تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت ویندۆز هەشت بە بێ دوگمەی دەستپێک (start) دەوەشێنێت

sirwanlatif

Sirwanlatif

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔15۔ )

 

[url=http://arabic.cnn.com/2012/scitech/2/11/windows8/index.html]وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا(سی ئێن ئین)[/url]
یەکێک لە بلۆگێڕەکانی ویندۆز، بۆل سۆرت، ئاشکرای کرد لە ویندۆزی هەشتدا واز لە دوگمەی دەستپێک دەهێنن، وە وەشانی داهاتوی ویندۆز تەواو جیاواز دەبێت لەوەی کە تا ئێستا هەبووە لە وەشانەکانی پێشتردا. لە لێدوانێکدا بۆ (سی ئێن ئێن) سۆرت وتی، ئەم دەستکاری کردنانەی ویندۆز هەوڵدانێکە بۆ گۆڕینی ڕوکارە سەرەکیەکەی کە لە وەشانی 95 ی ساڵی 1995 وە نەگۆڕاوە و تا ئێستا هەمان بەرنامە و شێوازە لە هەموو وەشانەکاندا تا ئەمڕۆ. هەروەها سۆرت وتی مایکرۆسۆفت بە نیازە لاپەڕەی کۆن لابات و گورزەی نەرمەواڵاکانی تازە بکاتەوە لە ژێر ناوی Metro interface's Start screen ڕوکاری دەستپێکی تونێڵی، کە پشت دەبەستێ بە ئامرازی تازە بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری وە هەستان و جێبەجێکردنیان، بۆ ئەمەش پێویستی بە قۆناغێکی تازەی جیاوازە له وەشانەکانی پێشوو.
چاودێرانیش پێیانوایە کە ویندۆز 8 زیاتر پێشکەوتوو دەبێت بۆ داهاتووی مایکرۆسۆفت و تاکە ڕێگاچارەیە بۆ تەنگ کردنەوەی مەودای بازاڕی ڕکەبەرەکانی وەک ئاپل و گۆگڵ کە هەردوکیان دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری بازاڕی کۆمپیوتەردا گرتووە.
شایانی باسە کارگێڕی نوێی ویندۆز، گۆڕانکارییەکانی بەشێوەیەک ئەنجامداوە کە بەهەمان کارایی لاپتۆپ و تابەکانی تر کار بکات، وەک هەوڵدانێک بۆ ڕووبەڕوبوونەوە زۆربوونی ڕکەبەرایەتی ئایفۆن و ئایپدای کۆمپانیای ئەپڵ.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک سیروان!
بڕیارە ٢٩ مانگ وەشانی تاقیگاری بوەشێنرێت، بزانین چییان کردووە، من وای بۆ ئەچم لەماوەی دوو بۆ سێ ساڵیتر، ئەندرۆید لە ڕوومێزیشدا جێگە بە مایکرۆسۆفت لەق دەکات.

ئەو شەڕ و کێبڕکێیەی کەوتۆتە نێوان زلهێزەکانی it زیاتر لەو تیۆری و خەیاڵە زانستیانەی کە باسی شەڕی ئەستێرەکان دەکەن نزیکمان دەکەنەوە. تۆ بڵێی لەم نێوانەدا یەکێك لەم کۆمپانیا گەمژانە بەئاگای خۆی نەیەتەوە و ئاوڕێك لە 40 تا 50 ملیۆن کورد نەداتەوە و زمانی کوردی بۆ سیستەمەکەی زیادنەکات؟!
دەستخۆش هەواڵێکی بە پێزە!

باشە تایبمەتمەندییەکانی زمانی کوردی چین تا ببێتە Input locale ـێکی سەربەخۆ؟ هیچ

کۆمپانیایەکی وەك ئەپڵ یان گوگڵ یان مایکرۆسۆفت کە بەردەوام ڕاپۆرتە ئابوری یەکان دەری دەخەن کە سەرمایەیان لەسەرمایەی چەندین ووڵاتی ئەفریقی و تەنانەت ئەوروپیش گەورەترە و باسی 400 و 500 و هەزار ملیار دۆلار دەکرێت. دەتوانێت لەم هەموو ملیارانە چەند ملیۆنێکی کەم تەرخان بکات بۆ زیادکردنی زمانی کوردی. هەر کاتێك پارەکە تەرخانکرا ئەو کات دەبینین کارەکان دەچن بەڕێوە یان نا. بەڕای من کێشەکە زیاتر سیاسی یە.

