تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەستێرەی وەک گۆی زەوی دۆزرایەوە

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔21۔ )

 

ئەستێرەناسان بە یارمەتی تلسکۆپێک دوو ئەستێرەیان دیوەتەوە کە بە گەورەیی گۆی زەوین کە بە دەور گۆێكیتردا کە لە خۆر دەچێ، دەسووڕێنەوە، ئەویش لە دەورەوەی ئەو سیستەمە خۆرەی خۆمان.
ئەم دۆزینەوەیە لە گۆڤاری "سروشت" (Nature)دا لەسەر تۆڕ بڵاو کراوەتەوە.
بە پێی هواڵی AFP ئەستێرەناسان لە بنکەی Harvard-Smithsonian Center for Astrophysics راپۆرتی ئەوەیان داوە کە یەکێک لە ئەستێرەکان (Kepler -20f) لە سەددا ٣ لە گۆی زەوی گەورەترە، ئەویتریش (Kepler-20e) ١٣% چووکەترە، واتە تۆزێک لە Venus چووکەترە.
ئەستێرەکان لەوە دەچی شاخاوی بن و زۆر وەک گۆی زەوی بن، بەڵام ئەمان زۆر نزیکتر بە دەوری ئەستێرەکەی خۆیاندا Kepler-20 دەسووڕێنەوە و هەربۆیە لەو گەرما زۆرەدا لەوەناچێ ژیانێک لەو ئەستێرانەدا هەبێ.
ئەستێرە گەورەکە لە ١٩،٥ شەو و رۆژدا ١ جار بە دەوری خۆرەکەدا دەسووڕێتەوە، هەروەها ئاتموسفەرێکی قلەتینی هەیە کە لە ئاو و هەڵم پێکهاتووە، ئەستێرە چکۆلەکەش لە ٦،١ شەو و رۆژدا ١ بە دەور خۆرەکەدا دەسووڕێتەوە.

بۆچوونەکان

کاک حامید لەوانەیە عەرزە لەوێ زۆر هەرزان بێت!!

کاکە لەوە ناچێ، چەند ساڵ لەمەوبەر کومپانیایەک هەبوو لە مریخی ئەرزی دەفرۆش، جەماعەتێکیش هێندکمان کڕی و کاغەزی کڕینەکەشیان بۆ ناردین. زۆر هەرزان بوو، بەڵام ئەگەر ئاوی تێدا بدۆزرێتەوە گرانتر بکرێ بەڵام ئەو دەم بە نرخێکی کەم دەتوانی بە ئەندازەی ٤ گۆڕەپانی فوتبوڵ بکڕی.
بۆ بە تەمای بکڕی؟ ئەگەر دەتەوێ ناونیشانەکەیانت بۆ بنێرم. هەر بژیت

کاک حامید نەقڵی کفر، هەر کفرە.
ئەمە مرۆڤایەتی پێی بگات، دەبێت لە سفرەوە بە ململانێکاندا بڕۆینەوە لایەکی فت :)

دەستخۆش! هەواڵەكە سەرنجڕاكێشە و جێی خۆیەتی برەوی زیاتر بەم جۆرە هەواڵ و بابەتانە بدرێت. بەبیرهێنانەوەی ئەم چەمکە زانستییانە لە بواری [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Astronomy]ئەستێرەناسی[/url]دا خراپ نییە:

ئەستێرە ([url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D8%B1%D9%87]ستاره[/url]): Star
هەسارە ([url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B1%D9%87]سیاره[/url]): Planet
[url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%DB%86%D9%85%DB%95%DA%B5%DB%95%DB%8C_%D8%AE%DB%86%D8%B1]كۆمەڵەی خۆر[/url] (منظومه شمسی، سامانه خورشیدی): Solar system
هەسارەی گرگن، -بستەباڵا- ([url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B1%D9%87_%DA%A9%D9%88%D8%AA%D9%88%D9%84%D9%87]سیاره کوتوله[/url]): Dwarf planet
[url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AE%DB%86%D8%B1]خۆر[/url]، ڕۆژ، هەتاو (خورشید، آفتاب): Sun
مانگ، هەیڤ ([url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%A7%D9%87]ماه[/url]): Moon
ساوە، زاوە، زاڤ (تیر، عطارد): Mercury
زۆرە، زوهرە (زهره، ناهید): Venus
[url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%D9%84%D9%88%D8%AA%DB%86]زەوی[/url]، ئەرد، هەرد (زمین): Earth
بارام، مەریخ (بهرام، مریخ): Mars
موشتەری (مشتری، هرمز، اورمزد، برجیس): Jupiter
كەیوان، ئاستان، زوحەل (كیوان، زحل): Saturn
ئورانووس (اورانوس، آهوره): Uranus
نیپتۆن (نپتون): Neptune
[url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%D9%84%D9%88%D8%AA%DB%86]پلوتۆ[/url] (پلوتو): Pluto
هۆومیا (هائومیا): Haumea
مەیكمەیك (میکمیك): Makemake
ئێریس (اریس): Eris

بەرگەهەوا (جو، اتمسفر. هواکره): [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Atmosphere]Atmosphere[/url]

ئینجا [url=http://www.metro.se/nyheter/nya-jordliknande-planeter-funna/Hdzklt!lLZ2LcmP5fmvdqwSP26UWw/]سەرچاوە[/url]كە دەڵێت یەكێك لە هەسارەکان، (Kepler-20f)، تەنیا لەسەدا سێ (٣%) لە زەوی "گەورەترە"، نەك "چووکەتر" بێت، وەك لێرەدا وا نووسراوە.

