تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بچکوترین کۆمپیوتەر و ئەندرۆید

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

 

ئەم ئامێرە بچوکەی لە وێنەکەدا دیارە کە ئەوەندەی لایتێکی قەڵەمە کۆمپیوتەرێکە کە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید ٤ لەخۆ گرتووە.
ئەم کۆمپیوتەرە ناوی (Cotton Candy) ەو، لەلایەن FXI Technologies وە بەرهەم هاتووە، ئەم کۆمپیوتەرە وەکو کۆمپیوتەرێکی ئاسایی Micro SD و HDMI و USB و WLAN و Bluetooth ی لەخۆ گرتووە، بەیارمەتی USB کەیەوە وزەی کارەبا وەردەگرێت کە ئەتوانرێت لە کۆمپیوتەر یا تەلەفزیۆنێک ببەسترێت.
ئەم کۆپیوتەرە چارەسەرکەر (پرۆسێسەری [u][b]ARM[/b][/u]) ی ١،٢ گیگاهێرتز لەخۆگرتووە وە گرافیک کارتی لەخۆ گرتووە بۆ لێدانی ڤیدیۆ بە بەرزترین جۆرایەتی وە هەروەهــا ڕامێکی ١ گیگابایتی لەخۆگرتووە و پەپکەڕەقە (هاردیسک) کەشی بەیارمەتی مایکرۆ SD کارتە و پشتگیری تا ٦٤ گیگابایت دەکات وە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید٤ لەخۆگرتووە و ئەتوانرێت لەجێگەی ئەو ئوبوونتوشی لەسەر دابەمزرێنرێت.
چۆنیەتی کارپێکردنی دەکەوێتە سەر چۆنیەتی بەستنی بە کۆمپیوتەرەکەوە یا خود تەلەفزیۆنەکەوە، ئەگەر بەتەلەفزیۆنیکەوە بیببەستین بەیارمەتی کابڵی HDMI ئەوا دەتوانین بۆ نمونە بەرنامەی میدیا سسنتەری پێ لێبدەین.
هەروەها دەتوانرێت مــشـــک و تەختەکلیلی لێ ببەسترێت بە ڕێگەی بێســیم یا بلوتوث.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

کاک زەندی بۆ نەت نوسیوە نرخی چەندە؟

نازانم، لەبەرئەوەیە نەم نوسیوە.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

لەبەر چی؟

دەستخۆش،
[url=http://www.youtube.com/watch?v=QtbGTxxGs2k&feature=player_embedded#!]http://www.youtube.com/watch?v=QtbGTxxGs2k&feature=player_embedded#![/url]
[url=http://blog.laptopmag.com/video-cotton-candy-usb-stick-computer-now-runs-ubuntu-ice-cream-sandwich]http://blog.laptopmag.com/video-cotton-candy-usb-stick-computer-now-runs-ubuntu-ice-cream-sandwich [/url]

دە‌ست خۆش کاک زەندی بۆ ئە‌و زانیاری و هە‌واڵە‌ .

شتێکی نایابە،
Cotten Candy بە کوردی ئەبێتە "پەشمەک"
ئەمەی خوارەوەش لینکێکی ترە لەبارەی پەشمەکەوە، کە باسی نرخەکەشی ئەکات لە خوار 200 دۆلارەوەیەو لە کۆتایی 2012 دا دەکەوێتە بازاڕەوە.
http://www.youtube.com/watch?v=0PiJeiaMq3E&feature=related

"ئەگەر وەشانی ڕوومێزیش بوەشێنن، تەقلەیەك بە ویندۆزیش لێدەدەن..."؛
ئەوەش وەشان بۆ هەموویان کاك زەندی، نازانم ئیتر چت دەوێت؟!!
دەستخۆش، هەواڵێكی مژدەبەخشە! بەڵام ئاماژەت پێنەداوە کە هاوبەشگەی (FXI Technologies) نەرویجییە :)

کاک ڕەوەند@
لەبەر ئەوەی نازانم، بە ٢٠٠ دۆلار کەمترە.
کاک زمانیار@ [url=http://www.theverge.com/2012/1/10/2698102/fxi-technologies-cotton-candy-android-4-ubuntu]ئینگلیزییە[/url].
سوپاس بۆ هەموو بۆچوون و تێبینیەکانتان.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

دەستخۆش و ماندوو نەبی. هەر بژیت

کاك زەندی،
ئەگەر سەیری بن [url=http://www.youtube.com/watch?v=QtbGTxxGs2k&feature=player_embedded#!]ئەم ڤیدیۆیە[/url] -کە کاك شڤان بەرزانیش لەسەرەوە لینکەکەی داناوە- بکەیت، دەبینیت کە نووسراوە:
"Today, Norwegian company FXI technologies showed off a USB stick-sized portable computer prototype"
هەروەها لە [url=http://www.fxitech.com/company/]ماڵپەڕی کۆمپانیا[/url]کە خۆی نووسراوە کە بنکەکانی لە شاری ترۆندهایم (Trondheim)ی نەرویجە!!!
بەهەرحاڵ دووبارە دەستان خۆش بێت!

ببورە کاک زمانیار، هەرچەند نەشم زانیبوو کە ئەو کۆمپانیایە نەرویجییە، بەڵام بۆ پرسیارەکەی تۆ وامزانی مەبەستت سەرچاوەکەیە.
بۆ زانینی بەرهەمەکان ئەتوانی ناوی کۆمپانیاکە لە ویکیپیدیا بنوسیت یا لەخوارەوەی مالپەڕەکەیاندا کرتە لە about بکە.

سەرکەوتوبن

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]