تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چەند پرسیارێك لەسەر لینوكس

Hewa.Salim

Hewa.Salim

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

سڵاو ببورن ئەگەر لە سەردێڕ و ناوەڕۆكدا كەم و كوڕی هەیە
من نزیكەی چەند مانگێكە (لینوكس) ئۆبونتو بەكاردێنم بە (دەبڵ بووت) لە پاڵ وێندۆز7دا زۆربەی كۆماندەكانی تێرمیناڵ دەزانم بەڵام هەموویانم لەبەرنییە و هەندێك شت هەیە تا ئێستا نازانم چۆنە و چییە لە ویكیپێدیاش هەندێكیانم خوێندەوە بەڵام تێینەگەیشتم!
باشە یونیكس چییە ؟ كێڕناڵ چییە ؟ جیاوازی چییە لەنێوان جنۆم و كەی دی ئی؟
ئەگەر لە پاڵ وێندۆز لینوكس دابنێی قەبارەی ڕامەكەت لە ویندۆزدا كەم دەكاتەوە یان هەروەكوو خۆیەتی ؟
لەكاتی داگیرسانی كۆپیوتەرەكەمدا ئۆبونتوو لەیەكەم بووتە و ویندۆز لەدواهەمینە چۆن ویندۆزەكە دەبێتە یەكەم بووت؟
ئێستا بۆ وێندۆز هەردوو تەختە كلیلی سۆرانی (ئەوڕوپی و عەرەبی) هەیە ئایا بۆ لینوكس (عەرەبییەكە) هەیە ؟
ئۆبونتووەكەم دوا وەشانە بەڵام لەلای من زوو زوو كڕاش دەكا و بە برادەرێكم گۆت چارەسەر چییە ئەویش هەردەڵێت ubuntu based on debian ەو دێبیان بەكاربهێنە و واز لە ئۆبونتوو بهێنە و ماوەیەك پێش ئێستا پێمی گۆت سلاكوێر بەكاربهێنە و وامكرد بەڵام زوو گەڕامەوە بۆ ئۆبونتوو جا ئێستا نازانم دێبیان بەكاربهێنم یان هەر ئۆبۆنتووەكە ؟
سوپاس

كاك [url=http://kurditgroup.org/u/hewasalim]Hewa.Salim[/url] بۆ ئەم پرسیارە ؟ "لەكاتی داگیرسانی كۆپیوتەرەكەمدا ئۆبونتوو لەیەكەم بووتە و ویندۆز لەدواهەمینە چۆن ویندۆزەكە دەبێتە یەكەم بووت؟"
برۆ نێوان run ئەم وشە بنووسە : msconfig برۆ بەشی خشتی .BOOT.INI ئینجا وێندۆزەكەت هەڵبژێرە و بە دوكمەی move up بیخە لای سەر ۆ یەكەمین بووت . ویندۆزەكەی من XP_یە . شێواز هەر ئەمەیە

لە Slackware دا زیاتر گرنگی بە سەلامەتی‌و خێرایی ئەدرێت، وە گرافیکێکی کەمتر بەکارهاتووە تێیدا، لە بەرئەوە زۆر خێراترە لە وانی تر، بەڵام زیاتر بۆ شارەزایانی ئای تی بەکار دێت.
وەشانی ئوبونتو لە هەموویان باشترە بەتایبەتی LTS ەکان، لە کۆتایی مانگی چواردا وەشانی 12.02 دێت، کە وەک شارەزایان باسی ئەکەن زۆر سەرکەوتوو ئەبێت.

هەموو ئەو پرسیارانە و زۆری تر [url=http://chawg.org/wiki/Which_distro]لێرە[/url] بخوێنەوە، کە خوێندتەوە؟ پرسیارەکان درێژە پێدەدەین لەم سەکۆیە.

بژین

سڵاو،
کاک [url=u/hewasalim]Hewa.Salim[/url] چ وەشانێکی ئوبونتوت دامەزراندووە؟ جۆری ئامێرەکەت چییە؟
دەربارەی [url=http://chawg.org/wiki/CLI]CLI[/url] پێویست ناکات هەموو کۆماندەکان بزانیت بۆ ئەوەی ئوبونتو بەکاربێنی. ئوبونتو ئەوەندە ئاسانە. بەکارهێنەری ئاسایی دەگمەن ڕێگای دەکەوێتە تەرمیناڵەوە.
سەبارەت بەمە
"لەكاتی داگیرسانی كۆمپیوتەرەكەمدا ئوبونتوو لەیەكەم بووتە و ویندۆز لەدواهەمینە چۆن ویندۆزەكە دەبێتە یەكەم بووت؟"

[u][i][b]چۆن ڕیزبەندی لە GRUB دەگۆڕی[/b][/i]:[/u]
لەم حاڵەتەدا، ئەمە پەیوەندی بە دەستکاری کردنی پەڕگەکانی ناو ویندۆزەوە نییە. grub ئەوکارە لە ئەستۆ دەگرێ.
ئەمەش دەکەوێتە سەر ئەوەی وەشانی ئوبونتوەکەت کامەیە. چونکە ئەگەر لە 9.10 بەخوارەوەیە ئەوا گۆڕانکاریەکان لەم پەڕگەیە دەکرێت سەیری [url=https://help.ubuntu.com/community/GrubHowto/ChangeDefaultOS?highlight=%28%28StartUpManager%29%29]ئێرە[/url] بکە.
/boot/grub/menu.lst
ئەگەر وەشانی 9.10 وە بەرەوسەرەوەت هەیە ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە کە تەرمیناڵ بکەوە ئەمەی تێدا بنووسە
gksu gedit /etc/default/grub

داوای تێپەڕەووشەی root ـت لێدەکا بیدێ ئینجا پەڕگەیەک دەکرێتەوە. بە شوێن ئەمە بگەڕێ GRUB_SAVEDEFAULT= نرخەکەی بکە بە true واتە GRUB_SAVEDEFAULT=true
گۆڕانکاریەکان پاشەکەوت بکەو لە تەرمیناڵ بنووسە sudo update-grub داوای تێپەڕەووشە دەکا بیدەرێ و ئینتەر بکە.