لەگەڵ ڕێز،

دەستخۆش، ئەم بۆچوونە بوو بە هۆی راست کردنەوەی هەڵەیەک لە وەرگێڕانی هەواڵەکەدا کە لە کۆتایی بۆچوونەکەوە هاتووە.
بەڵام لە سە:
ئەستێرە ([url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D8%B1%D9%87]ستاره[/url]): Star

هەسارە ([url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B1%D9%87]سیاره[/url]): Planet
تێبینیم هەیە. ئەویش ئەوەیە کە ئەوەندەی من بە ناوچەکانی کوردستان و لادێکاندا گەڕاوم، دەزانم کە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا لە سەقزەوە بەرەوخوار لە هیچ زاراوەیەکی کوردیدا وشەی "ئەستێرە" بەکار نایە و تەنیا "هەسارە" بەکار دەبرێ. هەمیشەش هەسارە هاومانایەک بووە بۆ ئەستێرە. تەنیا جیاوازییەکەیان ئەوە بووە کە لە زاراوەی جیاوازدا بەکار هێنراون. لە هێندیك لە فەرهەنگە کوردیەکانیشدا ئەو دوو وشە وەک هاومانا هاتوون. لە "واژەنامە"ی دوکتور محەممەدتەقی ئیبراهیمپووریشدا هەسارە بە "ستارە"ی فارسی مانا کراوەتەوە. کە وابوو ستارە هەمان ئەستێرەیە.

دڵنیا بە، من باسی زاراوە و ناوچەکانی كوردستان ناکەم، بەڵکوو زیاتر باس لەو زمانە دەکەم کە سەردەمێكە لە خوێندنی کوردیدا لە باشووری کوردستاندا بەفەرمی دەخوێندرێت. وشەی هەسارە و ئەستێرەش لە کتێبی "زانستەکان"ی قۆناغی سەرەتایی (بنەڕەتی)ی خوێندندا هاتووە و بەڕوونی لێك جودا کراونەتەوە؛ ئەمەش بەو واتایە نایەت کە لە فەرهەنگە کوردییەكان و تەنانەت زمانی لاوەکی و ڕەمەکیدا بە هاوواتا نایەن. بەڵام داخەکەم لەبەر نەبوونی فەرهەنگی تایبەت بە بوارەكانی زانست بەجیا، هێشتا نەتوانراوە ئەوە بۆ گشت کەس ساغ ببێتەوە. بەڵام خۆ جیاوازیی نێوان ئەستێرە و هەسارە دیار و ئاشکرایە بۆ هەرکەس کە سەرەتاییترین زانیاری لەسەر ئەستێرەناسی و زانست بەگشتی هەبێت، چونکە وەکوو وترا ئەم زانیارییانە تەنانەت لە قۆناغی سەرەتاییی خوێندندا دەخوێنرێت!

جا ئەوە قسەیە برا؟! باسی زمانی کوردی بکرێ بەڵام باسی زاراوە کوردییەکان نەکرێ! ئەی ئیتر زمان مانای چیە. زاراوە و بن زاراوەی گەورەی وەک ئەدەڵان و جاف و گۆران و هەورامی بە ئەستێرە دەڵێن "هەسارە". ئەوە دڵنیا بە کە هەسارە هەمان ئەستێرەیە. ئەوانەش لە سەرەتاوە لە خەڵکیان تێکداوە، رەنگە نەیانزانیبێ "هەسارە" چیە! دەنا دەتوانم چەندن و تەنانەت لە دەیان زیاتر بەیت و باو و هۆنراوەی فۆلکۆریت بۆ بێنمەوە کە "هەسارە" وتراوە و مەبەستیش ئەستێرەیە. بە تایبەتی لە هۆنراوە کلاسیکیەکاندا.
ناوی ئەو ئەستێرانەش لە پۆلی چوار و پێنجی سەرەتایی و رەنگە خوارتریشدا لە ئێراندا ئێمە بە منداڵی خوێندوومانە، هەر ئەوانەی کە هەسارەیان لە ئەستێرە جیا کردووەتەوە ئەو ناوە فارسیانەشیان هێناوە و کردوویانن بە کوردی، نەک نێوەڕۆکەکەیان، بەڵکوو تەنیا ناوەکەیان بە ئەلف و بێی کوردی نووسیوەتەوە، بەم جۆرەش سەریان لە خەڵکی شێواندووە. ئایا نەدەکرا وەک باقی ناوەکان بە لاتینیکەی ناوین بوردایەن بەڵام بە ئیملای کوردی بیاننووسیبایەنەوە!؟ ئەوە باشتر نەبوو تاکوو ئەوەی فارسییەکەی بکەن بە کوردی؟ کە تەنیا ناوی چەند ئەستێرەیەکیانن بە فارسی هەیە و پاشماوەکەی نازانن دەبێ بەچێ و مەجبوور دەبن بۆ خۆشیان ناوە لاتینیەکەی بەکار بێنن! سەیری ئەم وشانە بکە:
زۆرە، زوهرە = زهره
بارام = بهرام
موشتەری = مشتری
كەیوان = كیوان
کام لەو ناوانە کوردین؟
تازە ئەی ئەو هەموو ناوی کوردییە کە بۆ ئەستێرەکانمان هەیە چیان لێ هات، وەک: حەفتەوانە، کاروانکوژە، گەلاوێژ، سوەیل و هیتر؟
هەر بژیت و سەرفەراز بی