ئێمەى کورد ئەبێت هەر خەیاڵ بکەین بەداخەوە کە ئەمە ڕاستییە
ئەگەر بڵێم خەونەکانم زۆر خەیاڵاوین درۆ نییە بەڵام گەشبینم بەچی بەم حکومەتە و ئەم سیاسەتە کە هیچ ئاوڕی لە گەنج نەداوەتەوە بەدڵنیاییەوە نەخێر ئەوەى لەبیرم کردووە حکومەتی کوردییە

بەو خۆبەخشانە دڵم خۆشە کە خوێن گەرمانە کار بۆ ئایتی دەکەن هەرچەندە پەرتەوازەن تاوەکو ڕادەیەک بەڵام هەر گرنگە
ئەتوانم بڵێم ئێمەى گەنج بناخەى وێبی کوردین

خۆزگە ئێمەش وەکو وڵاتانی تر ئەوەى لە خەیاڵمانە ببوایە..

سڵاو !
لەگەڵ ڕێزم بۆ کاک حەمید ئێمە نابێ وەک خەڵکی شەقام باس لە ئایتی بکەین. بەڵکو پێویستە زانستیانەتر بۆ مەسەلەکان بڕوانین!. باشە وەک کاک بەردە ئەڵێ لەسەر کام بنەمایانە ئوپراتیڤ سیستێمی کوردی دروست بکرێ؟ ئەگەر کۆمپانیایەک خوا سەری لێ تێکدا و بیری کردەوە سیستەمێکی کوردی بوەشێنێ چۆن وەرگێڕان بۆ ووشەی (کلیک) بکات وەک نمونە.
پەنجەی پیانێ، لێدە، تەقەی لێهەڵسێنە، یا هەروەک خۆی کلیک بمێنێتەوە. گریمان (لێدە) پەسەند کرا، ئەوکاتە پرسیارێک دێتە ئاراوە کام دەزگاو کام ناوەندی ڕۆشنبیری یا کام دەزگای زمانەوانی کوردی پەسەندی ئەو ووشەیە ئەکات کە لەجێی کلیک دابنرێ. کەواتە توخوا واز بهێنن با هەر click ka بێت.

دەستخۆش بۆ بۆچوونەکەت کاك هێمن پێم خۆشە بوارت پێدام بۆ چوونەکەی پێشترم زیاتر ڕوون بکەمەووە.
ئایا دەرچوون لە خەیاڵ و بیرکردنەوە لە هەنگاوی کرداریانە تەنها قسەی خەڵکی شەقامە؟ ئایا ئەگەر بودجەیەك دابین بکرێت و هەموو بەربەستە سیاسی و ئابوری یەکان تێك بشکێندرێن بۆ ئەنجامدانی ستانداردکردنی زمانی کوردی بۆ it و زانستە ئەندازیاری یەکانی تر کارێکی مەحاڵە؟ ئایا کورد بەو هەموونووسەر و ڕۆشنبیر و خاوەن بڕوانامانەی کە هەمانن بەتایبەت لە زمانی کوردیدا ناتوانێت کار بۆ بە ستانداردکردنی زمانەکەی بکات؟ جاران کورد تەنها چەند تاکە پرۆفیسۆرێکی هەبوو ئەوانیش لە زمانی کوردیدا بوون، وەکو مامۆستا عیزەددین مستەفا ڕەسوڵ و کاکە حەمەی مەلاکریم و چەند دانەیەکی تر، ئایا ئەمەش نیشانەیەك نی یە بۆ بوونی پێشینەیەکی باش بۆ ئەنجامدانی کارەکە ئەگەر وەك ووتم وویست و بودجە هەبێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تری هاوشێوەی ئەمانە بێگومان بەڵی یە.
من تێناگەم بۆ دەبێت کورد خۆی لە نەتەوەکانی تر بە کەمتر بزانێ و لەلای وابێت کە ستانداردکردنی زمانەکانی تر کارێکە هەر لەئەزەلەوە هەبووە و کورد، لەبەرئەوەی کە سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لە کۆنترین نەتەوەکانی سەر ڕووی زەوی بەس قەد ڕۆژێك لە ڕۆژان خاوەنی دەوڵەتی خۆیان نەبوون، ئیتر ئەمە کارێکی بەڵگە نەویستەو بەهیچ جۆرێك ناکرێت بگۆڕڕێت.
باشە ووشە و ڕیزبەندی و ڕستەکانی ویندۆزێك یان ماكێك دەبێت چەند دانەبن تا ئێمە لامان وابێت ئەمە کارێکی بڤەیە و بەکوردی کردنیان مەحاڵە؟ باشە بۆئەبێت عەرەب بۆ نموونە کە زۆربەمان زیاتر لێیان ئاگادارین هیج سڵ نەکەنەوە لە داهێنانی هیچ زاراوەیەکی نوێ کە خەڵك لەسەرەتاوە هەر گاڵتەی تەواویشی پێنەدەهاتن بەڵام ووردە ووردە وای لێهات ئەم ووشانە ببنە بەشێك لە زمانەکە و هەموو کەس وەك گەزۆ و مازوو هەڵیان لوشێت. نموونەم زۆرپێ یە لەسەر ئەو زاراوانەی کە لە عەرەبیدا بەم شێوەیەبوون ئەگەر حەزبکەن چەندەها نموونەتان نیشان دەدەم.

