ئایا وشەی (تشویش) کە بەر عەرەبیە بە کوردی یان بە ئینگلیزی چی پێ دەڵێن؟
ئایا وشەی (تشویش) کە بەر عەرەبیە ئایا بە کوردی یان بە ئینگلیزی چی پێ دەڵێن زۆر گەراوم نەم دۆزیەوە
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
adjective
برالە زۆرن وشەی ئینگلیزی بەڵام کوردی بەخوا کۆڵم
jam زۆرتر بەکاردێ، سەیرێکی ئەم گەڕانە بکە لە گوگڵ و [url=http://www.google.co.uk/search?aq=2&oq=jamming+tv&sourceid=chrome&ie=UTF-8&q=jamming+tv+radio]هەڵبژێڕە [/url]
کوردیەکەم تەشویشی لەسەرە :)
ئەوەندەی من لەم پرسیارە بگەم، مەبەست پێی "تەرزە"ی تەلەفزیۆنە کە بەئینگلیزی پێیدەڵێن ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Distortion]distortion[/url])؛ هەروەها فرمانی "تەرزە دەکات"، وەکوو تەلەفزیۆنەکە تەرزە دەکات. ئەڵبەتە ئەمە ناوێکی زانستی نییە لە کوردیدا، بەڵکوو زیاتر لەناو خەڵکدا وا دەگوترێت. گەر بشمانەوێت، دەتوانین بەکاری بێنین گەر وشەی شیاوترمان دەست نەکەوت.
گەر مەبەست پێی ئەو پارازیتە بێت کە بەئەنقەست بخرێتە سەر پەخشی ڕادیۆ یان تەلەفزیۆن، ئەوە دروست وایە کاك هیوا نووسیوێتی (jamming)، بەڵام ئەمانەش هاوواتان لە ئینگلیزیدا: (interference) و (noise).
تێبینییەكی بچووکیش بۆ کاکە قەزوان: وشەی (تشویش) لە عەرەبی و فارسیدا هەندێك ماناکانیان لەیەكتر جیاوازە. بەڵام وەکوو ئێوە ئاماژەتان پێداوە، مەبەستەکە زیاتر لە بەکارهێنانی لە ڕستەدا بەدەر دەکەوێت!
هەر بژین و سەرکەوتوو بن!
دەستخۆش كاك زمانیاری بەرێز بەستەرەكی كاك هیوا لێرە بڤەیە . سپاس
خشەخش
تکایە، پرسیارەکان لە بەشی تایبەت بەخۆیان بنووسن.
من بیرمە مناڵ بووم لە شۆڕشی ئەیلوولدا ڕژێمی عیراق گۆرانیەکی هیندی ئەخستە سەر ڕادیۆی"ئێرە دەنگی کوردستانی عیراقە". گۆرانییەکە ناوی "هانی هانی" بوو، بۆیە بە تەشویشی ڕادیۆیان ئەوت هانی هانی، وە ئەم وشەیە ببو بە باو ئەگەر کەسێک نەیویستبا کەس ناڕەحەتی بکات ئەیوت تکایە هانی هانیم مەخەرە سەر،
زۆر جوانە کاک فەتاح
هەزاران وشەمەنا هەیە لە عەرەبی و فارسی و کوردییەوە هاتوون، با ئەمیشیان لە پاڵابێت، دیارە نەبوونی ئەو وشەیە، لەبەر ئەوەیە تەکنەلۆجیایەکی نوێیە بۆیە نیمانە یا نایزانین.
چۆنە؟
تەشویش : ژاوەژاو
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]
لە زۆر كەسی دەبيستم كە بۆ وشەی( تەشويش : برجە برج ) بەكاردێنن نازانم تاوەكو چەند راستە؟؟؟
لەم باسانەدا مرۆڤ فێری زۆر شت دەبێ. هەموویان پڕن لە شتی باش بۆ فێربوون. بە فارسی بەو تەرەزەیەی خۆمان دەڵێن "برفک". هەر مانای بەفر و بەوری جافی خۆمانەوە دەدا. بە زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی و خەڵکی و دور لە زانستی تێکنۆلۆجیا "مێرولان"یشی پێ دەوترێ. خەڵك دەڵێن تەلەفزیۆنەکەمان مێرولان دەکا.