ئەگەر وردتر لە لێدوانەکەمت دەڕوانی، دەتزانی كە من لەم پێوەندییەدا باسم باسی زاراوە و شێوەزار نییە، هەروەکچۆن باسی هۆنراوە و بەیت و بالۆرەش نییە. من باسی ئەوە دەکەم کە بەکتێبی و بەفەرمی لە قوتابخانەکاندا لەسەر ناوی ئەو تەنە ئاسمانییانە دەخوێندرێت و ئەوەی کە بۆ (planet) هەسارە دانراوە و بۆ (star) ئەستێرە. هەسارە تازە ئیتر لە زانستەکاندا بەکوردی بۆ ئەو تەنە ئاسمانییانە بەکار دێت کە لە کۆمەڵەی خۆری تایبەت بە خۆیدا لە خولگەیەکدا بەدەوری خۆرەکەیدا دەسووڕێتەوە و بۆ خۆی جێگیر نییە و ڕووناکییان لەخۆیانەوە نییە، لەکاتێکدا ئەستێرە بۆ ئەو تەنانە بەکار دەچێت کە جێگیرن و بەدەوری ئەستێرەی تردا ناسووڕێنەوە و ڕووناکییان لەخۆیانەوەیە. هەرچەند زانایان بەوەش گەیشتوون کە هیچ تەنێك تەنانەت ئەستێرەکانیش بەڕەهایی جێگیر نین و هەموویان بەدەوری ناوەندی گەلەستێرەی خۆیاندا دەسووڕێنەوە. ئیتر ئێمە ناکرێت تازە بێین و دووبارە ئەو چەمکانە دابنێینەوە. ئەوە سەرەڕای ئەوەی دەسەڵات و دامودەزگای دەوێت، دەیان ساڵی دەوێت تا ئەگەر لای خوێندکاران بچەسپێت؛ ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی سەرلێشێوان لای خوێندکاری کورد.

ئەو ناوانەی دوا بڕگەی لێدوانەکەت (حەفتەوانە، کاروانکوژە، گەلاوێژ، سیوەیل) کەس نکوولی لە هەبوون و کوردیبوونیان ناکات و ئەمانە ناون بۆ چەند ئەستێرەیەکی دیکە کە جودان لە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆری خۆمان.

سەبارەت بە ناوی هەسارەکان کە ڕەخنەت لێی هەیە و پێت وایە فارسی و ناکوردین، نکوولی لەوە ناکرێت کە ناکوردیشیان تێدا بێت، بەڵام ئەوانەی کە تۆ پێت وایە فارسین، وەکوو (بارام، کەیوان وهتد...) لەڕاستیدا ناوی ڕەسەنی كوردین هەروەكچۆن (سیوەیل) کوردییە. گەر وا بێت دەبێت بڵێین مادام لە فارسیدا (سهیل) هەیە، ئەوا سیوەیلیش هەر فارسییە!!! بەڵام دڵنیا بە کە ئەو ناوانە (بارام، کەیوان) نەك ناوی كوردیی ئەو هەسارانەی کۆمەڵەی خۆری خۆمانن، بگرە ناوی زۆر کەسە لە کوردانی تەنانەت پارچەکانی تری کوردستانیش.

سەبارەت بە زوهرە و موشتەریش، دەبێت هیچ دوودڵ نەبین لەوە کە کوردیش وەك هەر گەلێكی تر دەتوانێت لە زمانی ترەوە قەرز بکات و کردووشیەتی و هیچ کێشە لەوەدا لای زمانزان و زمانەوانان نییە. خۆ زوهرە و موشتەری لەبنەڕەتدا عەرەبییە و فارسەکانیش بەبێ دوودڵی بەکاری دە‌هێنن!

سوپاسێکی تر و هەر سەرکەتوو بیت!

لەوەی کە نەبووی سیستەمێکی جێگیر و سەقامگیری فەرمی بووە بە هۆی ئەو بێ دەسەڵاتی و نەبوونی ناوەندێکی بڕیاردەر لەگەڵتم. بەڵام ئەوەی کە بارام و کەیوان و هیتر کوردی رەسەنن، هەرگیز لەگەڵت نیم. یەک باشا و حاکم و دەسەڵاتداری کۆن و چەند سەد ساڵای کورد کە ئەو ناوانەیان بووە، نادۆزیتەوە. بەڵام بە فارسی دیان ناوی پاشا و پاڵەوان و دەسەڵاتدای کۆنیان هەیە کە ئەو ناوانەیان لەسەرە، زەقترینینان "بهرام گور"ە کە ئاخری گۆڕ گرتی.
شتێک کە من هێشتا لە لام روون نیە ئەوەیە کە چۆن مرۆڤ دەکرێ باسی زمانێک بکا و ئەو زمانە دەیان پەل و پۆی وەک زاراوە جۆراوجۆرەکان لێ ببێتەوە، بەڵام باسیان نەکا! ئەمە بۆ من جێگای پرسیارە. بێجگە لەمەش ئایا ئەو زمانە بەو وەرگرتنی وشانەی کە لە لک و پۆپەکانیدا هەیەتی، دەوڵەمەندتر دەکرێ یان لاواز؟ بێگومان دەوڵەمەندتر دەبێ، کەوابوو چۆن دەکرێ باسیان نەکرێ. ئایا ئەوانەی کە ئەو بڕیارەیان داوە کە ئەستێرە و هەسارە دوو شتی جیاوازن، شارەزاییان لەسەر ئەو هەموو زاراوە کوردییانە هەبووە؟ من گومانم لەوەدا هەیە. کەوابوو کارەکەی ئەوانیش دەکرێ بگۆڕدرێ. من ئێستاش لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەو دووانە هاومانای یەکترن و بۆ خۆیشت کە زۆرجار پشت دەبەستی بە فەرهەنگ، سەریری فەرهەنگەکان بکە. باوەڕت بە بەیت و بالۆرەی کوردی نیە کە هەزاران ساڵە ماونەتەوە و پشتاو پشت گەیون بە ئێمە، باوەڕت بە سیستمەکی خوێندن هەیە کە پێش هاتنە سەرکاری عەبدولکەریم و یان سەدام دانراوە، واتە هەمووی دەکاتە دەوروبەری ١٠٠ ساڵ!
ئەوانەش عەرەبی دەزانن باش دەزانن کە زهرە، مشتری و سهیلیشی لەگەڵ بێ عەرەبییەکی زۆر رەسنن و هیچ فڕێکیان بە فارس و کوردەوە نیە.
ـ بۆ وشە قەرز کردنیش لەگەڵتم، ئەوە لە هەموو زمانی دونیادا رەوایە و بووە و لە داهاتووشدا دەکرێ. بەڵام تاکوو ئینگلیزی و لاتینی کۆن و زانە زیندووەکانی دونیا هەن بۆ بڕۆین لە عەرەب و فارس قەرز بکەین کە بۆ خۆیان لە ژێر قەرزی وشەدا خەریکە دەخنکێن. فارسیش ئەگەر عەرەبییەکەی لێ دەربێنی بێ دەسەڵات لەوێ دەکەوێ، هەر بۆیە واز لە قەرز کردن لەو بێنە. خۆ بۆ خۆیان نەک ئەستێرەکان نادۆزنەوە ئەوانیش بۆ خۆیان ناوی بۆ دادەتاشن، ئەی بۆ خۆمان ناویان بۆ نەدۆزینەوە؟