دەستخۆش کاك حەمید، منیش لەگەڵ نزیکەی تەواوی بۆچوونەکەتدام.
کاك هێمن، زۆر سەیرە کە ئەو قسانە لە تۆوە دەبیستم کە ساڵانێكی دوورودرێژە لە ئایتیی کوردییەوە ئاڵاویت!!!
بەڕاستی زمانی کوردی هیچ کێشەیەکی ئەوتۆی لە ڕێگادا نییە بۆ ئەوەی هاوشانی زمانەکانی تر وەشانی سیستەمە کارگێڕییەکانی بۆ پاچڤە بکرێتەوە. کێشە هەر ئەوەیە کاك حەمید ئاماژەی پێدا، کێشەکە سیاسییە.
لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە ئامۆژگاریی کاك حەمید دەکەیت کە وەك خەڵکی سەرشەقام باس لە ئایتی نەکات کەچی جەنابتان بەم نموونە سادە و کاڵە بۆۆ شتەکان دەچن: "پەنجەی پیانێ، لێدە، تەقەی لێهەڵسێنە، یا هەروەک خۆی کلیک بمێنێتەوە. گریمان (لێدە) پەسەند کرا، ئەوکاتە پرسیارێک دێتە ئاراوە کام دەزگاو کام ناوەندی ڕۆشنبیری یا کام دەزگای زمانەوانی کوردی پەسەندی ئەو ووشەیە ئەکات کە لەجێی کلیک دابنرێ. کەواتە توخوا واز بهێنن با هەر click ka بێت."
بەڕێز کاك هێمن، کلیك سەرباری ئەوەی سەردەمێکە بڕاوەتەوە کە "کرتە"ی لەبری دانراوە، ئینجا بۆ تا ئێستا ئایتیخوازان و زانستخوازان چاوەڕێی هیچ دەزگایەکی لەو جۆرەیان -کە ئێستا لە باشووری وڵاتدا زۆر زۆر بەداخەوە لەبەر حیزبیبوونی ئەو دەزگایانە، ناچالاکیشن- کردووە؟!!! بەداخەوە، وا بزانم ئەم بۆچوونەت پێچەوانەی ئامانجەکانی ئەم گرووپەشە، کە وا بزانم خۆت یەكێك لە دامەزرێنەرانیتی!!!
لەگەڵ ڕێزمدا.

