تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فەیسبووك تایملاینی بۆ هەمووان بەردەست كرد

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔17۔ )

 

هەفتەی ڕابردوو ڕایەڵەی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك شێوازی تایملاینی فەیسبووك (Facebook Timeline)ی وەشاند بۆ گۆڕینی [url=http://zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=profile]لاڕوو[/url]ی بەکاربەرانی. لە بەراییدا ئەم شێوازگۆڕینە تەنیا بۆ پێشخەرانی بەرنامە بوو، بەڵام ئەوە بۆ نزیكەی ٢ حەفتە دەچێت فەیسبووك بەتەواوی بۆ گشت بەکاربەرانی بەردەست كردووە.

تایملاین Timeline دوایین نوێکارییە لە خزمەتگوزارییەكانی فەیسبووك‌ و وا دەكات كە بتوانیت سەرتاپای شێوازی دەرکەوتنی لاپەڕەکەت بگۆڕیت. ئێستا چالاكییەكانی بەکاربەر بەتێپەڕبوونی کات (مانگانە) ئەرشیف دەكات و جوانترین [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/feature]دانستە[/url]ی ئەم شێوازە بریتییە لە توانستی دانانی وێنەیەكی لاکێشەییی گەورە کە بە بەرگ (cover)‌ ناو دەبرێت لەسەرەوەی لاپەڕەکەت، وەك بانەری ماڵپەڕەكان. ئێستا دەکرێت لەڕێگەی چالاكکردنی ئەم شێوازە نوێیەوە، فەیسبووك بەکاربەرانی گشت دەكات بە مێژوونووس و تەنانەت دەتوانن زانیاری سەبارەت بەو کاتانەی بەر لەوەی فەیسبووك بێتە ئاراوە بۆ دواوە تا ڕۆژی لەدایكبوونیان، تۆمار بكەن و لاڕووەکەکانیان بەرەو تەواوڕوو ببەن.

شایانی باسە کە ئەم شێوازگۆڕینە گەورەترین گۆڕانکارییە لە خزمەتگوزاریی فەیسبووكدا لەدوای ئەوەی دوگمەی لایك خراوەتە بەردەست.

ئەگەر هێشتا شێوازی نوێی فەیسبووكت چالاك نەبووە –خۆی دەبێت خۆکار گۆڕابێت بۆ شێوازی نوێ پاش ٢٢ی کانوونی یەکەم-، ئەوا [url=http://www.facebook.com/about/timeline]لێـــــرە[/url] چۆنێتیی چالاكکردنەکەی ببینە!

بۆچوونەکان

دەست خۆش كاك زمانيــار،بەسودە ...

کوردێکی زۆریش فێر بوون، مەبەستم سیاسەتمەدارانە، 0.12£ ئەدەن بە فەیسبوک بۆ هەر کلیکێک :) خارە زمانیار، کەی ویستت کۆمپانیایەک دروستکەین بۆ دانانی دیعایە لە فەیسبووک بۆ سیاسەتمەدارانی کورد، نامەیەکم بۆ بنێرە :)
دەست خۆش هەواڵەکە لە جێی خۆیەتی، timeline تاکە شتێکی فەیسبوکە زۆر بە دڵمە.

سوپاس کاك کۆیان و کاکە هیوا!
ئەم لایکەی ئێرە خۆشە، کەس نازانێت لایککەر کێیە :)
ئاخر مارت خەرا نەبێت کاکە هیوا، مەگەر چ تەوفیرێك هەیە لەمەعبێن بازرگان و سیاسەتمەداری کوردستاندا؟!! هەردووکیان دووڕووی ببوورە دوو ڕووی یەك سکەن!
بۆ پێشنیارەكەت، حەتمەن :)

دسەت خۆش کاک زمانیار ، بەس کاک هیوا تاقە شتیەتی کە بە دڵم نییە .

دەستخۆش، خۆزگە تەنیا ئەو کانوونی یەکەمی تێدا نەبووایە چوونکە یان مانگە زایینیەکان یان کوردییەکان بەکار بێنین باشترە، لەبەر ئەوە جێگایان گرتووە. سەرکەوتوو بی.

سوپاس بۆ تێبینییەكەت. لەڕاستیدا "کانوونی یەکەم"یش زایینییە و لە دیسەمبەر دیسامبر وهتد... زیاتر جێی گرتووە.
دیسان دەستخۆش بۆ کۆمێنتەكەتان!