کاكە، تۆ زۆر مەسەلەكە لە خۆت ئاڵۆز دەكەیت:

١- ئاخر بەیت و بالۆرە چی داوە بەسەر ئەم باسەی خۆمانەوە؟ من لەکوێدا وتوومە بەیت و بالۆرە بوونی نییە، تا خۆت واتەنی قسە بخەیتە سەر زمانی من و بڵێیت باوەڕی بە بەیت و بالۆرە نییە؟!!!!!!!!!!!!!
٢- ئەگەر جەنابت ناوی نوێت لایە، فەرموو، ئەگینا ئەو ناوانەی لای سەرەوە (گەلاوێژ، کاروانکوژە، سیوەیل وهتد...) بۆ خۆیان دابڕاون بەسەر ئەستێرەیەكدا و ناکرێت بینێین لە ئەستێرەیەکی تر.
٣- پێم سەیرە، سەرەتا وتت سیوەیل کوردییە، کەچی ئێستا ١٨٠ پلە باتدایەوە و دەڵێیت کە عەرەبیی ڕەسەنە!!!
٤- هەموو کارێك دەکرێت باشتر بکرێت، بەڵام دەبێت مرۆڤ پسپۆڕ بێت بەو بوارەوە کە وشەی بۆ دادەنێت، جێگرەوەیەكت هەبێت لەگەڵ تۆژینەوەیەكی زانستی تا بتوانیت زاراوەی نوێی زانستی ڕۆبنێیت، ئەمە ئەگەر ئەو زاراوەیەمان نەبوو؛ بەڵام گەر زاراوەیەك/وشەیەك جێی خۆی گرتبێت، ئەوە هەڕگەكە هەسترە و دەردیسەر و کێشەی زۆرترە تا جێپێی لەق بکەیت و زاراوەی نوێ لەشوێنی دابنێیت.

بۆیە من لەو باوەڕەدام، باشتر وایە ئێمە لەبری دەستدان لە زاراوەگەلێك کە چەسپاون، باشتر وایە بە زاراوەی نوێیەوە خۆمان خەریك بکەین. بەڕێزم ئێمە ئەوە ٢ دەیە لە دەسەڵاتی خۆماڵیی کورد تێدەپەڕێت و هێشتا کێشەی زمانی یەکگرتووی کوردییان یەکلا نەکردۆتەوە، بگرە زیاتریان گەناندووە. ئێستا ئەمەی بەڕێزتانیشی بێتە سەر کە زاراوە چەسپاوەکانمان هەڵتەکێنینەوە!!! باوەڕ بفەرموون كوردی ئەوەندەی گرفت هەیە کە دڵنیام وا بڕوات، دەبێت هەر پارچەیەكی کوردستان زیاتر لە دوو شێوەزار دەبێتە زمانی و ئەوکاتیش ئیتر هەموو دڵسۆزێکیش دەستی لەبنی هەنبانەی بەتاڵەوە دەدردەچێت!

بەڵام لەوەشدا لەگەڵت نیم کە وشە لە عەرەبی یاخود فارسی قەرز نەکەین و پەنا بۆ زمانە لاتینییەكان ببەین. دەکرێت تێمانگەیەنیت کە ئەم بانێك و دوو هەوایە چۆنە کە هەم لە "لاتینی کۆن" و هەم "زمانە زیندوویەکانی دونیا" قەرز بکەین؟!! ئینجا ئەگەر زمانی عەرەبی و فارسی زیندوو نەبن، ئەی لاتینی کۆن زیندووە؟! هیوادارم بەر لەوەی بنووسیت، باش بیر بکەیتەوە کە چی دەنووسیت! هەر وشەڕیزکردن مەرج نییە.

بەهەرحاڵ هیوادارم کە ئەم باسانە خزمەتیش بە ئاراستەی هەوڵدان بۆ زمانی یەکگرتووی كوردی بکەن و هەردەم کە باس لە لایەنێك لە لایەنی زمانەکەمان دەکەین، "زمانی یەكگرتووی كوردی"مان لەبیر بێت!

بژین!