سڵاو هاوڕییان!
لەچاوپێکەوتنمدا لە گەڵ کەناڵی کوردسات ساڵی ٢٠٠٦ بوو ئەگەر هەڵەنەبم. من زۆر بەڕاشکاوانە ئەو قسەیەم کردوە کە ئێمە وەک کوردئایتی گروپ هیوامان وایە ڕۆژێک ئۆپراتیڤ سیستێمی کوردی بوەشێنرێت. بەڵام ئایا کێ هات بەدەنگ ئەو بانگەوازەوە. پاشان من ئەڵێم با زانستیانە قسە بکەین ئەکرێ بوەترێ هیوادارین ئەوە بکرێ. نەک بۆ ناکرێ! لەگەڵ ڕێزم بۆ زانستپەروەرانی کورد کە قاموسی کوردیان وەبەرهەم هێناوە بەڵام کام لایەنی فەرمی حکومەتی هەرێم پەسەندی کردوە؟ ئایا کورد هەموو کۆکن لەسەر وەرگێڕانی ئەو ووشانە؟ هیوادارم پرۆژەکانی زکورد و کوردئایتی گروپ و هەموو گروپ و کەسەکانی تر لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پەسەند بکرێن و پشتیوانی بکرێن بۆ ئەوەی بتوانین کار بۆ ئۆپراتیڤ سیسێمی کوردی بکەین و گلەیی لە کۆمپانیا زەبەلاحەکان نەکەین.

وەڵا نازانم تایبەتمەندیەکانی زمانی کوردی چین!
بەڵام وەک لە وەشانی 14ی ئاندرۆید، ئەکرێ سیستمیش هەندێ input-locale جیا کاتەوە کەوا فەقیری وەک ئێمە زیادی بکات و بەکاری بهێنێت. بەڵام وا ئەزانم تەنها تایبەتمەندیەک وا بکات زمانی کوردی زیادکرێ بۆ کۆمپیوتەرێک ئەوەیە کەوا:
1. زانکۆکانمان کە سپارشی 1000 کۆمپیوتەر ئەکەن، نەرمەکاڵای دزراو داوا نەکەن. ئەوکات کۆمپانیای دابینکەر ناچار بکرێ زمانی کوردی لەگەڵدا بێت، جا بزانە بەچەن مانگ کلیک و تاب و سکرۆڵ و کلام و هتدیش ئەکرێنە کوردی. تەخمینێکیش بۆ ئەمان 5 زانکۆ * 5 بەش * 5 لابراتوار * 20 پیسی = 2500 کۆمپیوتەر.
2. دامەزراوەکانی دەوڵات بە تەخمینی بەندە لە ئێستادا نزیک:
3 شاری گەورە * 5 شارۆچکە * 5 دائیرە * 10 کارمەند = 750 کۆمپیوتەریان کڕیوە لە بازاڕ
نە ئەکرا هەموی پێکەوە بکڕدرێت و داوابکرێ لە دابینکار کە زمانی کوردی یەکێک بێت لە Input-Locale ەکانی؟
2500 + 750 = 3250 * 500$ = 1،625،000 $ کە بودجەی[url=https://translations.launchpad.net/ubuntu] وەرگێڕانی 357342[/url] وشەی ناو ئوبونتو * (200$ بۆ 1000 وشە) نزیکەی 71.500$ واتە 7 دەفتەری نازدار کە پارچە ئەرزەیەک ناکا لە قولە ڕەیسی.
سەری خۆتان بە چیەوە ئەیەشێنن برام؟
بۆچی ئەنیشتاین گرفتی بێ چارەسەری هێشتۆتەوە؟

