19&ecpose=36.18421194,44.00210603,433.81,13.105,70.094,0
سێ چوار جار وێنەکەم resize کرد بەڕاستی ناخۆشی کرد :)
cl.ly/0o2S0i2f3c3A2H0x0e19
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کۆنەپەرست و عێراقچی و فاشیست و تەعریبچی و وشترپەرست، هەر ماون لە کوردستان. ئێمە گرووپێکی زانستخوازین ئەگینا پڕ فیشەکمان دەکردن (-:
من تێ ناگەم لە چی وا توڕە بوی کاک بەردەقانی؟ من هیچ شتێکی عەجایب نابینم، تەنها ئەوە نەبێ هەندێ شەقام ناوەکانی بە کوردیو بە عەرەبیش نوسراوە، کە وا بزانم ئەمە بۆ شاری هەولێر ئاساییە، لەبەرئەوەی هەولێر ڕاستە کوردستانە، بەڵام شارێکی مێترۆپۆڵە، وەکو مۆسکۆ، وەکو استەنبوڵ، وەکو لندن...هتد لە بەر ئەوە بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی توریست من بە کارێکی خراپێ نازانم.....
ئەوەی ئەم کارەشی کردووە، من پێم وایە بۆ سەرنج ڕاکێشانی توریستانی عەرەب کراوە، کە سەرچاوەیەکی باشی ئابوورین بۆ کوردستان، بەڵام بەداخەوە هەمووی حەپەلووش ئەکرێت....
کاکە فەتاح، من 100% لەگەڵتام با هەمووی بکرێتە عەرەبی و ئنگلیزی و تورکی، ئەگەر ئێمە خۆمان بیکەین، واتا ئەگەر ئەم کارە خواستی کورد بێت. دوور لە ڕووی ئێوە، نەک عەرەبێکی پێخواس، ڕۆژانە ناوی شەقامە کوردییەکان بکاتە عەرەبی. دوایی عەرەبێک کە دێتە هەولێر بۆ خواردنەوەی ماستاوێکی پڕ حومما ماڵتا، خۆ لەوانەیە هەر بە 5 خولەک بێکێشە هەموو دەقێکی کوردی بخوێنێتەوە.
بژین
خەمت نەبێ کاکە بەردە، ئەگەر صدام نەیتوانی هەولێرو کەرکووک تەعریب بکات، خواش ناتوانێت تەعریبیان بکات!!!!
بەڕاست کاك هیوا کوا، خۆ هیچ دیار نییە؟! بینایەکی ڕووتوقووت زیاتر هیچ نابینم!
كاك زمانیار بینایەكە بانكی هەرێمە و لەوێنەكی خوارەوە ئاڵای عیراق لەسەر بینایەكە هەیە ، ماپەكەت بكە بە سەتەلایت بۆ ئەوەی ناوی شەقامەكان ببینی بە عەرەبی
cl.ly/0o2S0i2f3c3A2H0x0e19
ئەگەر زۆر وردبنەوە دەبینن کە ئاڵایەکەی سەر بینایەکە ئاڵای کوردستان نیە.
وایە، دەستان خۆش بێت هاوڕێیان.
ئەگەر لەسەر ماپەکە زمانی ئینگلیزی چالاك بکەن، ئەوە بەکوردی دەردەچێت ناوی شەقامەکان (هەڵەبچە)... دەبوایە هەڵەبجە بێت :)