کەم تەمەنترین كارگێڕی مایكرۆسۆفت كۆچی دوایی كرد
عارفە كەریم كچێكی ١٦ساڵانی خەڵكی وڵاتی پاكستانە و لاوترین كارگێڕی كۆمپانیای مایكرۆسافت بوو، دوای نەخۆشی فێ (صرع) و دوای ماوەیەك بە گرفتی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانەدا كۆچی دوایی كرد. ئەم كیژە ژیكەڵانە لە تەمەنی ٩ ساڵیدا بە سەركەوتوویی بەڵگەنامەی MCP مایكرۆسۆفتی وەرگرت. پاش وەرگرتنی ئەم بەڵگەنامە لە لایان بیل گەیتس كە بەرێوەبەری مایكرۆسافت بوو، بانگهێشت كرا بۆ كار كردن لە مایكرۆسۆفت. مامەی عارفە گۆتی كە ئێمە زۆر غەمبارین لە لەدەستدانی ئافرا، بەڵام ئەو كیژێكی بەهێز بوو و سەرەتای ئەمەیش ئافرا خەڵاتێك لە لایان خوای گەورە بوو و خۆی وەریگرتەوە. هەروەها بە گوێرەی هەواڵنێرێك ، كەریم لە كاتی نەخۆشی لەسەر پرۆژەیێك لە ناسا كاری دەكرت. زۆر یەك لە شارەزایانی بواری ئایتی بۆ عارفە داهاتوویەكی پێشكەوتوو رۆشنیان بۆ دابین كردبوو. دەتوانی بۆ خوێندنی ژیاننامەی سەردانی ماڵپەرەكەی عارفە بكەیت[url=http://arfakarim.org/biography] لە ئەم بەستەرە[/url].
----------------------
خاڵ :MCP كورتكراوەی وەشەكانی (Microsoft Certified Professionals)
[youtube]SSNtwarQd7U[/youtube]
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، جێگەی داخە بلیمەتێکی وا لەسەرەتای تەمەنیدایە، کۆچ بکات.
کاکە قەزوان بەڕوخسەتی جەنابتان ئەو کلیپە ڤیدیۆیەم بۆ زیادکردبۆ ئەوەی کەس گومانی لادروست نەبێت.
ناوەکەی خۆم چاکم کرد، زۆر کلیپی ڤیدۆیی هەیە، ناوی ڕاستی خۆی Arfa یا عارفەیە.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]
دەستەکانت خۆش بێ، منیش زۆر زۆر بەداخم کە کەسێکی هەڵکەوتوو بەم تەمەنە کەمە کۆچی دوایی دەکا، ئەگەر بەم جۆرە کە نووسیوتە بچوایەتە پێشە بێ گومان دەبوو بە یەکێک لە کەسە هەڵکەوتووەکانی دونیا.
منیش زۆرم پێ ناخۆش بو
کاکا قەزوان ئایا ئەمە لە تەمەنی 9ساڵی بوە وێنەکە؟
لە ماڵپەڕە ئێرانیەکاندا نووسراوە کە ئەندازیار بووە. "ئەنازیارێکی ١٦ ساڵان".
دەستەکانتان خۆش کاکە قەزوان، بەداخەوە بۆ دواماڵئاوایی کردنی ئەم کیژە گەنج و بەتوانایە.
خوا سەبووری هەموو لایەک بدات