پێم وانیە ئەم بەرپرسیارێتییە لەسەرشانی ئێمەبێت و کەسیش گلەیی لە کوردئایتی گرووپ بکات، ئێمە جارێ ٣ شارمان هەیە ڕزگارکراوە و بە ٢٠ ساڵ نەمانتوانیوە هەنگاوێک بچینە پێش کەچی وڵاتێکی وەکو کۆریا باشوور بە ٣٠ ساڵ گەیشتنە لوتکە، هەزاران کێشەی ترمان هەیە کێ ئەم کێشانەی لەبیرە، جارێ حکومەتەکەمان هەر ساوایە.
لەم ڕۆژانەدا پرۆفیسۆریکی ئابوورییان هێنابوو، ئەی وت ڕیژەی بێکاری لە کوردستان ١٤% و زۆرباشە، بەڵام من پێم وایە ٨٠% خەڵکی کوردستان بێکارە، مزگەوتێ ١٣ مجەوری هەبێت ئەمە کاکردنە، ١٠٠ هەزار پێشمەرگەت هەیە ئەم کارکردنە، ئەی کوا بەرهەمی ئەو ٨٦% چییە؟ دوای ئەوە ئەم ڕێژەیەیان لە کوێیەوە ‌هێنا و چۆن ئەیسەلمێنن ،ئەو ٨٦% هەمووی لەژیاندا ماون!!
واز لەزمانی کوردی بهێنن، ئێمە جارێ کێشەمان نیە بۆ خۆمان بەکوردی ئەنوسین.
کاک هێمن@ فەرهەنگی زانستپەروەران بە فەرمی کراوەو پێداچوونەوەی تێداکروە و چاپیش کراوە، لەوانەیە بۆخۆشت ئاگاداربیت.

سەڵاو
من ئەوەندە بێزار دەبم کە بۆ زانیاریەک دەگەڕێم لە ویکیپێدیا یان گۆگل بەکوردی نین، بروا بکەن جاری وا هەیە زمانی وای تێدایە لە قوتوی عەتاریشدا نیە و نەمبیستووە. هیچ شتێک نیە، بگەڕێ بۆ نەخۆشیەک، دەرمانێک، جۆرێکی سەیارە، هیچیانت دەست ناکەوێت، یەک سایتی پرۆفیشڤاڵ نیە کە حکومەت پشتگیری بکات، دەبێ کەڵک لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و زمانی تر وەربگرن، چونکە حکومەت جارێ زمانی نەگرتووە و نازانێ قسە بکات، ساوایە.

کاکە زەندی ئاگاداری چاپ و بڵاوکردنەوەکەی فەرهەنگی زکوردم بەڵام ئەوە کێشەکە چارەسەر ناکات بەڵکو ئەبێ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێم بەفەرمی ئەوە بدات بەگوێی جیهانی ئایتیدا کە فەرهەنگی زکورد زمانحاڵی ئایتی کوردیە دوای ئەوەش ئەکادیمیای زمانی کوردی و پسپۆڕانی زمانەوانی کۆک بن لەسەری فەرهەنگەکە. ئەوکات ئەتوانین داوا لە کۆمپانیای بەرهەم هێنانی ئۆپراتیڤ سیستێمەکان بکەین کە لەبەر ڕۆشنایی ئەو فەرهەنگەدا بیکوردیەنن.
من کلییک م تەنها وەک نمونە هێنایەوە بەڵام ئایا بەکرتەکردنی کلیک و وەرگێڕانی چەند ووشەیەکی تر بەسە بۆ ئەوەی بتوانین داوای سیستێمی کوردی بکەین؟

بەڵێ کاک هێمن، برادەرانی باکوور بە سێ کەسەوە یەک پلاتفۆرمی وەکو ئوبونتو و ئۆپن ئۆفیس و مۆزیلایان کردووە بە زاراوەی کورمانجی. کێشە لە نەبوونی وشە نییە. هەرجارێ کاک زەندی فەرمووی. ئەو دوو کوێخا داماوە ناتوانن کارەبا و ئاو پەیدا بکەن، چجا خزمەتگوزاری تر.
کۆمەڵێک دەمووچاوی قەڵب لە ١٩٦٣ ــەوە هەر ئەمانن، دەستبەرە بۆ ئایتی، بۆ شووتی! هەر بۆ نەگبەتی. هەر خۆیەتی!

لە ماڵپەڕی سبەی، ئەو دوگمەیە بووە بە گرتە: ([url=http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=3843&LinkID=10]بەبێ گرتەی Start مایکرۆسۆفت ویندۆزی ٨ بڵاودەکاتەوە[/url]).
کەسێک نەیویست شتێک بەکار بهێنێ بیانووی بۆ ئەدۆزێتەوە، ئەوەی کە خواستیشی لە کوردی کردنی زاراوەکان بووە هەوڵی بۆ داوە و ئەدات.