وەڵاهی زۆرم پێ سەیرە! زۆریش نەک کەم. من هەواڵێکم نووسی و تەواو بڕیاوێتەوە. هاتی شێلات و ئالۆزت کرد، ئێستا تۆ بە من دەڵێی "مەسەلەكە لە خۆت ئاڵۆز دەكەیت".ههههههه. هێندەت ئالۆز کرد کە ئێستا وەکی خۆی لێ نایەتەوە بۆمان!
وەڵامەکەت بە کورتی:
١ـ بەیت و بالۆرە پێوەندی راستەخۆی بەو باسەوە هەیە، لەبەر ئەوە لەو بەیتە کۆنانەی زاراوەکانی تردا "هەسارە" هاتووە و مانای "ئەستێرە" سۆرانی دەدا. بەیتەکانیش زۆر کۆنترن لەو بڕیارەی کە لە وانەی خوێندندا هاتوون!
٢ـ نەخێر من لام نیە، بۆ خۆشت دەزانی لام نیە دەنا لە هەواڵەکەدا دەمنووسین.
٣ـ ئەمەیان با بۆ تۆ بێ، ئەویش هۆکارەکەی تۆ بووی کە لە نێو ناوە عەرەبیەکاندا نەتنووسیبوو!
٤ـ لەمەش لەگەڵتان لەسەر ئەوەی کە هەموو کارێک دەکرێ باشتر بێ.
٥ـ تۆ پێت وایە، دەنا من زۆریش پێ هەڵەیە، چۆن دەکرێ لانی کەم لە ٤ زاراوەدا "هەسارە" مانای "ئەستێرە" دا، بەڵام تۆ بێی بە سووک و هاسان پشت گوێی بخەی؟! مەگەر هەرکەس هەرکەسە؟ لە زمانەکانی تریشدا بۆ دەوڵەمەندی فەرهەنگەکانیان تەنانەت لادێکانیش گەڕاون و وشەیان لێ تۆمار کردوون تاکوو بگا بە زاراوە سەرەکییەکان! مێژووی کۆ کردنەوە "حدیث"ەکان لە لای عەرەبەکان بخوێنەوە، بزانە چیان کردووە.
ـ من پێشتریش لەم گرووشدا باسم کردووە، رەنگە بگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵ لەمەوبەریش، ئێستاش دیڵێمەوە کە وشە قەرز کردن هەر وەک چۆن بۆ هەموو زمانەکانی دونیا رەوایە بۆ زمانی کوریش رەوایە. بەڵام ئەگەر قەرز دەکەین لە شوێنێک قەرز بکەین کە خەڵکانێکی زۆرتر لێی تێبگەن نەک فارسی و عەرەبی. ئەگەر هێشتا مەبەستەکەم تێنەگەیشتووی، دەتوانم زیاترت بۆ شی بکەمەوە و نموونەشت بۆ بێنەوە.
بڕگەی کۆتایی بۆچوونەکەتم بە بێ ئەملا و ئەولا پەسند کرد و منیش مەبەستم هەر ئەوەیە. کەسێکیش هەڵ و شڕەم بۆ پینە و پەڕۆ بکا، سپاسی دەکەم. سەرکەوتوو بی.

نازانم باسە مێژووییەکە و زاراوەییەکە چۆنە ،بەڵام هەسارە جیایە و ئەستێرەش جیایە ،ئەگەر وا گوتراوە کە یەکن ،ئەوە بە دڵنیاییەوە هەڵەیە و دەبێ ڕاست بکرێتەوە ،چونکە هەم بە زانستی جیاوازن ،هەم لە هەموو زمانێکدا دوو وشەی جیا و سەربەخۆن و مانا جیان.
بژین.

کاکە هەڵۆی کوردی گیان، با باش لە یەکتری بگەین. وشەی "ئەستێرە" کە لە زاراوەی سۆرانیدا بە شتێکی ئاسمانیی دەوتری کە شەوان و لە تاریکاییدا تروسکەی دێ، لە زاراوەکانیتردا پێی دەڵێن "هەسارە". بۆ وێنە لە کۆنترین زاراوە یان (بە وتەی هێندێک کەس زوانی هەورامی)دا پێی دەڵێن "هەسارە" ئیتر با جافی و ئەردەڵان و کەڵهوهوڕ و هیتریش بوەستێ.
مەبەست تەنیا ئەمەیە و هیچیتر. ئەمەش لەوەتا مرۆڤی دانیشتووی ئەو ناوچانە ئەو زریق و بریقەیان بە ئاسمانەوە دیوە پێیان وتووە "هەسارە". ئەو باسە لەوێدا تەواو بوو.
ئیتر جیای دەکەنەوە پێکیەوە دەنووسێنن، یەکن، یەک نین و دوو شتی جیاوازن، هەرچێک هەن، ئەوە کیشەیەکیترە.
ئەگەر لە بواری ئەستێرەناسیەوە داهێنانێک پەیدا بوو یان ناوەندێکی فەرمی دەسەڵاتدار بڕیاری لەسەر ئەوە دا کە بۆ Star و Planet دوو ناوی کوردی بدۆزنەوە یان بە کوردیش پێیان بوترێ "ستار" و "پلانێت" ئەوە شتێکی دیکەیە. بەڵام ئەوەندەی من بزانم و لەو زاراوانەی کە باسم کرد پرسیومە و دەشزانم کە وایە "ئەستێرە" و "هەسارە" یەکێکن. بەڵام ئەو دوودانە کە لەسەرەوە بۆ یەکەمجار زمانیار نووسی، ئەوانە دوو چتی جیاوازن. رەنگە من پێشتر نەمتوانیبێ باش دەریببڕم بەڵام دیسان دیڵیمەوە کە لە کوردەواریدا "هەسارە"ی ناوچەی ئێمە "ئەستێرە" ناوچەکانیترە و ئەم دووانە، دووان نین، دوو ناوی هاومانان بۆ ١ شت کە ئەویش Starە. تەواو.
یەک نموونە: لە خوارووی کوردستاندا بە "هەتاو" دەڵێن "خوەر" هێندیکیش "خۆر"ی پێ ئێژن. هەروەها "رۆژ" و "وەر"یشی پێ دەڵێن. ئەمانە کامیان راستن؟ بێگومان هەموویان راستن. چوونکە ئەمانە هاومانان و بۆ کەس نیە بڵێ ئەوەیان لەویان دروسترە. هەر کەسیش کامیانی پێخۆشە بەکاری دێنێ. لە زۆر زمانیتردا ئەو وشە هاوماناگەلە هەن. وشەی وا هەیە لە زمانەکانتردا کە زیاتر لە بیست و تەنانەت ٣٠ هاومانای هەیە. ئیتر چۆن بێین و دوای هەزاران ساڵ راستی بکەینەوە؟!
سەرکەوتوو بی و رێزیشم بۆ هەموو بیروبۆچوونێک هەیە. بژیت.

