Ice Creram Sandwitch بۆ دەستیەکانی HTC کۆتای مانگی داهاتوو دێن
ئەمرۆ HTC لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی گووگڵ + بڵاوی کردەوە کە کارێکی قورس دەکەن تا هەموو نوێکردنەوەکانی بۆ ئەو دەستیانە بڵاو بکاتەوە کە پشتگیری نوێکردنەوە دەکات بۆ وەشانی ئاندرۆیدی ٤ کە بە ( Ice Cream Sandwitch ) ناسراوە ، ئەم کۆمپانیایە بڵاویشی کردوەتەوە کە یەکەم وەشان لە مانگی ٣ ی ئەمساڵدا بۆ دەستیەکانی جۆری HTC Sensation , HTC Sensation$ 4G , HTC Sensation Xe بڵاودەکرێتەوە و بە دوای ئەواندا دێت بۆ HTC Sensation XL ، وە کۆمپانیاکە ڕونیشی کردوەتەوە کە وەشانی ئاندرۆیدی ٤ بۆ دەستیەکانی تری وەک HTC Rezound, HTC Vivid, HTC Amaze 4G, HTC EVO 3D, HTC EVO Design 4G, HTC Incredible S, HTC Desire S and HTC Desire HD بڵاو دەکرێنەوە لە کاتێکی تری ئەمساڵدا .
شایانی باسە وەشانی ئاندرۆیدی ٤ هەموو دەستیەکانی HTC پشتگیری ناکرێت ، وە لە لایەکی ترەوە سۆنی ئەریکسۆن بڵاوی کردەوە کە هەموو ئەو دەستیانەی ساڵی ٢٠١١ بڵاو کراونەتەوە پشتگیری کردنەوە دەکەن بۆ وەشانی ئاندرۆیدی ٤ .

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک جوتیار، دوێنێ بەدوای ئەو هەواڵەدا دەگەڕام وتیان کۆتایی چارەکی یەکەم واتە نزیکەی مانگی نیسان.
کاک جوتیار@ ئەی کوا بەستەرێک و دوو دێڕ ناوەڕۆک، خۆ هەرنەبێ ترشووخۆیەکی بکە، بە دوو دێڕ!!
ئەی سامسۆنگ گالاکسی؟
پێم وایە بۆ هەموویان لەیەک کاتتدا دەوەشێنرێت، کە تەواو بوو پشتگیری هەمویان دەکات نەک و هەر سۆنی ئەریکسۆن و HTC .
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]
دەستخۆش، مەبەستم یەکەم جار بوو تەنیا سەردێرەکە دیاربوو، دیارە لەدەست دەرچوو بوو، هههههه
دەست خۆش كاك جوتیار
كاك زەندی دەڵین بۆ سامسۆنگی گالاكسی ئێس دوو مانگی داهاتوو نوێكارییەكان دێن مەرج نییە ئایس كرێم بێت
بەڵام بەم دواییە لە سایتی SamMobile.com كۆمەڵێك وەشانی ئایس كرێم بڵاو كرایەوە بۆ گالاكسی ئێس دوو جا نازانم ڕوومەكان فەرمین یان دزەیان كردەوە
ئەمەش دواین وەشانە كە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو بلاو كرایەوە
[url=http://www.sammobile.com/2012/02/02/new-ics-for-the-galaxy-s-ii-i9100xxlpb/]http://www.sammobile.com/2012/02/02/new-ics-for-the-galaxy-s-ii-i9100xxlpb/[/url]
بۆ سامسۆنگەكانی تریش دەتوانن لەم لینكەی خوارەوە لە دوگمەی گەران ناوی هاندەكانتان بنووسن و نوێترین وەشانتان نیشان دەدات
[url=http://www.sammobile.com/firmware/]http://www.sammobile.com/firmware/[/url]
من هەر لەسەرەتاوە لەگەل سامسۆنگ هیچ چانسێكم نەبوو یەكەم جار چووم گالاكسی ئێس یەكی I9003 م كڕی و كە هێنامەوە ویستم هەندێك روومی بۆ دابنێم هیچ بۆ نەبوو نەمزانی تەنها I9001 پشتگیری زیاتر لێ دەكرێت . پاش ماوەیەك گالاكسی ئێس دووم كڕی و ویستم ڕووتی بكەم ئەویش نەبوو چونكە هی من I9100g یە نەك I9100 و زۆریشم لە كابرای فرۆشیار دووبارە كردەوە و ووتی روومی هەردووكیان وەك یەكە و واش نەبوو بۆشی نەگۆڕیمەوە
دەست خۆش کاک جوتیار مژدەیەکی خۆشە من htc evo 3d م هەیە پێشبینیم دەکرد یەکەم وەجبە وەشانی ئایسکریم بیگرێتەوە، بەڵام بەپێی ئەم هەواڵەبێت کەوتۆتە قرەوە.
كاك جوتیار مەبەستم لەوەیە كە مەرج نییە ئایسكرێمیكی تەواو بێت لەوانەیە تەنها لە ڕووكار لەو بچێت چونكە گوگڵ بەم دواییە هەواڵێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا دەڵێت هەر كۆمپانیایەك پشتگیری تەواوەتی لە ئایسكرێم نەكات ئەوا دەبێت بە ناچاری ڕووكاری ئایسكرێم بۆ هاندەكانی بەردەستە بكات ئەمەش بەتایبەتی ئەم هاندانە دەگرێتەوە كە لەبەر كەمی توانای ڕەقەكالاكانیان ناتوانرێت نوێبكرێنەوە بۆ ئایسكرێم . ئەمەش بە قازانجی پرۆگرامسازان بەكۆتا هات چونكە لەكاتی پرۆگرام داڕشتن دەتوانێت ڕاستەوخۆ ڕووكاری سەرەتایی ئایسكرێم هەڵبژێرێت و لەسەر هەموو هاندێكیش ڕووكارەكەی وەك خۆی بێت و بێ كێشە بێت
سەیری ئەم وێنەیە بكە ... لەوێنەكەی دەستە ڕاست ڕووكاری ئایسكڕێمە و هی دەستە چەپیش ڕووكاری سەرەتایی مۆتۆڕۆلایە
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 127.49 ک.ب. |
دەستان خۆش بۆ ئەم هەواڵە جێگەی خۆیەتی گرنگی پێ بدرێت
کاک جوتیار باسی سۆنی ئەریکسسۆنت کردبوو نازانم تا چەند ئەوانیش دەگرێتەوە وە سایتی سۆنی ئەریکسۆن باسی ئەوە کردوە لەگەڵ ئەپدەیتەکاندا ڕەسمی ئەم ئایسکرێمەی لێ داوە بەم سەرمایە کەچی کلکی دەکەیت هەر هەمان ئەپدەیتە کۆنەکانت دەداتێ
[url=http://www.sonyericsson.com/cws/cws/home?cc=gb&lc=en]http://www.sonyericsson.com/cws/cws/home?cc=gb&lc=en[/url]
سەڵاو کاک جوتیار!
من هەواڵێکم بینی گوایە سۆنی ئەریکسۆنی کڕیوە و ئێستا ئەریکسۆنەکەی لێکردۆتەوە، واتە تەنیا سۆنیە، وایە؟