ئایە گەر کەسێک بیەوێت ببێت بە قوتابی یەکێک لە مامۆستاکەنی ئێرە چی بکات باشە؟
سلآو لە یەکە یەکەی مامۆستایانی ئەم گرووپە جوانە دەکەم
بەڕاستی کەسانێکن زۆر پیرۆزن زۆر ئازان، ببورب کە ئەم وشەیە ئەلێم تکایە هەڵە لێم وەرمەگرن،بەراستی تاوانە ئێوا کوردن ئێوە هەر میللەتێکی تر بونایە لە ئالتون بەنرختر بوون ، بەس بەداخەوە حوکمەتێک لە بەر دزیی ئاگەی لەو ڕۆڵە ئازایانەی خۆی نەماوە دووبارە سەرکەوتوو بن،
من دەمێکە میوانم و ئاگام لە زۆرترین بابەتەکانی ئێرە بووە سوودیان زۆر بووەبۆموسوپاس
بە لآم پێشنیارێکم هەیە،
گەر من بمەوێت لە بواری IT یان بوارەکانی تری کۆمپیوتێر شارەزایم زیاتر بێت پێویستم بە یارمەتی بەرێزتان زۆر ئەبێت
جا نازانم من ئەمەوێت هە بەڕێزێک بیەوێت من بە قوتابی خۆی قبول بکات و حەفتانە بەبەتێکم بۆ بنێرێت من بیخوێنمەوە واتە بیکەم بە مانهەج ، یان بەڕێزتان چ جۆرە شێوازێک بە باش دەزانن من بتوانم زوو لە بواری IT یان بوارەکانی تری کۆمپیوتێر شارەزایم زیاتر بکەم
سەرکەوتوبن .
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بەریز سەبەست وابزانم هەڵەت نەکردوە لە دۆزینەوەی ماڵپەڕی کوردئایتی گروپ بۆ چونە ناو دنیای ئایتی. بۆیە من ئێرە بە باشتر ئەزانم کە وەک مامۆستایەک سودی لێ وەربگری ئەتوانی هەر پرسیارو بۆچونێکت هەبێ لەبەشی پرسیارو وەڵام بینوسی و وەڵامت ئەدرێتەوە. بۆ فێربونی ئایتی و کۆمپیوتەریش وەک خۆت ئەڵێی ئەوە پێویستی بەکات و ئارەزوو هەیە
لەگەڵ ڕێزم
سڵاو كاكە [url=http://kurditgroup.org/u/sarbast-k]Sarbast k[/url] سەرەتا بەخێر بیت كاك هێمن سڵاو .
نووسراوەكانی كاك هێمنی بەرێززۆر جوانە . ئەمنیش ئەندامێكی چكۆڵە لەم گرووپە دا هەم براستی ئەم گرووپە زۆر بەرێزن و ئەوەی كە شارەزاییان لێی بێت بێ كەمو كوری پێت دەڵێن لەم بوارە دڵنیا بە " لێرە كەس خۆی پێ مامۆستا و دوسەڵاتدار بەرێوەبەر نیە ". ئەوەش بزانە it زۆر زۆر بەش و تاقمەی جیاوازی تێدایە ئێوە دەتوانن لە یەكێكیان كە ئەوینتان پێیەتی چالاك بن و كاری تێدا بكەن . پێویست ناكات كە ئێمە بەرنامەنووسەرێكی پێشكەوتوو بین بەڵكوو ئەمن لە ئێران هاورێیەكی فارسم هەیە كابرایێكی بازاریە " كاسب " بەڵام كاتێك لە هەواڵی ئایتی و زانیاری بەرهەمە نوێكان لەگەڵی قسە دەكەی بەتایبەت كۆمپانیای سۆنی وات بۆ لێكدەدات "تحلیل" كە هیچ مامۆستایێكی زانكۆ ناتوانێت .
لەگەڵ رێزمدا
گرنگ ئەوەیە بەشێک هەڵبژێریت. بەڵکە بتوانی خۆت تۆزێک بخوێنیتەوە.