[url=http://knwe.org/Direje.aspx?Cor=10&Besh=Araste&Jimare=7720]هەسارەیەكی تاریك زاناكان تووشی سەرسوڕمان دەكات[/url]
[url=http://knwe.org/Direje.aspx?Cor=10&Besh=Araste&Jimare=7538]ناسا دەچێتەوە سەر مەریخ[/url]

١ـ ئەویش هەر هێندە دەزانێ! هەسارەی تاریکیشمان بیست! بەزەییم بە زانایی ئەو کەسانەدا دێ کە تەستێرەیان پێ تاریکە! سەیری ئەو هەواڵە بکە چۆن لە بواری رێزمان و لە بواری وشەی نامۆوە ئاخێندراوە. ئەو ئەستێرەیەش رەنگە کارەباکەی وەک کوردستان لێ کوژابێتەوە! دەنا ئەوەندەی لە ئەدەبیاتی کوردیدا هاتووە کە ئەستێرە دەدروشێتەوە و بریسکەی دێ و هیتر رەنگە ژماردنیان زەحمەت بێ. [b][u]ئەوە گۆیە نەک ئەستێرە[/u][/b]!!
٢ـ قوتابییەکی سەرەتایش دەزانێ ئانا دەچێتە سەر مەریخ، ئەوە زیاتر لە ٥٠ ساڵە ئەو هاتووچۆیە بەردەوامە.
لەوە دەچێ لەو رۆژەوە من وتوومە هەسارە هەمان ئەستێرەیە، مێشکی خۆت بگوشی کە بیسەلمێنی ئەو دووە هاومانای یەک نەبن. بەڵام هەر وایە. زیاتر لە ٥ فەرهەنگیشم بینی کە خۆت پێشتر پشتت پێ دەبەستن، هەموویان ئەوە پشت راست دەکەنەوە کە هەسارە هەمان ئەستێرەیە. ئیتر تۆ چۆن پێتخۆشە وای دابنێ.
سەرکەوتوو بی.

١- بەڵێ ئازیزم، هەسارە خۆی تاریکە و لەخۆیەوە ڕووناکیی تایبەت بەخۆی نییە بەڵکوو ئەوە ڕووناکیی ئەستێرەیە کە بەری دەکەوێت و دەیشکێنێتەوە، ئەوە ئەستێرەیە وەکوو (خۆر) کە ڕووناکییەکەیان هی خۆیانە.
٢- نەخێر، لێرەشدا نەتپێكا، نووسراوە ناسا دەچێتەوە سەر مەریخ، ئینجا پاشگری (-ەوە) بۆ ملیۆنبارەش بەکار دەچێت و مانای ئەوە نییە نکوولی لە گەشتەکانی پێشوو بکات. مەبەست ئەوە بوو کە ئەم لینکانە زانیاریی نوێیان تێدا بێت، کە پێوەندیی بە بابەتەکەی ئێرەوە هەیە.
٣- نەخێر، من هەر بەخەیاڵیشمدا نایەت، بۆچوونەکەی تۆ بۆچوونێك بوو لاوەکی و لە فەرهەنگ و وێژەی زانستیدا سەلمێنراوە کە هەسارە بۆ پلانێتە و ئەستێرەش بۆ ستار، ئیتر ئەوە جەنابتی کە کەللەڕەقی دەکەیت و نایەیتە سەر ڕێ، ئەگینا من هیچ منەتم بەوە نییە کە بە جەنابتی بسەلمێنم، بەڵام لەڕاستیدا بەزەییم بەو بیرکردنەوەیەتدا دێت، کە هێشتا لەوە ئاگادار نیت یاخود هەر کەللەرەقیت و دەمارگیر! ئینجا من ڕاستە پشت بەو فەرهەنگانە دەبەستم، بەڵام کە مەسەلەکە پێوەندیی بە ناوی زانستی و ئەستێرەناسییەوە هەبوو، ئیتر خاڵێك بۆ ئەو فەرهەنگانە دادەنێم. ئەو فەرهەنگانە تایبەت بە بوارێكی تایبەتی زانست نین.

ئەوەش بزانە، ئەوە من دامنەناوە و ئەوە بەکردەیی لە قوتابخانەکانی کوردستاندا دەخوێندرێت و ئەوە تۆی کە لەو ڕەوتە دوا کەوتوویت نەك من! ئیتر تۆیش کەیف هی خۆتە!

بژیت!

سڵاو دووبارە،
کاک حامید و کاک زمانیار تکایە پێویست بە لێکئاڵۆزی و ئینکاری هیچ ناکرێت، کاک حامید گیان لەوانەیە تۆ ڕاست بکەیت کە لە کۆندا جیاوازیان نەکردووە ،ئیتر چۆن هاتووە ئەوە بەهۆی نزمی ئاستی زانستی بووبێ یان هەر هۆکارێکی تر. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە جیاوازن .نەک لە کوردی لە هەموو زمانێکی زیندوو جیاوازن و دوو شتن کە هەم بە قەبارە و بە بارستی و بە زانستیش جیاوازیی گەورەیان هەیە.
جگە لە ئینگلیزی ،لە عەرەبیش ،نجم بۆ ئەستێرە و (کوکب) بۆ هەسارە.
[u][b]تکام وایە لەگەڵ مندا سەیرێک بکەی:[/b][/u]
ئەمە قەبارەی هەسارەکان بەجیا ،وە ئەستێرەکانیش بە جیا ،لە بچووکەوە بۆ گەورە:
[youtube]HEheh1BH34Q[/youtube]