وەڵا ئەمە تۆ دەیڵێی بە گورز و گۆپاڵ مەگەر بیسەپێنی، دەنا مەگەر ئێمە ناوی مانگە زایینیەکان نەزانین، دەنا "کانوونی یەکەم" هەرگیز زایینی نەبووە. ١٢ مانگەکەی ساڵی زیینی کە لە ئیمڕۆوە دەست پێ دەکەن، ١ کانوویشیان تێدا نیە تاکوو بگەن بە دوو! زەحمەت نەبێ بە ئینگلیزی یان زمانێکی دیکەی ئەورووپی بینووسە بزانین چۆن چۆنیە؟!

بە خودای نە گورزی دەوێت و نە گۆپاڵ، حەز دەکەیت بڕۆ کتێبە خوێندنەکانی باشووری کوردستان سەیر بکە، ئینجا لە ئینتەرنێتش بگەڕێ، بزانە چیت چنگ دەکەوێت! فەرموو سەیری [url=http://www.google.fi/#sclient=psy-ab&hl=fi&site=&source=hp&q=%DA%A9%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%88%D9%86%DB%8C+%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%95%D9%85&pbx=1&oq=%DA%A9%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%88%D9%86%DB%8C+%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%95%D9%85&aq=f&aqi=&aql=&gs_sm=e&gs_upl=1539l4224l0l4533l13l9l0l0l0l0l168l1001l4.5l9l0&bav=on.2,or.r_gc.r_pw.,cf.osb&fp=2c036d4942edeee4&biw=1366&bih=632]ئەم لینکە[/url] بکە، ئینجا دەزانی کە کانوونی یەکەم چەند جێیگرتووە!

نەك یەك کانوون، بگرە خۆتیش باش دەزانیت مادام یەکەم هات، بەدڵنیایییەوە [url=http://www.google.fi/#q=%DA%A9%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%88%D9%86%DB%8C+%D8%AF%D9%88%D9%88%DB%95%D9%85&hl=fi&prmd=imvns&ei=hD4BT4TeJcSd-Qb7uoXQAQ&start=230&sa=N&bav=on.2,or.r_gc.r_pw.,cf.osb&fp=2c036d4942edeee4&biw=3451&bih=1597]کانوونی دووەمیشی[/url] بەدوادا دێت و ئەمیش لە گووگڵدا ٢١ لاپەڕە ئەنجام دەدات بەدەستەوە! تەنیا كرتەی لینکەکەکان بکە و بیبینە! جا من چیم داوە بە زمانی ئینگلیزی و ئەورووپییەوە، من بەکوردییە حەیاتەکە بۆت دەنووسمەوە:

١- کانوونی دووەم ٢- شوبات ٣- ئازار ٤- نیسان ٥- ئایار ٦- حوزەیران ٧- تەممووز ٨- ئاب ٩- ئەیلوول ١٠- تشرینی یەکەم ١١- تشرینی دووەم ١٢- کانوونی یەکەم

ئیتر تۆش گەر زەحمەتی ئەو ئینگلیزی ئەورووپیانە بکێشیت یان نا، هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت، چونکە ئەوانە خۆت-واتەنی ئینگلیزی و ئەورووپین، نەك کوردی. بۆ زانیاریت ئەم ناوانە لە سوریانییەوە هاتۆتە ناو زمانی کوردییەوە و چاو لەم ژێدەرانەش بکە: [url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%88%D9%86%DB%8C_%D8%AF%D9%88%D9%88%DB%95%D9%85]ژێدەر ١[/url]، [url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%95%DB%86%DA%98%DA%98%D9%85%DB%8E%D8%B1%DB%8C_%DA%AF%D8%B1%DB%8C%DA%AF%DB%86%D8%B1%DB%8C]ژێدەر ٢[/url]، [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Arabic_names_of_calendar_months#Levant]ژێدەر ٣[/url]، [url=http://geonames.de/months.html#ara]ژێدەر ٤[/url]. واتە ئەم ناوانە لە عەرەبی و فارسی و تورکییەوە وەرنەگیراون، کە کەسانێك هەن زۆر بە هەر وشەیەك لە زمانانەوە هاتبنە ناو کوردییەوە قەڵس و هەستیارن و دەڵێن وشەیی داگیرکەرانە، خۆ ئەمە هی سوریانییەکانە و هی داگیرکەران نییە، بگرە هی داگیرکراوانە!!!

