تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هۆکاری ناولێنانی وێبگەڕە بەناوبانگەکان بزانن

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

ئێران ویچ: وێبگەڕەکان بە درێژایی رۆژ و هەموو رۆژێکی حەوتوو، بەکار دێن. جیاوازی نیە ئەو وێبگەڕە ئینتەرنێت ئیکسپلۆرەر، فایەرفۆکس، گووگڵ کرۆم و یان سافاری بێ. سەرەڕای ئەوەی ئیمڕۆکە وێبگەڕەکان یەکێک لە گرینگترین نەرمەواڵەکان بەکارهێنەرانن، بنەچە و هۆکاری دیاری کردنی ناوەکانیان لە بیر چوونەتەوە.
بە پێی هەواڵی "مهر" سەرەڕای ئەو گرینگییەی ئەم نەرمەواڵانە لە ژیانی رۆژانی مرۆڤەکاندا هەیانە، دەبێ مێژوویەکیش لە پشت ناوەکانیانەوە هەبێ. "مارتین بیبی" وەپێشخەری نەرمەواڵە لە کومپانیای مایکروسۆفتدا مێژوویەکی لە ناونانی ئەو وێبگەڕانە کۆ کردووەتەوە. هێندیك لەوان بە ناوەکانیاندا روون و ئاشکران وەک ئینتەرنێت ئیکسپلۆرەر. ئەم وێبگەڕە بە ناوەکەیدا دیارە کە لە چ پێوەدندییەکدا کار دەکا. بەڵام ناوی هێندێکیتر لە وێبگەڕانە وەک "ئوپەرا" هیچ نیشانەیەک لەو خزمەتەی کە دەیکا پێوە دیار نیە و تەنیا لەبەر جوانی هەڵبژێردراوە. دەبێ ئەوەش بڵێین بێجگە لە ئینتەرنێت ئیکسپلۆرەر و ئۆپەرا، ناوی هیچ کام لەوانەی کە "بیبی" مێژووەکەیانی کۆ کردووەتەوە، لە لایەن کومپانیای پێکهێنەری ئەوانەوە هەڵنەبژێردراوە. بۆ وێنە بەجۆرێک ناچێتە مێشکەوە کە کەس هۆکاری ناولێنانی "سافاری" (Safari) بزانێ. رەنگە بەشێک لە ناوی ئەم وێبگەڕە لە ناوی بلۆگی Surfin وەرگیرابێ، بەڵام لە راستی دا نێوەڕۆکی ئەم ناوە پێوەندییەکی راستەخۆی لەگەڵ گەڕان لە نیو سرووشتی ئاژەڵی کێوی و بە جۆرێکیتر پێوەندی لەگەڵ نێوەڕۆکی لێکۆڵینەوە و گەڕاندا هەیە.
[u][b]موزیلا[/b][/u]
رەنگە لە نێو وێبگەڕەکاندا ناڕوونترین ناوی وێبگەڕی فایەرفۆکسی کومپانیای موزیلا بێت. "بیبی" بەسەرهاتێکی بەناوبانگی لەسەر ناولێنانی ئەم وێبگەڕە گێڕاوەتەوە کە بە پێی ئەوەی ئەو باسی دەکا ناولێنانی کومپانیاکە و وێبگەڕەکەی لە تێکەڵاوی چەندین واژەی پێکهاتووە کە ئامانجی کۆتایی ئەو کومپانیایە بووە. بە پێی راپۆرتی ZDnet، پێکهاتەی دوو دەربڕین "Mosaic Killer" (لەنێوبەری وێبگەڕی موزایک) و Godzilla بە مانای هێزێکی وەک هێز و گوڕی گودزیلا کە بتوانێ وێبگەڕی موزایک پێک و پێکان بدا، بوو بە ناوی Mozilla.
[u][b]ئینتەرنێت ئیکسپلۆرەر[/b][/u]
لە ساڵی ١٩٩٥دا هەبوونی ناوێک کە بتوانێ بۆچوونێکی گشتی لە کارایی بەرهەمێک بە خەڵکی بەدەستەوە بدا، بۆچوونێکی زۆر باو و پەسند بوو. بەتایبەت لەو کات و ساتەدا کە خەڵکی بە تازەیی لەگەڵ پێکهاتەیەکی نوێ بە ناوی ئینتەرنێت ئاشنا دەبوون و تێدەکۆشان تاکوو بە جۆرێک خۆیانی لەگەڵ خەریک بکەن. ئیکسپلۆرەر (وێبگەڕ) بۆ دربڕینی نێوەڕۆکی ئازادی و دەرفەتی رەخساو بۆ کەڵک وەرگرتن لە وێب بۆ خەڵکی پێک دێنێ هەڵبژێردراوە و لەگەڵ درۆشمە پێشووەکەی کومپانیای مایکروسۆفت کە "ئامانجی ئیمڕۆت چیە؟"بوو، دێتەوە.
[b][u]Netscape Navigator[/u][/b]
Navigator یەکەم وێبگەڕی ژیانی خەڵکێکی زۆر بوو کە لەسەر بنەمای وێبگەڕی موایک دروست کرابوو. هەروەها ناوی موزایکیش لەوە دەچێ لەبەر ئەوەی هەڵبژێردرابێ کە هاوکات دەق و وێنەی پێکەوە لەسەر یەک لاپەڕە وەک موزایک پیشان دەدا. Navigator یەکەمین بەرهەمی کومپانیای Netscape بوو دوای ئەوەی کە کومپانیاکە ناوی خۆی لە " کۆمپانیای پێوەندییە موزایکیەکان" گۆڕی. Navigator (وێبگەڕ) هەروەک ئینتەرنێت ئیکسپلۆرەر ناوێکە کە نێوەڕۆکەکەی لەگەڵ ناوەکەی کە وێبگەڕێکی ئینتەرنێتییە بە تەواوی روون و ئاشکرایە.
[u][b]فایەرفۆکس[/b][/u]
زۆربەی خەڵکی لە بیریان چووەتەوە کە فایەرفۆکس لە سەرەتادا ئەم ناوەی نەبووە و لە راستیدا لە درێژەی ماوەی رابردوودا چەندین جار تووشی ناوگۆڕین بووە. لە سەرەتادا ناوی "فونیکس" بوو کە بەهۆی کێشەیەک کە لەگەڵ کومپانیایەک بە هەمان ناوەوە "فایلی ئاگریی" (Firevird) ناوی خۆی گۆڕی. ئەم ناوەش لەگەڵ پرۆژەیەک "سەرچاوەی کراوە" بووە هاوناو، لەم رووەوە دوای وتووێژێکی زۆر لەگەڵ چەندین پارێزە ناوی فایەرفۆکس (ناوێکیترە بۆ پاندا سوورەکان و هیچ پێوەدنییەکەی لەگەڵ فایلە ئەفسانەییەکاندا نیە) بۆ ئەم وێبگەڕە دیاری کرا.
[u][b]ئۆپرا[/b][/u]
هەڵبژاردنی ناوی پۆرا بۆ وێبگەڕ هۆکاری جۆراوجۆری هەیە. گرینگترین ئەو هۆکارانە ئەوەیە کە ئۆپرا لە هەموو جێگایەکی دونیا، ئیتالیا، رووسیە، فەرانسەدا یەک مانای هەیە. هۆکاری دیکەی ئەوەیە کە دەتوانین بڵێین لە هەموو جیهاندا ئۆپرا بنەمایەکی مێژووی هەیە و بەردەوام لەگەڵ باشترین ستانداردی بەرزی هونەرییەوە پێوەندی نەپساوەی هەبووە، بۆ وێنە ئۆپرا بە یەکێک لە بێ پەراوێزترین هونەرەکانی جیهان دەژمێردرێ و هەموو هونەرمەندەکانی لە بەرزترین پلەی کۆمەڵایەتی و ئیخلاقیدا دەژین. هەروەها هۆکاری سێهەم خافڵاندن و سەرگەرم کردنی ئۆپرا یە.
[u][b]کرۆم[/b][/u]
"بیبی" لە وێبلاگەکەی خۆیدا نووسیویە کە لە دیاری کردنی ناو بۆ ئەم وێبگەڕە بەناوبانگ و باشە دەنگدانی زۆر کراوە، بەڵام لە کۆتایدا بە پێشنیار کردنی کرۆم ئەو ناوەی بۆ دیاری کرا، هۆکارەکەشی حەز و خولیای یەکێک لە تەڕاحە سەرەکییەکانی ئەم وێبگەڕە بوو بە ئۆتومبیلە خێراکان. بەرە بەرە بە بەکار هێنانی ئەم ناو بۆ وێبگەڕەکەی گووگڵ جێگای گرت و بەلای تەڕاح و پێکهێنەرەکانیشیەوە ئاسایی بووەوە هەروەها خێرایی ئەم وێبگەڕە و ناوەکەی پێوەند دەدەن بە ئوتومبیلە خێراکانەوە.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دەست خۆش و من هەر کرۆم بە کار ئەبەم لە ویندۆز بەس نازانم بۆ لە ماک سافاری خێراترە؟

