تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هاککەران هەڕەشەی تۆڵەی داخستنی MEGAUPLOAD دەکەن

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

مێگائەپڵۆد: بەکورتی بنکەی سەرەکی دەکەوێتە Hong Kong و لە ساڵی 2005 وە دامەزراوە. یەکێکە لە گەورەترین وێبگەکانی دابەشکردنی پەڕگە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بۆ بارکردنی پەڕگە و داگرتنی لە لایەن بەکارهێنەرانی ترەوە. وە خاوەنی زیاتر لە 150 ملیۆن بەکارهێنەر و 50 ملیۆن سەردانی ڕۆژانەیە.
داخستنی مێگا ئەپڵۆد لە دوای ئە هەواڵانە هات کە بە هەزارەها لە وێبگەکانی ئینتەرنێت خۆیان تاریک و ڕەش پۆش کرد (Blackout) بە مەبەستی یاساکانی دژی مافی لەبەر گرتنەوە

(DoJ) و (FBI) و (MPAA) دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستیان کرد بە هێرش کردن بۆ سەر ترافیکەکانی ئینتەرنێت وە لەم هێرشەدا مێگائەپڵۆد یەکێک بوو لە ئامانجەکان وە 4 فەرمانبەریشیان کە دانیشتووی وڵاتی New Zealand ڕاپێچی دادگا کران لەسەر داوای دەسەڵاتی ئەمریکا.

دوای یەک کاتژمێر بە سەر داخستنی مێگا ئەپڵۆددا گرووپی Anonymous لە نوسراوێکی سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر توڕەی خۆیان پیشاندا " ئێمە وەکو گرووپی Anonymous ئامانج و پەلاماری داهاتومان بۆ سەر وێبگە حکوومی و وێبگەی میوزیکی دەبێت''

Department of Justice) = DoJ)
Motion Picture Association of America = MPAA)

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك هەردی . بەداخەوە زۆر یەك لەو ماڵپەرانە كه توانای كرینی قەبارەی زۆریان نەبوو لەم خەزمەتگوزاری باركردنە بۆ پەرگەكانیان ئیستفادەیان دەكرد بە تایبەت مێگائەپڵۆد ئەمە زۆر باش بووهیوادارم تۆڵەی بسێنەوە . هەر بژیت

وابزانم هەرەشی هاک کردنی سایتە حوکومیەکان هاک بکەن لەبەر SOPA بو نەک ترافیک
بەڵام وتابویان کەوا دە بێ دەرسێکی وا بدەینە سعنی کە بە حەیاتی خۆی بیری نەچێت
وە ئەو وێنە یەان لە سەرەتای ماڵپەرەکە دانا بو
http://t1.gstatic.com/images?q=tbn:ANd9GcSDXuhuJlmvSBeWxkt860IW-e00q_OnENsrWKcRChkyeALDBdSajQ

Congress delayed consideration of the PIPA and SOPA bills !