ئینجا تێبینییەكی چکۆلە: ئەوەندەی بەندە ئاگادار بێت و لە ئەدەبیاتی حیزبەکانی کوردستانی ئێران زیاتر لە هیچکوێی تردا ئەو ناوانەی جەنابتان مەبەستانە لە هیچ پارچە و حیزب و رێکخراویکی تری كوردستاندا جێینەگرتووە و ناگرێت!
بەسوپاسەوە.

برا خۆزگە جارێک لە مەبەستی من تێبگەیشتبایەی! برا یان خۆت لە باسەکان لا دەدەی و یان هێشتا مانگە زایینی و رۆمییەکان لێک ناکەیتەوە! وام زانی لە رووی زانستەوە دەنووسی، کەچی بە حەزی خۆت دیبڕی و دەشیدرووی. ئەمە چۆن وا دەبێ. خۆ من ماوەیەک لەمەوبەر کە لە یەکێک لەم سەکۆیانەدا باسی مانگە کوردییەکان هاتە گۆڕێ رۆژژمێرێکم بە ناوی مانگەکان لە ئایین و ساڵنامەکاندا دانابوو لەوە دەچێ ئەوەشت نەدیبێ، دەنا ئەو مانگانەی کە جەنابت پێت وایە زایینین، بۆ ئاگاداریت فڕیان بە زایینەوە نیە و رۆمین! هەربۆیە من وێنەی رۆژژمێرەکە دیسانەوە دەکەمە پاشکۆی ئەم بۆچوونە بۆ ئەوەی ئەگەر تاکوو ئێستاش پێت وایە ئەو مانگانە زایینین لەمەودوا ئەگەر هێشتا بۆ سەلماندنی بۆچوونەکەت پێویستت بەو کەرەستانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد نەبێ.
تێبینیەکەشت هی ئەوەیە بە راستی لە ئەدەبیاتی حیزبەکان ئاگادار نیت. بەداخەوە ئەوە دەڵێم بەڵام بە نووسینەکەتدا دیارە بە رق و قینەوە دەنووسی. دەشتوانم ئەویشت بۆ بسەلمێنم، ئەگەر زەحمەت بکێشی و بە وردی بیاننووسی بزانم ئەدەبیاتی حیزبی چۆنن. بەڵام ئەوە بزانە من تەنیا بۆ ئاگاداری و بۆ زانیاریی ئەو بۆچوونانە دەنووسم نەک لە رەق و قین، تەنیا بۆ ئەوەیە کە زمانەکەمان پاراو و پوختەتر بێ، نەک بۆ دژایەتی هیچ کەس.
من تەنیا ناوی ئەو مانگەم ویست کە بینووسی ئەویش بە زمانێکی نێونەتەوەیی بۆ ئەوە بزانم ئەگەر زایینیە چی پێ دەوترێ، ئەویشت لە بیر خۆت بردەوە!
سەرکەوتوو بی.

پاشکۆقەبارە
Image icon Mangekan.jpg105.81 ک.ب.

ئەزیزم،

من باشت تێدەگەم و ئەوە تۆی کە شتەکان لە خۆت و خەڵكیش ئاڵۆز دەکەیت. هاتوویت لێرە خۆزگە دەخوازیت کە کانوونی یەکەم نەخەمە ناو بابەتەکەم، بە گومانی تۆ چونکە لە کوردیدا جێی نەگرتووە، کە لەڕاستیدا دروست پێچەوانەکەی ڕاستە.

ئەزیزم، من ئێستاش چەندین "ڕۆژژمێری هاوسەر"م هەیە کە لە هەشتاکان و نەوەدەكاندا و لەوانەیە ئێستاش لە سلێمانی چاپ و بڵاو ببێتەوە و ئەو ناوانای تۆ دەڵێیت لە کوولەکەی تەڕیشدا باسیان نییە! مەبەستی من زیاتر ئەوەش بوو لە کوردیدا زیاتر ئەو ناوانەی لەسەرەوە بۆم نووسین بۆ ڕۆژژمێری زایینی لە کوردیدا بەکار دەهێنرێن، نەك بێین و لە بنجوبناوانی هەریەك لەوانە بکۆڵینەوە.