بەڵام بۆ رادیۆ و مەکینەی بێ تەل و ئەو ئامرازانە کە بەفرەکە نابینرێ دەتوانێ "پارازیت" بێ. کە فارسەکان دیانخستە سەر رادیۆ کوردییەکان. بەڵام بۆچوونەکەی کاک فەلاحم زۆر بەلاوە جوان بوو، لە سویدیشدا زۆر شت لە شتێکی واوە هاتووە و ئێستا جێگایان گرتووە. من تەتوانم تەنیا ناوی دیاریی جێژنی کرێسمەس کە پێی دەلێن "یول کلاپ" ناو بەرم. کە بە هیچ جۆرێک مانای دیاری نادا و بەر بەسەرهاتێکی لە وێنەی ئەوەی کاکە فەلاح ئەم ناوەی بەسەردا بڕاوە.
سەرکەوتوو بن.
دیارە من زۆر شارەزای زمانی فارسی نیم بەس وای بۆ دەچم پارازیت لە parasite ی ئینگلیزی یەوە وەرگیرابێت کە زیندەوەری زۆر ووردی مشەخۆرن و لە ناو لەشی گیانەوەر و ڕووەکدا دەژین و زیانی پێدەگەیەنن. ئەم زیندەوەرانە بەیەکەوە دەتەنرێن و تۆڕی زۆر وورد پێکدێنن. جا ئەگەر ئەم پارازیتە وەك مشەخۆر وەری بگرین ئەوە ئەرکی تشویشە عەرەبی یەکەی هەیە کە ئەمیش هەر مشەخۆرە ودەچێتە ناو سیگناڵە ڕادیۆیی یەکان و دەیانخوات. ئەگەر وەك ئەوەش وەری بگرین کە پارازیتەکان تۆڕی وورد دروست دەکەن ئەوە مەبەست ئەو تەرزە ووردەیە کە لەتەلەفزیۆنی جارانی لای خۆماندا دەبینرا.
لە ئەستێرەگەشەی مامۆستا فازیل نیزامەدیندا 19 دانە ووشەی تێدایە کە هەموویان مانای تشویش دەدەن، گرنگترین و ڕاستترینی ئەم ووشانە بەلای منەوە ئەمانەن:
[b]سەرکوێرکردن، سەرلێسەندن، سەرلێشێواندن، شڵەژان، فەرتەنە، هەراسانکردن، ئاشوب، پشێوی، پەشۆکان لەگەڵ ژاوەژاو.[/b]
دەست خۆش وایە کە جەنابت دەڵێی بەڵام ئایا پێت وایە کە "فەرتەنە" و "ئاشوب" کوردین؟ من مانای "فەرتەنە" نازانم بەڵام بە دڵنیایەوە دەزانم کە ئەم "ئاشوب"ە هەمان "آشوب" فارسیە، یان کوردیە و فارس بردوویانە من لەسەر ئەوە باسم نیە، تەنیا لە فارسیدا دەزانم کە بە مانای "بشێو"ی و "شایلۆغان" و "هەرکەس هەرکەس" بەکار دێت، لەوە دەچێ وشەی "ئاژاوە" لە کوردیدا پڕ بە پێستی مانای "آشوب" بێ.
قسەکەی جەنابتە کاك حامد فەرتەنە و ئاشوب کوردی نین و لە ڕاستیشدا زیاتر مانای ئاژەوەگێڕی و کێشەدروستکردن دەگەیەنن زۆر لە تشویسی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەوە نزیك نین.
دەی چی بکەین کاکە خۆئەبێ ئێمەش لێرە فەرتەنەیەك بنێینەوە، تایەفەیەك هەیە لە گوندەکەی ئێمە پێیمان ئەوتن تایەفەی فەرتەنە دەی منیش نانێكم لەگەڵ ئەوان خواردووە.
سوپاس بۆ لێدوانە بەکەڵکەکەتان
هەرچەند هەر ماینەوە که بۆ ئەم "خشەخش"ه چی بەکار بێنین بەڵام هەر نەبێ له کۆتاییدا بە قسە خۆشەکەی بەڕێز "حمید صاڵح" دڵێکی پڕ پێکەنیم
له ناوچەی موکریان وێڕای "بەرفک" هەروەها خەڵک پێیان دەکوت "خشەخش". که وابزانم ئەویش لەبە ئەوه بوو که کاتێ تەلیڤیزۆن دەنگ و ڕەنگی نەدەدا خشەخشی دەهات.