سپاس، ئەوە هی خۆیانە بۆیە لەوێ خێراترە.

دەستخۆش كاك حامیدی بەرێز - زۆر بەسوودە .ئەمن زۆر لە گەڵ وێبگەری كرۆمم بەتایبەت بۆ ئەوەی كە لە gmail ئیستفادە دەكەم و خێراییم زۆر دەكات .

دەستی خۆت خۆش برای ئازیز قزوان. ئەوە ٢ بەکارهێنەری کرۆم. منیش کرۆم بەکار دێنم بەڵام زۆریش فایەرفۆکس، دیارە چەند دانەم داناون بەڵام ئەم دووانەم لە پێش هەموویانەوە پێ باشترە.
هەر بژین.

گرنگییەکیش هەیە لە ئاسانی گۆکردنی ناوەکان لەسەر زمان :) ،منیش لەوەتەی هەیە هەر ڕێوییەکە .
دەستخۆش کاک حامید.

لایکێکیش بۆ تۆ هەڵۆی کورد، رێویەکەش باشە خراپ نیە. هەر کامەیان باشی و خراپی خۆیان هەیە. وا بزانم هیچکامیان بە تەواوی ١٠٠% باش نین. دەتوانن زۆر لەوەی کە هەن باشتریش بن.

دەستخۆش کاک حامید!
هیچکامیان ١٠٠% باشنین، منیش ١٠٠% لەگەڵ ئەو بۆچوونەم، جاران ئۆپرام پێ باش بوو، بەڵام لەوەتەی پێوەکراوی بۆ زیادکراوە خاوترە لەجاران، ئێستا کرۆم و ئۆپرا بەکار ئەهێنم، کرۆم ڕام زۆر بەکاردەبات، جگە لەوەش کرادارێکی گرنگی نییە، ئەوەش ( Confirm on Exit) کاتێک بابەتیک ئەنوسی، بچوکترین هەڵە هەموویت لەدەست ئەچێ، بەڵام لە ئۆپرادا Confirm on Exit چالاک بکە، ئاگدارت ئەکاتەوە، زۆر جار بابەتم لەتەواو بوون بووە و فەوتاوە.