ئینجا سەبارەت بە ئەدەبیاتی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەبێت بەبیرت بێنمەوە تۆ لەخۆڕا ڕاڤەی هەڵەی بۆ دەکەیت، ئەگینا من مەبەستم لە هۆیەکانی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبانەیە وەكوو ڕۆژنامە، گۆڤار، ڕادیۆ و ئێستاش تەلەفزیۆنەکانیان -ئەوەش ڕاستییەکە و نکوولی لێناکرێت کە وێژە و زمانی فارسی چەندە کاریگەرە بەسەر ئەدەبیاتی ئەو حیزبانەدا-، چونکە بەڕاستی کەم لەگەڵ سیاسەت و شتی وا تێكەڵیم هەیە، ئەگینا شتێکیش هەر لەوبارەیەوە دەزانین. بۆ ئەوەش دەڵێیت من بە ڕق و کینەوە شت بنووسم، لە بوختان و تۆمەتهەڵبەستن زیاتر بە هیچی تر ناچێت و هیوادارم داوای لێبورد بکەیت، چونکە دەبێت ئەوە بزانیت، کە گەر من بە ڕق و قینەوە بنووسم، قەت نایەم لە بابەتەکانتدا کۆمێنت و دەستخۆشی و تێبینیی خۆمت بۆ بنووسم. ئێستاش ئەگەر لە جەنابت زیاتر پەرۆشی کوردییەکی پاراو و پەتی نەبم بەدڵنیایییەوە بزانە کە کەمتر نیم! ئەگەریش بزانم تۆ بەڕقەوە شت دەنووسیت، ئەوە کۆمێنت بۆ هیچ بابەت و بۆچوونێکیشت نانووسم و وەڵامیشت نادەمەوە. وەك ئەوەی لە هەمان [url=http://kurditgroup.org/comment/70483#comment-70483]بابەتی نەخشەکێشەک[/url]ە لە بابەت دەرچوویت و بێڕێزیت کرد، ئیتر وەڵامم نەدایتەوە. تۆش دەتوانیت بیسەلمێنیت کە من چ بێڕێزییەکم کردووە بەرامبەر جەنابت؟! ئەوەندەی من بزانم تۆ لە بێپێچوپەنایی و بەپەرۆشبوونم سەبارەت بە زمانی کوردی قەڵسیت یاخود دەمارگیریی حیزبایەتی وات لێدەکات وا بیر بکەیتەوە؟! بەهەرحاڵ، گەر دڵت لەئاست دەستنیشانکردنی ڕاستییەکاندا فراوان نییە، ئەوە کێشە لە منەوە نییە؛ ئەگەریش دەتەوێت تێكگیرانی زمانەوانی لەنێوانماندا ڕوو نەدات، ئەوە من ئیدی لەمەودوا توخنی بابەت و بۆچوونەکانت ناکەوم و تۆش دەتوانیت وا بکەیت، گەر بتەوێت!

ئەو خشەیەش کە بەزۆر کوردییەکەت پێوە لکاندووە، پێیدا دیارە فارسێك نووسیویەتی لەبنەڕەتدا و دڵنیاش بە قەت چاویان نە بە تۆ و نە بە زمانەکەشدا هەڵنایەت و بە هەموو شێوەیەك ڕەتت دەکەنەوە. ئینجا من چەند ژێدەرەێکم بۆ نووسیت، بەڵام دیارە هەر چاویشت پێدا نەخشاندوون. من پێشتریش ئەوەم لە کۆمێنتی ٧٠ی [url=http://kurditgroup.org/node/13909]ئەم بابەتەدا[/url]، کە جەنابیشت بەشداریت تێیدا هەیە، بەبەڵگەوە ڕوون کردەوە کە قەت ئەو مانگە کوردییانەی خۆمان بەرامبەر زایینییەکان ناوەستنەوە!!!

تەوفیرێك ، لەمەعبێن ،سکەن ، حەتمەن ،حەز ، کتێبە، مادام ، زەحمەتی، ....هتد، لەهەموووی خۆشتر ( - کانوونی دووەم ٢- شوبات ٣- ئازار ٤- نیسان ٥- ئایار ٦- حوزەیران ٧- تەممووز ٨- ئاب ٩- ئەیلوول ١٠- تشرینی یەکەم ١١- تشرینی دووەم ١٢- کانوونی یەکەم) . پەکوووو لەم کوردیەی بەڕێزتان!! برام زمانی ئاخاوتن و زمانی نوسین دوو شتی گەلێک جودان، تۆ ناتوانیت لە بازاڕ چلۆن دەدوێیت بەهەمان شێوە بشنوسیت، کاک زماندار.