[i][b]ئەستێرە //[/b][/i] خاوەنی ڕووناکی خۆیەتی ،لە تاریکیدا دەبریسکێنەوە ،واتا لەو شەودا ،،جێگا ڕێژەییەکانی ئەستێرە هەرگیز گۆڕانی بەسەردا نایەت ،لەبەر ئەوەی ئەستێرەکان زۆر دوورن ،بۆیە تەلەسکۆبەکان تەنها دەتوانن بریقەدارتری بکەن نەک گەورەتر ،وە ئەستێرەکان پلەیەکی گەرمی زۆر بەرزیان هەیە ،ژمارەیان بە بلیۆنان بلیۆن لەهەر گەردوونێک (Galaxy) مەزەندە دەکرێت.
[b][i]هەسارە //[/i][/b] هەسارە خاوەنی هیچ ڕووناکییەکی خۆی نییە ،تەنها ڕووناکی ئەستێرەکانی دەشکێتەوە سەری و ڕووناک دەردەکەوێ ،وەکو چۆن تیشکی خۆر دەشکێتەوە سەر زەوی ،هەسارەکان نابریسکێنەوە ،جووڵەیان ڕۆژانە دەگۆڕێ ،ئینجا سوڕانەوە بێت بە دەوری خۆیدا ،یان هەر جووڵەیەکی ڕێژەیی تر ،هەسارەکان پلەیەکی گەرمی زۆر نزمیان هەیە ،یان هەر نییانە ،تەنها نۆ هەسارە هەیە لە کۆمەڵەی خۆر.

شاد و سەرفرازبن.

هەڵۆ گیان با بە قسەی ئێوە بێ، بەڵام بە هەرکەس باوەڕ دەکەن ئەو دووە لە زمانی کوردیدا نەک لە کۆنەوە ئێستاش یەکن، دەتانەوێ تاکوو ناوی لانی کەم ٥ فەرهەنگی کوردیتان بۆ ناوبەرم کە ئەو دووە یەکەن. کاکە بە کورتی پێتان دەڵێم لە سەقزەوە بەرەوخوار تاکوو ئیلام کەس نازانێ ئەستێرە چیە! هەمووی دەڵێن هەسارە. ئەوەی لێ دەرچێ کە کەسێک شارەزایی لەسەر زمانی سۆرانی هەبێ، دەنا هەموو خەڵکەکە بە گشتی تەنیا هەسارە دەناسن، ئیمڕۆشی لەگەڵ بێ.
بەڵام لەبەر خاتری دڵی کاکە زمانیار کە پێی خۆشە ئەو دوانە یەکن با یەک بن.
دەنا بە من بێ و لەو باوەڕەشدام کە "گۆ" بۆ ئەوانەی کە وەک زەوین و ئەستێرە و هەسارەش کە یەکن، بۆ "ستار" بەکار دێ. ئەوەی جەنابت دەڵێ لە زمانی دیکەدا ئەو دووانە یەک نین راستە من پێشتریش باسی ئەوەم نەکردووە، باسەکە بەرەو لایەکیتر براوە. بە کورتی من وتوومە هەسارە و ئەستێرە هاومانان. ئەمەش تەنیا من نایڵێم دەتوانن لە چەند کەس لەو چەند میلیۆنەی کە ئەو ناوە بەکار دێنن بپرسن. من لەمە زیاتر لەسەر ئەم باسە ناچم. ئەگەر دیسانەوە شتێکی دیکە بە زۆرەملی مرۆڤ تووشی وڵام دانەوە نەکا.
کاکە هەڵٶ. هەموو مرۆڤێک لە ژیاندا خەتا دەکا. بەڵام بوێری دەوێ کە بڵێی وایە و من هەڵەم، ئەوە لە زاتی ئەو کاکە یان دادە من هێشتا نازانم بەراستی زمانیار کامیانە، ئەو خسڵەتەی تێدا نیە کە بڵێ وایە و تۆ راستی. نەک لەسەر هەسارە بەڵکوو لەسەر ناوی ئەسترەکان کە یەک ریز ناوی عەرەبی هێناوە و پێی وایە کەس تاکوو ناوی ئەوانەی نەبیستووە، بۆ زۆری دەڵێ کوردین! زۆرجاریش کە زانی وا نیە کە ئەو دەیڵێ، لەجێگای ئەوە بڵێ وایە کە تۆ دەیڵێ، خەڵکیش تاوانبار دەکا.
دوایین بۆچوونی من لەم پێوەندیەدا ئەوەیە کە هەسارە و ئەستێرە لە زمانی کوردیدا هاومانای یەکن. ئیتر دەرەوشێنەوە، تاریکن، دەبرسکێنەوە، تیشکیان لە ئەستێرەیەکی دیکەوە وەردەگرن، شتێکیترە. هەرکەسێک لە سەرەتاوە ئەو دووانەی بە یەک زانیەوە زۆر زۆر هەڵەی کردووە و دەبێ ئەو هەڵەیە راست بکرێتەوە. چ ناوێکیتریان بۆ دادەنرێ کەیفی خۆیانە.
دەستی تۆش خۆش بێ و سەرکەتوو بی.

کاک زمانیاری بەڕێز.
بمبوورن وابزانم گفتوگۆکەتان تاڕادەیەک کەسیە بەڵام
نووسەری بەڕێزی ئەم بابەتەش کە زمانیار لەم بەستەرەد ا[url=http://knwe.org/Direje.aspx?Cor=10&Besh=Araste&Jimare=7538]ناسا دەچێتەوە سەر مەریخ[/url] دایناوە نۆڤەمبەری نووسیوە لە بری مانگی زایینی و کوردی.تەنها لێرەدا مەبەستم ئەوەبوو کە هیوادارم بۆچوونەکان بە ئاڕاستەیەکدا نەڕوات کە دڵتان لە یەکتر بڕەنجێت. ئەوە شتێکی ئاشکرایە کە بەڕێزتان دوو نووسەری ئەکادیم و شارەزان لە بواری ڕێزمانی کوردی دا. ئاوەتەخوازم کە گفتوگۆکانتان ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکان نەك ئاڵۆزکردنیان.
سەرکەوتووبن

کاکە هەردی گیان دەستەکانت خۆش بێ، بەڵام بەڕاستی من خوێندنی ئاکادمیم نیە و خۆشم بە زمانزان نازانم، ئەوەی کە رەنگە تۆزێک کوردییەکەم باشە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هێندیک لە زاراوەکانیتر دەزانم و بۆم ئاشنان. دەنا بەڕاستی من زۆر لەوە بچووکترم کە خۆم بەو رادەیە گەورە بکەمەوە. سپاسی هەستی بەتینت دەکەم.
سەیری ئەم سەرچاوانە بکە:
ئەساره : هەساره له سۆراني " ئەستێرە - ستێر" ( فەرهنگ باشوور عەباس جەليليان )
فەرهەنگی بابان: هەسارە، ئەستێرە، ستێر، هەسێرە
واژەنامە کردی ـ فارسی دکتر محمدتقی ابراهیم‌پوریشدا هەر هەسارە و ئەستێرە بە هاومانا نووسیوە.
فرهنگ مردوخ لە لاپەڕەی ٨٨٣دا نووسیویە: هەسارە بە فارسی ستارە و بۆ عەرەبییەکەشی نووسیویە، کوکب، نجم
نموونەیتریش هەن، بەڵام کەسێک باوەڕی بەو چەند بەڵگەیە نەبێ ئیتر دەبێ باوەڕی بە چی هەبێ!


سڵاو بەڕێزان،

دەستخۆشی لە کاك کوردیش ئیگڵ و هەردی یووکەی دەکەم بۆ بەشداریتان و دڵنیاشتان دەکەمەوە کە هیچ ڕق و کینێكم لە کەس نییە و تەنیا شتێك کە بە نیازی بن خزمەتێكە -هەرچەند بچووكیش بێت- بە زمانە هەتیوکەوتووەکەی کوردیمان. ئینجا هیچ بێڕێزییەکم بەرامبەر ئەم بەڕێزە بەناو حامیدە نەکردووە، بەڵام ئەوە چەندین جارە بێڕێزی دەکات بەرامبەرم. هەرکاتیش وای کردبێت، ئیتر وەستاوم و وەڵامم نەداوەتەوە. ببینن چۆن بۆ گۆڕینی بابەت، تەنانەت پەنا بۆ هێرشکردنە سەر کەسایەتیی مرۆڤیش دەبات!!! مخابن و زۆر زۆر بەداخەوە بۆ ئەو ئاستە! ئاخر بە تۆ چی من ئافرەتم یان پیاو، بۆ لای جەنابت ئافرەت ڕێزی چۆنە؟! ئەگینا زایەندی بەندە چ لە مەسەلەکە دەگۆڕێت؟! هیوادارم زۆر بەخۆتدا بچیتەوە! سەیر لەوەدایە لە بابەتەکەی تر داوام لێکردوویت داوای لێبوردن بکەیت، کەچی هاتوویت لێرە هێرشت کردۆتە سەرم. ئەمە هەمووی لەپای چی؟! وا دیارە زۆر بەوە قەڵسیت کە ڕاستیت بۆ ڕوون بۆتەوە کە هەسارە و ئەستێرە لە بوارە زانستییەکەیدا دوو شتی جیاوازن، ئەگینا خۆ هەر لەسەرەتاوە باسمان کرد کە بەڵێ بە زمانی جڵفی هەم هاومانان و هەم یەکن، تەنیا بێژە (تلفظ)یان جیاوازە. ئیتر نازانم ئەم هەموو کەللەڕەقی و سەرسەختییەت بۆ ئەوەندەی خایاند!!! یان هێشتا هەر لەسەر ئەوەی کە -من دەڵێم نێرە، تۆ دەڵێیت بیدۆشە-؟!

ئینجا وشەی (گۆ)یەکەشت بە دەردی ئەوانی تر -ئەستێرە و هەسارە- چووە و لەمەشدا نەتپێكاوە. گۆ لە ئەندازە (هندسه)دا ناوە بۆ شێوەیەکی ئەندازەیی بە شێوەی تۆپ (كره) و لە جوگرافیاشدا خوازراوە بۆ هەر تەنێك کە بەو شێوەیە بێت. ئیتر دەکرێت ئەستێرە بێت یان هەسارە، بۆ نموونە خۆر و زەوی هەردووکیان گۆن. ئیتر تۆ خۆت سەربەستی چۆنی بەکار دەهێنیت، بەڵام بزانە ئەوەی بەفەرمی دەخوێندرێت، ئەوە ئەو نانەیە کە لە خوانە، نەك ئەوەی تۆ پێت "گوان"ە.

منیش نەمدەویست وەڵامت بدەمەوە، بەڵام کاتێك لێکدانەوەی هەڵەم بۆ هەر زاراوە و وشەیە و تەنانەت پیتێکیش بەرچاو بکەوێت -هێرشی ناڕەواش لەو لاوە بوەستێت-، ئەوە دڵنیا بە بێدەنگ و کپ نابم و تا ڕوونبوونەوەی ڕاستی بێوەڵام نابم! بۆیە دەست لە قسەی بێجێ هەڵگریت باشترە بۆ بەڕێزت، نەك تۆمەتبەخشینەوە و دروستکردنی هەڵا "خەڵكیش تاوانبار دەکا"!!! من کەس تاوانبار ناکەم، لە خوام داوایە خۆم وەکوو تاکەکەس لە دەستی ناوزڕاندنەکانت قوتارم بێت، نەخوازەڵڵا کەسی تر تاوانبار بکەم!!!

هەر بژین!

ئەم دوا پەیامی منە لێرە، بەو واتایە گەر بەقەد شانامەی فیردەوسیش پڕ بکەیتەوە، چاوەڕێی هیچ مەبە و ئەوە خاڵی کۆتایی.