[i][b]چیمان کرد؟[/b][/i]
بە گۆڕینی ئەو نرخە، [url=https://help.ubuntu.com/community/Grub2]GRUB2[/url] دواین سیستەمی کارگێڕی کە لەلایەن بەکارهێنەرەوە داگیرساوە دەکاتە بنەڕەت. واتە دوای داگیرساندنەوە ئەگەر ویندۆزت هەڵبژاردبێت ئەوا جاری داهاتوو لەکاتی داگیرساندنەوە خۆی واتە [url=https://help.ubuntu.com/community/Grub2]GRUB2[/url] ویندۆز لۆددەکاتەوە بۆ جاری داهاتوو.[b] [/b]
[b]
[/b]

بۆ گۆڕینی ئەوەی ویندۆز بێت یەکەم جار یان ئوبونتو، ئاسانترین ڕێگا داگرتنی پڕۆگرامێکە لە Ubuntu Software Center بە ناوی Startup manager

کاک [url=u/fatah]Fatah[/url] منیش ئەو پرۆگرامەم بە بیر داهات. بۆیە ناوم نەهێنا چونکە ئەگەر هەڵەنەبم لە وەشانی 11.04 بەسەرەوە کێشەی هەیە.

زۆر سوپاس بۆ هاوڕێیان وەڵامی زۆربەی پرسیارەکانتیان داوەتەوە، منیش پێم وایە هیچ پێوسیت نییە، کۆدەکانی تەرمیناڵ لەبەربکەیت.
بۆ بەکاربردنی ڕام، پێم وانیە هیچ لە ڕام کەمبکاتەوە، چونکە هەر دوو سیستەمەکە بەیەکەوە کار ناکەن، هەرجارەی یەکێیکیانە.
بۆ بوتەکە لە ویندۆزیش چاک دەکرێت هەروەکاک کاک قەزوانیش ئاماژەی پێکردووە، نازانم کام ویندۆز بەکاردەهێنێت.
کرتەی ڕاست لەسەر کۆمپیوتەر Advanced لەوێدا لەبەشی ستارت ئەپ، بزانە لەوێدا ناتوانیت ، جێ گۆڕکیان پێ بکەیت؟
ئاگاداربە هەڵە نەکەیت دوایی ناتوانی بجێتە ژوورەوە.
بۆ زمانی کوردی ئوبنتو زمانی کوردی تێدایە، پێوسیت بە تەختەکلیل ناکات هەر زمانەکە بدۆزەرەوە و ئیشارەتی بکە، ئیتر ئەتوانی بۆ خۆشت هەر دوگمەیەکت ئەوێ لەسەر کیبۆردەکەت، دایبنێت بۆ گۆڕینی زمانەکان، بەڵام وابزانم ژمارەکان بەکوردی نییە، من هەر کە وەشانەکان دەرئەچن تاقییان ئەکەمەوە.
سەرکەوتوبن

ژمارەکان بە کوردییە، پەنجە بنێ بە دووگمەی Alt و ژمارەکاندا.

بەخوا نازانم چۆن سوپاستان بكەم
كاك قەزوان بەم ڕێگایە نابێت تەنها بەو ڕێگایانەی كە كاك تێكۆشەر و كاك فەتاح باسیان لێوەكرد دەبێت.
دەست خۆش كاك سیا زۆر جوان ڕوون كراوەتەوە ئەوە خەریكم دەیخوێنمەوە
زۆر زۆر سوپاس كاك تێكۆشەر زۆر بەجوانی ڕوونت كردۆتەوە و تاقیم كردەوە سەركەوتووبوو
وەشانی ئۆبونتوەكەم 11.04 ە و جۆری ئامێرەكەشم ئەمەیە Dell Inspiron 1545
كاك زەندی لەسەرەوە ئاماژەم پێدابوو ویندۆز 7 ە بەڵام بووتەكە بەم ڕێگایە ناكرێت تەنها ئەوەی كاك تێكۆشەرو كاك فەتاح تەواوە

کاک سیا وابزانم سایتی چاوگ جەنابت بەڕێوەی دەبەیت، نازانم هەر کارێکی شەخصیە، یان بە هەماهەنگی لەگەڵ لینوکسدا کراوە، دەستەکانت خۆش بێت!

هەربژیت کاک Hewa.
بۆ ئەم جۆرە ئامێرەی تۆ، وەشانی[url=http://mirror.as29550.net/releases.ubuntu.com//lucid/ubuntu-10.04.4-desktop-i386.iso] 32bitـ10.04[/url] دابگرە و دایمەزرێنە سەری. بێ دوودڵی هیچ کێشەیەکی نابێت تەنها پێویستت بە پێناسەکردنی wifi دەبێت. ئەویش زۆر ئاسانە. لە کاتی داواکردنی دامەزراندنی وەگەڕخەرەکان، ئەمە Broadcom STA هەڵبژێرەوە دایمەزرێنە.
[url=http://www.ubuntu.com/certification/hardware/200911-4633]سەرچاوە[/url]

هی من نییە کاک فەتاح، کاک تێکۆشەر و دکتۆر ئارا و ئەندازیار ئاراس و جوتیار و هاوکار ..هتد شتی تێدا دەنوسن.