ئەوەی لەسەر ئەدەبیاتی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نووسیوتە هیچی فڕی بە راستیەوە نیە. بە وتەی زۆر نووسەری کوردستانی باشوور پاڕاوترین کوردی لە ئەدەبیاتی ئەو بەشەدایە. چەندین سوورەی گەورە ئەوشیان وتووە. مەبەستت کام گۆڤار و رۆژنامەیە دەتوانی چەند نموونەیەک بێنیتەوە؟ بۆ تەلەفزیۆنەکانیش وا نیە من بۆ خۆم لانی کەم ٥ ساڵ لە یەکێکیان کارم کردووە و زۆر باشیش دەزانم کە کوردییەکی پاراو و رەسەن بەکار دەبەن. ئیتر کاریگەری فارس چی بووە بە سەریانەوە، بۆ لە خۆڕایی بوختان ریز دەکەی؟
رۆژژمێرێک ناوی هاوسەر بێ دەبێ چ هیوایەکت پێی هەبێ! منیش بۆ خۆم دیومە ئەوانەیش هەر ئەوەندەی تێگەیشتوون کە ناوی ئەو مانگانە بە زایینی لە قەڵەم بدەن!
ئەو خشتەیەش هی من نیە و من دەستکاریم نەکردووە، ئەگەر زەحمەتت بە خۆت بدابایە لە ئینتەرنێت دەست دەکەوێ.
هەموو ئەمانە بە لایەک، خۆ ئێمە باسی ئەمەمان نەکردووە، ئێستا کە دەزانی ئەو مانگانە زایینی نین، باشتر نیە کە بڵێی تۆ راست دەکەی و بەردێکی قورسی لەسەر دابنێ؟! یان دەتەوێ بەم شێر و رێوی هێنانەوە باسەکە بە لاڕێدا بەری!
دیسانەوەش هەر رێزم بۆت هەیە

بەڵێ، دەتوانم نموونە بێنمەوە هەر لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان و لاوانەوە بگرە تا ماڵپەڕ و ئەو تەلەفزیۆنەش کە تۆ خۆت خاوەن ٥ ساڵ خزمەتیت تێیدا! بۆ دەتەوێت نکوولی بکەیت لە کاریگەریی زمانی فارسی -نەك فارس- بەسەریانەوە؟!!! هەر بۆ خۆشی ماڵپەڕەم کردەوە، فەرموو ئەوەش نموونە و مشتێك لە خەرواری ئەو کاریگەرییانە: ([url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AE%DB%86%D8%B1]مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی[/url] ...). لەبەر ئەوە نەبێت وا گومان ببرێت کە باسەکە بەرەو سیاسەت دەڕوات، ئەگینا نموونەی خەروارنوێنی هەموو لایەنەکانی تریش دێنمەوە بە کۆمەڵە و خەبات و مەباتیشەوە. ئەوە قسەکانی تۆیە قسە دەهێنێت، ئەگینا باس بەلاڕێدا ناچێت! ئینجا زۆر بەزەییم بەو ڕێنووسەشدا دێتەوە کە پێیدەنووسیت، باشتر نییە لەبری ئەم چەلەحانێیە، سەرەتا هەندێك ئەو لایەنەت بەهێز بکەیت!

سەیر لەوەدایە بە پسپۆڕ خۆی بڵێیت هیچی لێنازانیت و بە قەساب بڵێیت گۆشت بۆ تۆ نابێت؟! هاوسەر کە بەتایبەتی کاری ساڵنامە و ڕۆژژمێریان دەکرد، بە چی پێوەرێك بە نەزانیان لەقەڵەم -ببوورە لەپێنووس- دەدەیت؟!!

لە هەمووی خۆشتر ئەم (دیما)یە، بەبێ سێودوو هاتووە خۆی کردووە بەناودا و ئامۆژگاریی ئەوەم دەکات کە -ئاخاوتن و نووسین- جودان، نازانێت منیش هەر ئەوێم دێشێت!!! بەڕێزم ئەو وشانەی بە نموونە داتناوەتەوە لەبەر خاتر و دڵی کەسانیكی تۆئاسا نووسراوە، ئەگینا:
١- ڕەچاوکردنی خاڵبەندیت هەر زۆر جێگای بەزەییپێداهاتنەوەیە!
٢- هتد...، نەك ...هتد
٣- هەموو، نەك هەمووو
٤- پەکوو، نەك پەکوووو یاخود هێشتا واوێکی ترت کەمە؟
٥- كوردییەی، نەك کوردیەی
٦- نووسین. نەك نوسین
٧- چۆن، نەك چلۆن، چلۆن هەرچەند هەولێرییە بەڵام زۆر لە (شلون = أي لون) ی جڵفیی عێراقییەوە نزیکە
٨- بە هەمان، نەك بەهەمان
٩- لێكجودان، نەك جودان
١٠- بشنووسیت، نەك بشنوسیت
١١- زمانیار، نەك زماندار یان قەی ناكات لەوانەیە بیناییت تەواو نەبێت
بۆیە، تۆیەك لە ٣ دێڕدا ئەوەندە هەڵەت هەبێت، باشترە بڕۆیت عەرەبانەکەی خۆت ڕاکێشیت نەك هەر وا بەبێ ودم خۆت بکەیت بەژووردا و شەلم کوێرم ناپارێزم، تەڕ و وشك پێكەوە بسووتێنیت!

