١٣ کەس لەبەر ئەوەی ژمارە بانکی خەڵکیان دزیوە دەدرێن بە دادگا.
بە هاوکاری ڤایرۆسێکی کومپیۆتەری چوونەتە نێو کومپیۆتەری ماڵی خەڵکەوە. لە نێو قوربانیەکانیشدا کارگێڕێکی پلەبەرزی بانک دەبینرێ.
ئەم رووداوە لە "سکۆنە" (Skåne)ی وڵاتی سویددا روویداوە. وەک وترا دزەکان بە هۆی ڤایرۆسێکی کومپیۆتەرییەوە چوونەتە نێو کومپیۆتەری خەڵکەوە و ژمارە بانکەکانیان لێ دزیون و یەکێک لەوانەش کە ژمارەکەی دزراوە لە بانکدا کار دەکا. ئەو لەم پێوەندییەدا دەڵێ:" بە سەرسوڕمانەوە دیم کە هەرچەندە لە ژمارەکەمدا بووە، بەتاڵ کراوە. من کە هەمیشە پێم وابوو ژمارەی زانیاری بانک زۆر جێگای دڵنیایی یە. ئەو کەسانە دەبێ کەسانی زۆر لێهاتوو و پسپۆڕ بن."
ئێستا ١٣ کەس لە دادگای شاری مالمۆ (Malmö) دا بە تاوانی دزی دەدرێن بە دادگایی کردن. بە پێی وتەی دادئەستێنەکە یەکێک لەو ١٣ کەسە "جۆرێک دەڵاڵ" بووە لە نێوان ئەوانەی کە دزییەکەیان کردووە و کەسی سەرەکی دزییەکە کە هێشتا دادگایی نەکراوە. ئەو دادئەستێنە کە ناوی "بو ئالبرێکتسۆن" (Bo Albrektsson)ە دەڵێ: "خاڵێکی هاوبەش کە ئەو ١٢ کەسە هەیانە، پێوەندییەکی ماڵییە لەگەڵ هێزێکی ژێرزەویی (نهێنی)دا."
ئەو دزانە لەو دراوەی کە چووەتە نێو ژمارە حەسێبەکەیان دەبێ لە ٥ هەتاکوو ١٠ لەسەددی وەک حەق دەست بدەنەوە. کەسی گومان لێکراو و سەرەکی ئەم کارەساتەش گیراوە. ئەو دراوە دزاراوەی کە لە ژمارە بانکی قوربانیەکانەوە لە کومپیۆتەرەکانیانەوە دزراوە نزیک ١ میلیۆن کرۆنی سویدییە، بەڵام ئەوەی کە ئەو دزانە چەندەیان دزیوە، هێشتا روون نەبووەتەوە.
بە وتەی ئالبرێکتسۆن ئەم دزییە پێوەند دەدرێ بە دزییەکانی دیکەوە کە پێشتر لە بانکەکانی "ئۆپسالا" (Uppsala) و ناوچەی "یێڤلە" (Gävle)دا کراون.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون