تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کوژاندنەوەی PC

schanau

Schanau

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

سڵاو بەڕێزان. ماوەیەکە توشی کێشەیەک بووم کە لاپتۆپەکەم هەرلەخۆیەوە و لە نێوان چەند کاتێکی پچڕ پچڕدا ئەکوژێتەوە و پاش خولەکێک هەربۆخۆی هەڵدەبێتەوە.
ویندۆزی windows 7 Ultimate بەکارداهێنم و چالاکیشە (Active) . ئەم کێشەیە ڕۆژانە ٥ بۆ ٧ جار دووبارە ئەبێتەوە. بە دژە ڤیرۆس پاکم کردۆتەوە و سپای وێریش چالاکە.لەکاتی کوژاندنەوەشدا پەیامێک دێت بەلام بە ڕاستی فریای کۆپیکردنیشی ناکەوم و نازانم کێشەی چییە!!!
سوپاس بۆ ڕێنماییتان.

وای بۆ دەچم کە مەسەلە ڤایرۆس و شتی لەو بابەتە نەبێت و پێوەندیی بە سازکاریی نوێکرنەوەکانی ویندۆزەوە هەبێت. گەر شێوەی "دامەزراندنی خۆکارانەی نوێکارییەکان"ت هەڵبژاردبێت کە بە لای مایکرۆسۆفتەوە ڕاسپێردراو و خوازراوە، ئەوا بەبێ ئەگادارکردنەوەت نوێکارییەکان دادەبەزێنێت و ژمێرەکەکەت دەکوژێتەوە و دادەگیرسێتەوە بۆ جێگیرکردنی نوێکارییەکان. هەوڵ بدە ئاوا -وەکوو وێنەکەشدا دیارە- بکەیت، بزانە چاك نابێت:
Control Panel\System and Security\Windows Update\Change settings، ئینجا دووەم بژاردە واتە (Download updates but let me choose wether to install them). پاشان كرتەی سەر (OK) بکە.

زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکەت کاک زمانیار... هەر لەسەرتاوە من ئەو بەشەم چالاک کردووە.
update و driver هەمووی هەیە و تەنها کێشە بەس ئەوەیە کە لەخۆیەوە shutdown ئەکات.

شایانی نییە شاناوی بەڕێز!
مەبەستم درایڤەر نەبوو. گەر دامەزراندنی خۆکارانەت چالاك کردبێت، ئەوە خۆی دەکوژێتەوە و دادەگیرسێتەوە.
ئەگەر چارەسەرکەر (CPU)ەکەیشی زۆر گەرم بکات، ئەوا دەکوژێتەوە، بەڵام هەڵنابێتەوە.

بەڕێز هەندێک جار بەهۆی هەڵەی سیستەمەوە (system failure) ئەمەش لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی کوژاندنەوەی کۆمپیوتەرەکەت به شێوەیەکی خۆکار
automatically restart ناچالاک بکە>>>>
start>right click>>>properties>>advanced system setting>>>startup and recovery>>>
کە گەیشتیتە ئێرە automatically restart سەحەکەی تەنیشتی لادەو ok و apply هەڵبژێرە.هەروکو بەڕێز زمانیار ئاماژەی پێداوە هەندێك جار بەهۆی چارەسەرکەرەوەیە بە تایبەتی جۆری HP

دوای دەستخۆشیم بۆ هاوەڕێیان!
ئایە لەپەیامەکەدا ژمارەیەک لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەستپێدەکات بۆ نمونە:-
٥٠ ٤٩ ٤٨ تا دەگاتە سفر و دەکوژێتەوە؟
هۆکار زۆرە بۆ کوژانەوە.
بچۆ هەژمارێکی (یوزەرکاونت) تر دروستبکە بزانە لەوێشدا هەمان کێشە هەیە!

زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکانتان، لە ڕاستیدا زۆر هەوڵم دا بەڵام بێهودە. ناچار سەرلەنوێ ویندۆزم دامەزراندەوە و تا ئەمڕۆش ئەو کێشەیەم تووش نەبۆتەوە. بەداخەوە کە نەمزانی لە چییەوە سەریهەڵدا تا کەسێکی تر سوودی لێ ببینیایە بۆ چارەسەەرکردنی.
دەستتان خۆش.
شاناو