کێ لە وۆردپرێس و درۆپاڵ بەهرەی گرتوە ؟
سەرەتا بلێم كە هەر یەك لە سیستەمە ناوەرۆكەكان لە بوارێك بەهێزن بە تایبەت بۆ ئەم ٧ – ٨ مانگە كە من لە ماڵپەڕە كوردیەكان گەڕاوم یان بە جۆمڵا بوو یان به سكریپتی مەكۆ دارێشتن. كە زۆرم پێ سیر بوو .درۆپاڵ و وۆرپرێسیشم كەم بینیوە بەهەرحاڵ لەم وتارە باس لەوە دەكەم . بۆ دەستپێك با بۆ دڵخۆشی خۆمان بزانین كە ئەم ماڵپەڕانە بەو هەموو دەوڵەمەندیەوە هاتن لە cms_کی خۆرایی وەك وۆردپریس بەهرەیان وەرگرتوە :سیری كە
Ebay
Yahoo
Digg Blog
Ford
Wall Street Journal
Sony
People Magazine
Samsung
Playstation
NYTimes Blogs
Wired
Mozilla Firefox
Giga OM
CNN
Network Solutions
Flickr
Download.com
Ben & Jerry
cPanel
General Electronic (GE)
Rackspace
[url=http://www.wpbeginner.com/showcase/21-popular-brands-that-are-using-wordpress/][b]سەرچاوە[/b][/url]
[b] ئەم ماڵپەرانەیش لە درۆپاڵ كڵكیان وەرگرتوە . بۆ وێنە ئەمانە زۆر بەرچاون :[/b]
McDonalds
NASA
Yahoo! Style Guide
MIT Media Lab
Stanford
Java.net
United Nations
Nokia
Symantec
SourceForge
BBC Magazines-France24
سەردانی هەموو ئەو ماڵپەڕانە بكە كە لە[url=http://websites.usandv.com/][b] درۆپاڵ یارمەتیان گرتوە[/b][/url]
درێژەی هەیە.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
وۆردپرێسیش هەبووە کاک قەزوان ،زۆر ئاگادار نیم ژووملە ،بەڵام کاک سیامەندی خۆمان پێشتر کە بڕیار بوو ماڵپەرێک بۆ چاوگ بکەینەوە شاکارێکی هونەری چێکرد :) ،ئەوە دروپاڵیش وەکو خۆت دەیبینی لێرە ،بەڵام بە گشتی نەخێر، کاک قەزوان گیان ئەوانەی ئێمە جارێ فێرنەبوون ببن بە خاوەن بابەت و لێکۆڵینەوەی خۆیان هەر بابەتی ئەم و ئەو کۆپی دەکەن و دایدەنێن ،ئینجا لە کوێتە بۆ کەڵک وەرگرتن لە وۆردپرێس و ژووملە ؟! ،من هەر وتوومە وردە وردە جا نازانم !
ئەی دەمخۆش کاک قەزوان ،بەتەواوی لەگەڵتم ...
بەڵام سەرنجێک لەسەر ئەوەی چاوگ و کوردئایتیگرووپ چونکە من خۆم لە نزیکەوە ئاگادارم ،ئەوەی لێرە و لە چاوگ لە توانادا بێت بکرێت ،کراوە ،ئەوەش کە لە توانادا نەبێ هەوڵی بۆ دراوە. باوەڕت هەبێ توشی پێشهاتی وا سەیر سەیر هاتووین ،بۆ نموونە ،پرۆژەی وەرگێڕان هەبووە کە تەواومان کردووە گروپێک لەولا لەسەروو ئەم هەموو ماندوو بوونە و شەکەتییە پێمان دەڵێ (ئەوە هی خۆیان نییە وەرگێڕانییەکانیان دزیوە) ،هەر بەم دەقە ،ئینجا ئەمە نموونەیەک لە نموونەکان. بەڵام هەتا کەسانی وەکو بەڕێزتان خەمخۆر و تێکۆشەرانی وەکو کاک سیامەند و کاک سەفین و برادەران بە گشتی هەبن هەنگاوێک هەر دەبێ کە بچینە پێش :)
بژین.
سڵاوتان لێبێت ئازیزان، خۆم بەخۆش حاڵ دەزانم کە یەکەم بەشداریتان لەگەڵ بکەم.
