چەند پرسیهارەکی گرینگم هەیە
ئایا جیاوازی نێوان PYTHON و PERL چیە ؟
چۆن بتوانم سیستەمی UNIX داگرم؟
چۆن بتوانم سیستەمی دییبان داگرم؟
من کۆمپیتەرێکی ئاساییم هەیە ئەمەوێت بیکەمە راژەی وێب ئایا گونجاوە؟
RAM 4GB
PROCCER INTEL PENTIUN R 4 3.40 GHZ
HARD 320 GB
ئایا ئەو سیستەمانەیە واتا دییبان و یونیکس کامەیان گونجاو ترن من تەنیا یەک ماڵپەر لەسەر ی دائەمەزرێنم
هاوکاریتان مایەیەی رێزە
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
- جیاوازی پایتن و پێرل -> وەڵام: جیاوازی کلاشنیکۆڤ و بیکەیسی چییە؟
- Solaris موڵکی ئۆرەکلە، بڕۆ بۆ http://www.freebsd.org/ بزانە ئەمەیان لە سەدا چەندی یونیکسە!!!
- http://www.debian.org/
- بەڵێ گونجاوە
- بۆ تەنها یەک ماڵپەڕ مۆبایلێکی دەستیش سەروزیادە. لەوانەیە Microwave Oven یش ئەمەی بۆ بکرێت. (-:
بەڕای من بیکە بە دیبییان بەڵام بێ-دێسکتۆپ، و ناوی خودای لێبێنە.
بەردە هیچێکی نەهێشتۆتەوە هەر بۆ زانیاری زیاتر
- دیبیانەکەت لێرە http://www.debian.org/releases/stable/installmanual
- ئەگەر بڕیاریشت دا سێرڤەرەکەت دروست کەیت: سێ کوچکەی ئاپیکوڵ (ئاپاچی،پی ئەیچ پی، مایسیکوڵ) http://library.linode.com/lamp-guides/debian-5-lenny
:)
[url=http://nginx.org/en/]http://nginx.org/en/[/url] ـیش خراپ نییە، کەمێک ئێسک سووکترە لە ئەپاچی
لە [url=http://nginx.org/en/]http://nginx.org/en[/url] ئێسکسووکتر هەیە http://www.lighttpd.net .
دەستخۆشی لە برادەران، بەڵام بە هەندی بەستەری کوردییەوە
http://chawg.org/wiki/Debian
http://chawg.org/wiki/LAMP
http://chawg.org/wiki/Lighttpd
دەی بە دوعا
کاک ئاکار Lighttpd ئێسک سووکترنییە، بەڵکو هەر زۆر بڵحە.
- جێگیرنییە.
- mode rewrite ـی نییە
- کێشەی مێمۆری هەیە.
Nginx چاوەڕێی پرۆسە ناکات بەڵکو چاوەڕێی کردار دەکات. بۆیە سەرچاوەکان بەفیڕۆنادات.
کاکە بەردە Lighttpd هەیەتی بەڵام جودایە باسێکی ترە، زۆری لەسەر نوسراوە.
لە چاوگ نوسیومانە چۆنە و لە کوێیە!
یوتوب و مای سپەیس و سەدان شتی گەورە Lighttpd بەکاردەبەن، هەرچەندە من خۆم ئاساییە لام. وەکو ئارەزووی خواردن و خواردنەوە وایە، هەر شوێن و زەوقێک.
هەربژیت