ژمارە ٢٥ ملیارد ابگرە و ١٠٠٠٠ دۆلار ببەرەوە
ڕیژەی داگرتنی بەرنامەبەکاربەییەکانی کۆمپانیای ئەپڵ خۆی لە ٢٥ ملیارد نزیک دەکاتەوە، کە هەموو بەکارهێنەرێکی ماک، ئایفۆن، ئایپاد و ئایپود ئەتوانن بەختی خۆیان تاقیبکەنەوە و خەڵاتکارتێک ببنەوە بە بڕی ١٠ هەزار دۆلار، بەمەرجێک ئەو نەرمەواڵەیەی (Apps) دایدەگرێ ژمارە ٢٥ ملیارد بێت.
بۆ کارئاسانی دەتوانن [url=http://www.apple.com/no/itunes/25-billion-app-countdown/]لەم بەســـــــــــــــــــتەرە چاوەدێری بکەن[/url] کە نزیک بۆوە لە ٢٥ ملیارد ، بکەونە بەرنامە داگرتن لەڕێگەی iTunes ، ئەگەر بردتانەوە دەستخۆشییەکمان بۆ بنوسن.
[b]خەڵاتکارت:-[/b]
کارتێکی سنووردارە بۆ کرێنی شمەک لەجێگەیەکی دیارکراو بەپێی ئەو نرخەی لەسەر کارتەکە نووسراوە، ئەم کارتەی ئەپڵ، نرخی ١٠ هەزار دۆلارە، ئەگەر بیبەیتەوە تەنیا ئەتوانی بەرهەمەکانی ئەپڵی پێبکرێت.
ئەم کارتە زۆر جار لە بۆنەو ئاهەنگی لەدایکبوونیشدا بەکاردێت لەکاتێکی ئەتەوێت خەڵاتێک بۆ هاوڕێەکت بکرێ، بەڵام نازانی کەچی پێوستە، ئەتوانی خەڵاتکارتێکی لە فرۆشگایەک بۆ بکڕیت دوای ئەوە خۆی دەچێت بە پێی ئەو نرخەی لەسەرێتی کەلوپەل دەکڕیت، بەڵام ناتوانێت پارەکە وەربگرێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
باشە کاک زەند گیان دەست خۆش ، ئەیی گەر ئێمە ئەو خەلاتەمان بردەوە ئەو کارتە چۆن لەو شارە حەیاتانە بەکاردێت هههههه
دەستخۆش کاك زەندی، بەس بەداخەوە من فریای ئەم بەزمە ناکەوم چونکە تا مانگی شەش ئەو ئایفۆنە نوێ یە وەرناگرم کە جەناب عالی Norconsult (خاوەن کارەکەم) بەتەمایە بۆمان بکڕێت.
کاك زەندی، گەر من بردمەوە -بۆکانی-واتەنی: "کە ناشیبەمەوە"، نیوەی خەڵاتەکە بنێرمە چ فرۆشگایەك بۆتان؟!
سبەی نزیکی کاژێر ٨ بەیانی ٢٥ بیلیۆنەکە کۆتا هاتووە .
ئەگەر بمانەوێ کات دیاری بکەین ئەوا ناتوانین بڵێین ( سبەی کاژێر ٨). وشەی کاژێر بەکاردێ بۆ ژماردنی ژمارەی کاتژمێرەکان. بۆ نمونە دەڵێین من ئەمڕۆ ٨ کاژێر کارم کرد،یان ٣ کاژێر خەوتم. بەو پێیەی لێرە مەبەست دیاریکردنی کاتەکەیەو ژماردنی نی یە ڕاستەکەی ئەوەیە بڵێین ( سبەی کاتژمێر ٨ ی بەیانی).
سڵاو کاک حمید ، قسەی بەڕێزتان تەواوە ببوورن .
دەستخۆش کاك ئاکاری بەڕێز سەرکەوتووبن.