من بەتەواوی لەگەڵ ڕایەکەی بەڕێزتاندام. ئەم یەك دوو حەفتەی دوایی سەرقاڵی نۆژەکردنەوەی ماڵپەڕەکەم بووم و وویستم دیزاینێکی مۆدێرنی پێ بدەم و سیستەمێکی کارگێڕی گونجاوی بۆ دامەەزرێنم تا وای لێبکەم سەرنج ڕاکێشتر و کارا تر بێت لەهەموو ڕوویەکەوە. دیارە من ئەوەندە شارەزاییم لەبواری web design دا نی یە چونکە ئەمە ڕشتەی من نی یە. بەڵام هیچ کارێك نی یە مرۆڤ نەتوانێ ئەنجامی بدات بە مەرجێك لێبڕاوە بیت و باوەڕی بە کارەکەی خۆی هەبێت. لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە بتوانی کەرەسەی ڕاست و درووست بۆ ئەنجامدانی کارەکە بدۆزیتەوە و دەستەبەری بکەیت تا بەئاسانتر بتوانیت بەرەو ئەو ئامانجەی کە داتناوە هەنگاو بنێیت.
زیاتر سەرتان نەهێشێنم بێینەوە سەر بابەتەکە،لەکاتی گەڕان بۆ دۆزینەوەی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی ناوەرۆکی گونجاو بۆ مەبەستەکەی من سەردانی چەندین مەکۆ و یانە و ماڵپەڕە کوردی یە پەیوەنددار و نا پەیوەنددارەکانم کرد تا بزانم خەڵک چۆن کاردەکات و کورد لەچ ئاستێکدایە لەم بوارە. زۆر لەمێژبوو خولیای ئەوە بووم دراسەیەکی ووردی پێشکەوتنی کورد بکەم لەو بوارەدا بزانم ئایا داهێنان و تازەگەری و ماندووبوونی تێدا بەدی دەکرێت یان تەنها وەك بوارەکانی تری چاو لێکتر کردن و کۆپی و پەیستکردنە. لە ئەنجامدا ئەوەی تێی گەیشتم ئەوەبوو کە وەکو ئێوە فەرمووتان زۆربەی هەرە زۆری ماڵپەڕە کوردی یەکان جووملەیان بەکارهێناوە، جگە لەچەند دانەیەکی کەم وەك سایتی ڕۆژنامەی هاووڵاتی کە وۆرد پرێسی تیا بەکارهاتووە. زۆربەی ئەوانی تر جوملەن و بە وەشانە کۆنەکانی جووملە بەتایبەتی وەشانی 1.5 داڕێژراون. بەو شێوەیە بۆم دەرکەوت کە ئاکاری کوردان لەم بوارەشدا هیچ جیاوازی یەکی نی یە لەگەڵ بوارەکانی تر و هەر چاولێکەری یە حەیاتەکەیە. هەربۆیە دوای تاقی کردنەوەی هەموو وەشانەکانی جووملە و وۆرد پرێس و درۆپاڵ، ئەمەی دواییانم هەڵبژارد.
هۆکاری هەرە سەرەکی هەڵبژاردنم بۆ درۆپاڵ 7 ئەوە بوو کە وویستم کارێك بکەم لە چاولێکەری بەدوور بێت و کەمێك خۆمی لەگەڵ ماندووبکەم. بڕیاریشم دا لەسەرە دوا وەشان کاربکەم کە وەشانی حەوتەمە. کێشەکەم تەنیا لەوەدایە کە درۆپاڵ 7 تەنها %42.5 ی کراوەتە کوردی. بەڵام ئیشااللە ئەمە نابێتە کێشە چونکە بڕیارم داوە خۆم هەچ ووشەیەکی ئینگلیزیم بەدی کرد بیکەمە کوردی.
براتان حمید ساڵح لە نەرویج
خۆشهاتی کاک حمید،
لێرەوە دەتوانی پەرە بە وەرگێڕانی دروپاڵ بدەیت: http://localize.drupal.org/translate/languages/ku
بژین.
