تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

Developing Countries

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

له ڕابردوو ووشەی "ووڵاتانی جیهانی سێهەم" به کار دە‌هێنرا که ووڵاتانی ئێران و ئێراقیش له ناویان دا بوون
بەڕێزان دەکری یارمەتیم بدەن تا بزانم که ئێستا ئەمه چ ناوێکی هەیه:
Developing Countries
؟
به سوپاسەوه

نازانم ئەم ناوە (ووڵاتانی جیهانی سێهەم) لە کوێ سەرچاوەی گرتووە مەبەستم لە عەنتیکەیی دەستەواژەکەیە. ئەگینا ڕاستە لە کتێبەکانی خوێندنیش هەر وا نووسرابوو. وابزانم دەستەواژەی (ووڵاتی تازە پێگەیشتوو)ـش بەکاردێت ئەگەر هەڵەنەبم.

وڵاتە تازە پێگەیشتوەکان، یان وڵاتانی تازە پێگەیشتوو.

لە ئێستا دا ووڵاتە پیشەسازی یەکان Industralized countries کە نزیکەی 40 ووڵاتن و ووڵاتە تازە پێگەیشتووەکان Developing countries هەن کە هەموو ووڵاتەکانی تر دەگرێتەوە جگە لە و 40 ووڵاتە و بەو ووڵاتانە دەوترێت کە ئابووریان لاوازە و پیشەسازی تیایاندا دواکەوتووە.
چەند پێوەرێك هەن بۆ پۆلێنکردنی ووڵاتەکان کە گرنگترینیان ئەو پێوەرەیە کە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن GDP بەکوردی ئەتوانین بڵێین پێوەری داهاتی نەتەوەیی. ئەم پێوەرە پەیوەندی بە داهاتی خەڵکانی ئەو ووڵاتەوە هەیە، هەتاداهاتی خەڵکەکان کەمتربێت بەقەد ئەوە دەڵێن ووڵاتەکە هەژارتر و دواکەوتووترە،

"تێکۆشەر" و "فەتاه" و"حمیدصالح"، بەڕێزان سوپاستان دەکەم بۆ بەدەنگەوەهاتنتان، كەڵکم له وەڵامەکانتان وەرگرت
بەڕێز "حمیدصالح" دەستەکانت خۆش بێ که ئاوا به جوانی شیتکردەوه

شایەنی نی یە Sawder گیان هەر سەرکەوتووبیت. خۆی لەڕاستیدا دەبوایە بەزمانی کوردی ئینسکلۆپیدیایەکی گشتیمان هەبووایە بۆ ئەم جۆرە زاراوانە وەکو هەموو زمانەکانی تری جیهان، بەڵام ئەڵێ ی چی ئێمەی کورد ئەوەندەی خەریکی شتی تەرفیهین ئەوەندە خەریکی زانست و زانین نین.
دەستخۆش بۆ پرسیارەکەت سەکۆکەی زیاتر دەوڵەمەندکرد، هەر بەردەوام بە!