تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

clam و sandbox

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

وا وتمان sandbox خۆی ئەکاتە فەردەلم
ئەی clam?
http://zkurd.org/?Besh=Ferheng
تیای نیە جارێ.
clam لە moodle بەکاردێ بۆ ئەوەی پێشان پەڕگەیەکی بارکراو تاقی کرێتەوە بزانرێ بەشار ئەسەد بۆمبێکی تیا دانەناوە، خۆی لە ئەسڵدا ئەو وێنەیەی خوارەوەیە کە من لە دنیا ڕقم لە خواردنی دەریایە :)
کاکە حەمید کردویە بە: پەردەی پاراستن
[img]http://wwwbio200.nsm.buffalo.edu/labs/tutor/Clam/Clam04N.jpg[/img]
سوپاس هاوڕێیان.

منیش هەروا بیستوومە کە پارێزەر بێت وەکو دژە ڤایرۆس و دژە ترۆجان و ئەم بابەتانە ،کاتی خۆی لەسەر دژە ڤایرۆسەکە شتێکم نووسی http://chawg.org/wiki/ClamWin
جا ئێستا پرسیارەکە ،کامیان ڕاستە؟ یاخود چ مانایەک تەواوە؟

بژین.

وابزانم پارێزەر خراپ نییە:
http://www.clamav.net/lang/en/

دوای خوێندنەوەی ئەو بەستەرانەی کاك هەڵۆ و کاك بەردەقانی دایانناوە و خوێندنەوەی چەند سەرچاوەیەکی تر هاتوومە سەر ئەو بڕوایەی کە بەکارهێنانی ووشەی دژە ڤایرۆس گونجاوترە. جونکە ئەگەر بەتەنیا بلێین پەردەی پاراستن یان پارێزەر بەکارهێنەر تێناگات مەبەست لەچ پارێزەرێکە، بەڵام کە ووتمان دزە ڤایرۆس ئەوکات تێدەگات کە مەسەلەکە ڤایرۆسە.
هەرچەندە دژە ڤایرۆس مانای anti virus دەگەیەنێت بەڵام خۆ clamAV یش هەر هەمان ئەرکی دژەڤایرۆسی هەیە.

مەبەست ڤایرۆس نییە. لە موودڵ کوا ڤایرۆس هەیە!

ئەی ئەمە مانای چی یە؟
[b][u]ClamAV[/u][/b] is an open source (GPL)[b][u] antivirus engine[/u][/b] designed for detecting Trojans, viruses, malware and other malicious threats
خۆ دژە ڤایرۆس مەرج نی یە ڤایرۆسەکان بشدۆزێتەوە و لەناویش بەرێت، هەندێك دژە ڤایرۆس هەن تەنیا پشکنین بۆ ڤایرۆس دەکەن.یان من هەڵەم؟
بەهەر حاڵ ئەگەر نەشڵێین دژە ڤایرۆس پێم وانی یە " پشکنەری ڤایرۆس " هەڵەبێت.