Ticket Request System
سیستمی کراوەی بەدواچوونەوە یاخود Ticket Request System
لە زۆربەی کۆمپانیاکانی جیهاندا، بەتایبەت ئەوانەی مامڵە لەگەڵ خەڵک یان درووستکردنی پرۆگرام یان خزمەتگوزارییە جیاجیاکان دەکەن، پێویستییان بە سیستمێک هەیە بۆ تۆمارکردن و بەدواچوونەوەی کێشەکان، کێشە لەم قاڵبەدا بە تیکیت ناودەبرێت.
نموونەی بەکارهێنان: تۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی هێڵی ئنتەرنێتیت. لەم کۆمپانیایەدا لەوانەیە لە ڕۆژیکدا دەیان کەس پەیوەندی بکەن کە کێشەیان هەیە یان ئنتەرنێتەکەیان بچڕاوە. پێویستە سیستمێکت هەبێت کە زانیاری دەربارەی کێشەکەی تێدا تۆمار بکەیت و ڕەوانەی کەسی شارەزای بکەیت. لە هەر کاتێکیش خاوەنی کێشەکە و خۆشت بتوانن سەیری ڕێڕەوی چارەسەرکردن بکەن.
یەکێک لەم پرۆگرامانە بریتییە لەOTRS: Open-source Ticket Request System
ئەم سیستمە بە زمانی شیرینی پێرل نووسراوە بە پشتبەستن بە MySQL و سەرچاوەی کراوەیە.
دەستیلێهەڵماڵین؟ (یەک وشەیە، واتا ئەگەر تۆ نایکەیت، کەسی تر نایکات)

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
وەڵا یەک وشە نیە :)
خۆی ئەم کۆمێنتە ئاوابوو:
ئەڵێی چی بیپێچینەوە وەک یاپراخ و بیخەینە بەردەم کۆڕەک تەلیکۆم و ئاسیافێڵ بزانین ئەیخۆن؟ وەڵا یەک وشە نیە ناتوانم بە یەک وشە وەڵام بدەمەوە :)
من نەمبیستووە پێڕڵ شیرین بێ!؟
پڕ تەحلە هەڤاڵ.
کاک بەردە لەمێژە ئەو پەرەتیەی ئاسیا م بینیوە نازانم بە چ فۆنتەکیان نوسیوە؟ هەر سەر لە نوسینەکان دەرناکەم @ئایا کێ کاری وەرگێرانەکەی کردوە؟
http://www.asiacell.com/styles/styles_ku.css
لە کویا دانراوە بۆ وەرگیڕان بۆ سەر زمانی کورد؟
کاک بەردەقانی لەو لاپەرەیەی عەلی و وەلی تیایە، خزمەتگوزاری بووە بە خزمەتطوز!
ئەوە ئەزانن بۆ وا جوانە؟ من ئەی ناسم خاوەنەکەی دراوسێمانە بەخوا نەک نانی شەویان نیە بیخۆن نانی بەیانیشیان نیە!!
جا ئەوان چۆن پارە ئەدەن بە ماڵپەڕ، ئەسەڵن هەر باوەڕیان بە ماڵپەڕو شتی وانیە. (بطةرِيَ لةو لاثةرِةيةي كة تيايدا) ؟ ئەوانە لە چاخی بەردینا ئەژین.
ئیتر با من و بەردەقانی برادەرانی ئێرەش هەر تەپڵی یونیکۆد لێ بدەین. جا بۆ ئەوان ئەزانن یونیکۆد چیە؟ بەوکەسەشەوە کە ماڵپەڕەکەی دروست کردوە.
("unikuweb.otf") دەوەرە ئینجا شێت مەبە!!!!!!!!!!!!!!!!!!!