لەگەڵ ڕێزم،

ئەوە هەرماوەیەو یەکێکیان دێت لێرە وانە دەڵێتەوە، پێش تۆ پسپۆڕێک هات بەزۆر باسی لەوەدەکرد کە یونیکورد لەفۆتی فارسیەوە وەرگیراوە! سەیرە لەشوێنێکی تر پێتان دەکەنو دێن لێرە هەڵیدەڕێژن! شەقام تەختە، بەئارەزووی خۆت پێداگرە! من سەیرم لەوەشدێت کە برادەرانی ئێرە چلۆن دەیەڵن ڕیکلام بۆ ئایدا بکرێت لەسەر ئەم سەکۆیە؟ ئەوەتا پەیامە تایبەتیەکەی خۆت ڕیکلامکردنە بۆ بیروباوەڕێکی تایبەت کە ڕەنگە بەلای هەندێك کەسەوە وانەبێت تۆ باسی ترس دکەیت وە بەبناغەی زانستی دادەنێیت بەڵام من پێم وانیە ترس هەوێنی تازەگەری و داهێنان بێت. سەرکەوتو بیت، مرۆڤ هەتا سادەو لەخۆبوردوو بێت کەمە.

کاك/خاتوو دیما،

زۆرم هەوڵ دا کە وەڵامت نەدەمەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی دەتەوێت لە ئاوی شلوێدا ماسی بگریت، نەکرا!

باش بزانە، کە بەندە و کاك حامید زۆرجار لەسەر مەسەلە زمانەوانییەکان دەبێتە مشتومڕ لەنێوانماندا و تێكدەگیرێین، بەڵام هەردەم لە کۆتاییدا لەبەر بەرژەوەندیی زمانەکە، هەموو شتێكمان خستۆتە لاوە. ئێستاش جەنابت هاتووی بەم هەموو هۆشەتەوە کەڵکی نادروست وەربگریت و دەتەوێت بەفیتوفاتکردن دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بکەیت و بە گومانی بێئاکام و خەیاڵی خاوت شتێكت گیر بکەوێت!!! لە هەمووی سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە پەنات بۆ شتی کەسی و تایبەت بردووە، بەبێ بچووکترین ئاماژە بۆ کرۆکی ئەم بابەتەی کە لێرە جێی دەمەتەقێیتە!!! ئینجا هاتووە وانەی لەخۆبوردوویی و سادەییمان بۆ دەڵێتەوە! لێ بە نووسینەکەتدا دیارە کە ئاستی ڕووناکبیریت چەند لەخوارە و دیارە کە ئەم خەتخەتێنەت بەمیرات بۆ ماوەتەوە و پیشەی چەندساڵەتە و ئێستا هاتووی و دەتەوێت دەستە چەورەکەی خۆت بەمندا بسڕیت! لێ، تەنانەت بە شایانی ئەوەشت نازانم کە داوات لێبکەم داوای لێبوردن بکەیت. بڕۆ هەرچی دەکەیت بیکە و ئەوە دواخاڵ بێت بۆت.

ئممم، ئەوە یەکێکی تریش لە شێوەی تۆ قسەڕەق هەیە لەمسەکۆیەدا، هەندێجار بیردەکەمەوە، ئەگەر هەموو مرۆڤەکان لەشێوەی ئێوە بوونایە ئەم جیهانە چ جەنگەڵستانێک دەبوو؟
سەرکەتوو بیت..

له مه مله که تی ئایتی کوردی؛ شته کان دووباره ئه بێته وه کورد نازانێ ڕه خنه بگرێ ڕه خنه ی زمان له بابه ته کان ئه گرێ.!