زۆر سوپاس کاك kurdish EAgle ئاگاداری ئەو پڕۆژەیە هەم و بەشداریشم تێدا کردووە، بەڵام وەك من تێی گەیشتبم admin ەکان یان مەشغوڵن و ناپرژێنە سەر ئەوەی کۆنترۆڵی بەشدری یە نوێکان بکەن یانیش مەرجی زۆریان هەیە بۆ پەسەندکردنی بەشداری یە نوێکان، چونکە تا ئێستا بەشداری یەکانی من لە لیستی وەرگێڕانە پەسەندکراوەکاندا نابینم. هەر شادبیت.
ئەمەیان من ئاگادار نیم و کاک بەردەقانی زیاتر هوشیارە.
ئەوە ئێستا بینیم کە دوو وەرگێڕانی من پەسەند بوون. کەواتە من بەردەوام دەبم لەسەر پڕۆژەکە.
سڵاو کاک حەمید،
کوردئایتیگرووپ، لە وەشانی 4.63 ـەوە دروپاڵ بەکاردێنێت.
سەبارەت بە چاولێکەری و بەکارهێنانی جوملا، بیرکردنەوەیەکی سەیرە. ئەگەر کەسێک پێی باش بێته جوملا بەکاربێنێت، زیانی چی هەیە؟ یان من بە هەڵە لەم بابەتە گەیشتووم. لە زۆر لایەنەوە، جوملا لە وۆردپرێس باشترە.
بۆ ماڵپەڕێکی بچووک، سیستمێکی وەک دروپاڵ پەسەند نییە.
سەبارەت بە وەرگرتنی وەرگێڕان، زۆر لە وەرگێڕانەکان پەسەند ناکرێن چونکە، وەرگێڕ زانیاری تەواوی دەربارەی دروپاڵ نییە.
کاتێکی خۆش
دەستخۆش بەڕێز Bardaqani دەزانم کە کوردئایتیگروپ دروپاڵ بەکاردەهێنێت، ماڵپەڕی کوردی تریش هەن کە ئەم کارە دەکەن بۆ نموونە سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
بەڵام من لێرەدا بەهێچ شێوەیەك مەبەستم نی یە لە توانای هیچ یەکێك لە سیستەمەکان کەم بکەمەوە. لەوە دڵنیام ئەمانە هەموویان سیستەمی باشن و هەر یەکەو تایبەتمەندی خۆی هەیە و بۆ مەبەستێکی دیاریکراو باشترە لە سیستەمێکی تر. من لێرەدا مەبەستم ئەوە نەبوو بڵێم دروپاڵ باشترینە و کەس بۆی نی یە جوملە بەکاربهێنێت. بەس من بەتەواوی لەگەڵ ڕایەکە کاك قەزوان و ئەواندابووم کە ئێمەی کورد خۆمان هیلاك ناکەین و حەزمان لەهاتنە سەر سفرەی حازرە.
دەستخۆشی یەکی زۆر گەرمت لێدەکەم بۆ بەڕێوەبردنی ثڕۆژەی بەکوردی کردنی دروپاڵ و بەتەواوی سەرپشكت دەکەم لەوەی وەرگێڕانەکانی من قبووڵ بکەیت یان نا. بەڵام حەزم کرد کە ئاگاداربیت من خۆم ئێستا لەسەر دروپاڵ 7 کاردەکەم بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵپەڕی زادی زانست و من بەناوی zadizanst ەوە بەشداریم کردووە.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی توانای زمانەوانی و دەق نووسینم حەزدەکەم سەیرێكی پەڕتووکی " ناسینی ئۆتۆکادی 2009 " بکەیت کە ساڵی 2009 نووسیومە و بڵاوم کردۆتەوە. بەم زووانەش لە نووسینی پەڕتووکی " ئۆتۆکاد بەکوردی " تەوام دەبم کە تیایدا لە دووتوێی زیاتر لە 400 لاپەڕەدا یەکەم پەڕتووکی کوردی لەسەر بەرنامەی ئۆتۆکاد بڵاودەکەمەوە.
دەتوانن[url=http://zadizanst.com/documents/AutoCAD_2009.pdf] ناسینی ئۆتۆکادی 2009[/url] لە [url=http://zadizanst.com]ماڵپەڕی زادی زانست[/url] دا بخوێننەوە. لەکۆتایی پەڕتووکەکەدا فەرهەنگۆکێکی بجووکم دروستکردووە بۆ ئەو زاراوانەی لە پەڕتووکەکەدا بەکارهاتوون.