چەند زانکۆیەکی نەرویج هاکک کران
بەپێی زانکۆی شاری ترومسۆی کە زانکۆیەکی نەرویجیەو ئەکەوێتە باکووری وڵاتی نەرویج، هاککەرەکان ژمارەیەک زانکۆی نەرویجیان هاککردووە، ئەمەش لەڕێگەی دەستگەیشتنیان بە سەکۆی (پلاتفۆرم) یونیکس.
[url=http://www.itromso.no/nyheter/article524339.ece]ڕۆژنامەی ناوچەیی ترومسۆ[/url] شارەکە نوسیویەتی:- تا ئێستا هیچ کەسو لایەنێک نەیانتوانییوە دەستیان بکاتە سۆپەر کۆمپیوتەری زانکۆکە ، ئەمە یەکەم جار کە بتوانن دەستیان بگاتە گەورەترین کۆمپیوتەری زانکۆکەکە کە سیستەمی یونیکسی لەسەرە.
بەڕێوەبەری بەشی تەکنەلجۆیای زانیاری زانکۆی ترۆمسۆ ماگنەر ئەنتۆنسن وتی:- کاتێک زانیمان کە هاککراوین لە ڕایەڵەیەکی (سێرڤەر) ئێمەوە هێڕشکراوەتە سەر کۆمپیوتەرەکانی زانکۆی وڵاتی چیکیا.
هەروەها ئەنتۆنسن وتی، ئەو گرووپە هاککەرەی ئەم کارەیان ئەنجامداوە گرووپێکی ناسراون و توانیاویانە لە ڕێگەی بەدەستهێنانی ناو و تیپەڕوشەی سێرڤەری چوونەوەژوورەوە دەستیان بگاتە ئەو کۆمپیوتەرە کە زیاتر لە ٥٠٠ بەکارهێنەری هەیە لەو زانکۆیەدا.
ناوبراو لە چاوپیکەوتنێکی لەگەڵ مالپەڕی Digi.no وتی، ئێمە بەتەنیا نین کە بەر هێڕشی ئەم هاککەرانە کەوتووین، بەلکو هەندێک زانکۆی تریش هاکک کراون، بەڵام نەیوسیت ناوەکانیان ئاشکرابکات.
بەوتەی ناوبراو، ئەم گرووپە هاککەرە لە وڵاتی هۆڵەندان، ئەمەش بەپێی شێوازی هاککردنەکەیان، بەڵام بە ووردی نەیانتوانیوە شوێنپێی ئەم هاککەرانە بدۆزنەوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەوەندەی من بیزانم یونیکس بەهێضە بەلام بۆ ئاوا زو هاک دەکرێت نازانم بۆ
کاک ڕەوەند، کە هەژماری چوونە سیستەمێکت لا بوو، ئیتر بەهێزی و لاوازی سیستەمەکە چ بایەخی نییە. زانکۆکان بۆ بەشداربووانی خۆیان لە ڕێگەی (VPN) هەژمار ئەدەن و دەسەڵاتەکانیش سنووردار دەکەن، زانایی ئەوان لە گەیشتنیان بەو سوپەر کۆمپیوتەرە دەردەکەوێت، لەو بڕوایەدام زوو شوێن و ناوی هێرشبەرەکان بدۆزنەوە.
شوکور ئەم جۆرە گرفتانە لای خۆمان تنە. چونکە زانکۆکان بە دەرهێڵ ئیش دەکەن.
بزانە هەر ئەڵێن زانکۆکانی کوردستان دوا کەوتوون. ئەوان خۆیان ئەزانن چی ئەکەن، VPN و شتی وا بەکارناهێنن و ناشهێڵن خوێندکارەکان یان کەسێکی دەرەکی بواری ئەوەی هەبێت دزەبکاتە ناو ڕایەڵە بەهێزەکەیانەوە بۆئەوەی هاك و شتی وانەکرێن.
کاک ئاراس کۆمپیتەرەکانی زانکۆکانمان کوا یونیکس بە کار ئەبهن بروا بکە گشتیان ئهەو ویندۆزانەن کە عەرەبەکان بۆ ئێمە یان هێنهاوە ئۆفیسەکانیش 2003ن ئەوانیش هەمان شت واتا گەر ویندۆزەکان و ئۆفیسەکان عەرەبەکان نەیهێنن هەر کۆمپیتەرەکەن مان ڤایرۆس بیگری تەواو بەس تەنیا ههەندێک لەو لاپتۆپانەی بە ویندۆس 7 ن و یان بەرهەمەکانی ئەپڵ کە ویندۆس و ماکینتۆشەکان ئەسڵین ئێ بروا بکەن هێشتا شوێنە حوکومیەکانیش تازە بۆ من گەراونەتەوە سەر فۆنتی عەلی و ئەو شتانە چی بکەین هێشتا کوردستان ماویەتی
بژیت کاک زەند ، کاک ئاراس دەرهیڵی سەر پەڕە کارەکەن ، کاک ڕەوەند لە سەر چ بنەمایە ئەڵێی unix بەهێزە ؟ ئایا کارتان لە سەر کردووە ؟ یان وتەی دەماو دەمە ؟