دواتر ئەکرێ داوا بکەی بڵێی لە کوێوە دەست پێ بکەم بۆ ئەوەی بۆ نمونە "فێری دروست کردنی وێب سایت بم" یان "فێری وێب داڕشتن بم". ئەوکات ئەکرێ یەکێ لە هاوڕێیان لیستێکت بۆ ئامادەکەن، ئەنجا ئەگەر پرسیارت هەبوو وەک کاک هێمن ئەڵێ لە بەشی پرسیار بنوسە، ڕاستی یەکەمجار بگەڕێ بزانە کەس هەمان پرسیاری نەکردوە. کاک قەزوانیش ڕاستیان فەرموە.
خۆ ئەگەر تەمەن و خوێندنت گونجاوە ئەوە بەڕای من لە زانکۆوە دەست پێ بکە، ئەگەر ئارەزووە ئەوا وەک وتم بەشێک هەڵبژێرە.
ڕێز
کاک سەربەست خۆشهاتی. منیش هەر ئەو بۆچوونەم هەیە کە کاک قەزوان ووتی "لێرە كەس خۆی پێ مامۆستا و دەسەڵاتدار و بەرێوەبەر نییە" خۆت حەز بە چ بوارێک دەکەی ئەوەیان گرنگە. گرافیک/پرۆگرامسازی/وێبداڕشتن/سیستەمی کارگێڕی/بەڕێوەبردنی ڕاژە هتد... ئەمە دەگەڕێتەوە سەر ئارەزووی خۆت. کوردئایتیگرووپ پێویستی بە کەسانی وەکو تۆ هەیە کە خۆشەویستی بۆ فێربوون هەبێت.
سەرەتا خۆشهاتی ، لێرە هەموومان ئێشتا قوتابین چوون بواری تەکنەلۆژیای زانیاریەکان هەمیشە لە پەرەدایە ، بەشەکان زۆرن وەک وترا بەشێک بگرە بەر من پێشنیاری وێبداڕشتن ئەکەم بۆت ئەگەر لە بواری هەڵبژاردنی ڕەنگ و پێکەوە گوونجاندنی ڕەنگەکانت هەیە ( سەلیقەی هەڵبژاردن ) ــت هەیە ئەگەر نا وێبداڕشتن بە ڕەنگەکانەوە جوانە .
سڵاو کاك سەربەست، کاکە ئەوە تۆ بەتەمای چیت لێرە وێنەی پڕۆفیسۆرێکت بۆ پرۆفایلەکەت هەڵبژاردووە و هاتووشی لێرە ئەڵێ ی وەڵا ئەمەوێ ببم بە قوتابی کاکە ئەمە وەك ئەوە وایە جامانەی سوورت لەسەربێ و بڵێی من یەکێتیم. ئێ دە براکەم جارێ تۆ ئەو وێنەیەت بگۆڕە باتۆزێ لە قوتابی بچیت ئەنجا وەرە بڵێ من ئەمەوێ ببم بە قوتابی. ئێستا بەم سەر و شکڵ و پایپەتەوە حاشا لە قوتابی ناچیت. باوەڕکە من کە وێنەکەم بینی هاتمە ناوەوە ووتم ئەمە دیارە پڕۆفیسۆرە و ئێستا یەك دنیا زانیاری هەڵڕشتووە.
دڵت نەهێشێ و هەر بۆ خۆشی ئەم ووشانەم بۆ نووسی. کاکە قسەی ئەو برادەرانە زۆر ڕاستە ئێمە هەموومان هەردەم قوتابین هەرچەندە زانیاریشمان زیاتربێت. بەس بەڕای من تۆ شوێنی ڕاستت هەڵبژاردووە بۆ مەبەستەکەت، چوونکە ئەم برادارانەی ئێرە سەرەڕای ئەوەی شارەزایی زۆرباشیان لە هەموو بوارەکانی IT دا هەیە و جگە لەکاروکاسبی خۆیان و خەریکبوونیان بە پڕۆژاکانی ئێرەوە هەمیشە کاتیان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی کەسانی تر.