تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

programme-بەرنامە

yahiya

Yahiya

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/22

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

سلاو بەریزان لە راستی دا من پئ ویستم بە بەرنامەیەک هەیە کەواجولە بەو دیزاینە بدات کە دروستی دەکەم بۆ نمونە جولەی دەرگاو پەنجەرە، لە کاتیک دا ژوریک دروست دەکەین . جا بۆ ئەو مەبەستە ویستم سود لە ئەزمونی ئیوە وەربگرم بۆ ئەوەی ناو، وە ئەدرەسی بەرنامەیە کی گونجاو لە ئیوە وە بە دەست بهینم لەگەل ریزو سوپاس

کاکە [url=http://kurditgroup.org/user/104716]Yahiya[/url] بەرێز ئەمن چەندین ساڵ لەمەوبەر بە 3dhome كارم كردوە بەڵاو لە نیشاندەری بەشی دێمۆكەی منزلت پێ دروست دەكردو دوای رێندێری ژووری ماڵەكە وەك : دیوی مێهمان و دیوی چێشتخانە ... کامێراكانت دەخستە كار ئینجا خۆی دەستی بە جولە دەكرد بۆ وێنە كاتێك كامێرا دەچوە ژوور دەرەكە باز دەبوو... گوگل لێرە باز نابێت دەنا وێنەكەم بۆت پەیدا دەكرد

زۆر سوپاس بەریز بۆ بۆجونەکەت

خۆت دیزانەکە بەچی ئەکەیت؟ AutoCAD؟

ئەگەر وەك کاك هیواش ئاماژەی پێدا دیزاینەکە بە ئۆتۆکاد بکەیت ئەوا هەر لە ئۆتۆکاد 3D یشدا دەتوانی ڕێندەری بکەیت وجوڵەشی پێبدەیت بەڵام ئەمە شارەزایی باشی دەوێت لەبەکارهێنانی ئۆتۆکادی 2D یش و 3D یش.
جگە لەئۆتۆکاد پرۆگرامەکانی 3D Max و Maya ش هەن کە بەتایبەتی بۆ کاری دیزاین و ئەنیمەیشن درووستکراون بەڵام تاقەتی باشی دەوێت فێری بەکارهێنانی ئەمانە ببیت. من خۆم لە کارەکەمدا لە نەرویج بەرنامەی AutoCAD Civil 3D و Novapoint Virtual Map بۆ دیزاینکردنی ڕێگاوبان و فڕۆکەخانە و هێڵی شەمەندەفەر بە 3D و 2D و ڤیدیۆی نواندی پڕۆزەکانیشەوەبەکاردەهێنین.

هیوادارم لێم ئاڵۆز نەکردبیت چونکە ئەگەر بۆ شتی سادەت بوێت پێویستت بەفێربوونی ئەم بەرنامە پێشکەوتووانە نابێت بەرنامەی تر هەن کە کاری ئەنیمەیشنی بچووکتر ئەنجام دەدەن وەکو Adobe Flash و هی تر.

زۆر سوپاس بۆ هەموتان لە راستی دا بۆقسەکەی کاک هیوا کە وتبوی ئۆتۆکاد بە کار دەهێنیت یان نا بۆ ئەو مەبەستە من هیچ بەرنامەیەکم بەکار نەهێناوە . بەڵام لە سەرەتای شتە کەدام وە ئەمەوێ خۆم بە بەرنامەیەکەوە ماندو بکەم کە سودی بۆ ئەو شتە هەبێت کە من مەبەستمە . بە داوای لێبوردنیشەوە لەبەر سەئیکردن مەجالم نەبو سەردانی یانە بکەم وە زوتر سەیری سەرنجە کانتان بکەم . وە ئەو بەرنامە یەش کە من زۆر مە بەستمە بۆ ئە وە یە کەوا هەزم لە دروست کردنی ڤیدییۆی یارییە پلەیستەیسنییە کانە کە جوڵەی تیادایە لە داهاتودا بە یارمەتی خوای گەورە هەرچەندە ئەشزانم زۆر زۆر قورسەو ماندو بونی دەوێ،وە خۆشم لەبارەی بەرنامەی 3D MAX مەوە بیستووە . وە زۆر سوپاستان دەکەم ئە گەر ناوی تەنها یەک بەرنامەم بۆ پەشنییار کەن کەزۆر بۆمن بە سود بێت ، چونکە ناوی زۆر بەرنامەتان نوسیوە من نازانم کامەیان باشترینەکەیە.