تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

بەکوردی کردنی نەخشەکێشی گوگڵ

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔41۔ )

لێرە بابەتەکانی پەیوەست بە نەخشەکێشی گوگڵ باس ئەکەین.
بە نیسبەت گەز بەرامبەر مەتر، کاکە حامد دەست خۆش بەڵام:
۱. سەرچاوەیەک هەیە بڵێ ۱ گەز = ۱ مەتر؟ وەیان ۱ سم =؟ گەز، خۆ ئەگەر پێوانەیەکی کوردانە بێ، ئەوا نابێ وەگێڕانی مەتر بۆ نەخشەکێشی گوگڵ یان هەر سیسمتێکی تری GIS وەرگێڕدرێتە سەر پێوانە ناوچەییەکە، لە ناو ئینگلیز هێندەی یاردە و پێ باوە تا ئێستاش کە یەکیتی ئەوروپا ناچاری کردون مەتر و کگم بەکاربەرن،بەڵام بە تاکید هەڵەی وەرگێڕانە کە ۱ مەتر بکرێ بە ۱.۳ یارد،
۲. نمونەکەی خۆشت بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئێمە هەرگیز ناڵێین ۲٠٠ گەزی تر بڕۆ دەگەیە ماڵی فڵان، ئەوپەڕی ئەڵێین ۲٠٠ هەنگاوی تر، کە ئەویش پێوانە نیە! وەیان هەرگیز ناڵێین ۲٠٠ گەز زەویم هەیە. نمونەکانت بۆ شتی کورتن نەک درێژ. نەک گەورە وەک بەکارهێنانی پێ لە ئینگلیزیدا، هیچ ناڤیگەیشنێکت گوێ لێ بوە بڵێ ۳٠٠٠ پێی تر لابدەرەوە؟ بەڵام بۆ باڵای خەڵک هەمیشە ۵ پێ و ۱۱ ئینج باوە. نەک ۲ یاردە. لێرە بابەتەکە سیستمێکی زانیاری جوگرافیە GIS بۆیە پیویستمان بە پێوانەی دروست هەیە. ئێمە ڕۆژانە باسی ستاندارد و compatibility ئەکەین کە مادام پیوانەیەکی نێو دەوڵەتی هەیە، زلهێزێکی وەک بەریتانیاش ناچارکراوە کە سیستمی مەتر بەکارببات.
ڕێزم

دەستخۆش بۆ گواستنەوەی بابەتەکە بۆ سەکۆی زمانی کوردی.

ئاگاداری ئەوەم کە لە سەرەتای هەشاتاکانی سەدەی ڕابوردووەوە وشەگەلی یەکەی پێوانەی درێژی (مەتر، سانتیمەتر، میلیمەتر) لە کتێبەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی وهتد...ی باشووری کوردستاندا دەخوێندرێت و جێی خۆیان گرتووە.

وشەی گەز، هەرچەند پێشتریش وترا کە زیاتر مۆرکی ناوچەیی پێوەیە و ڕاست بەرامبەر مەتر ناگەڕێت. لە فەرهەنگی زانستگای کوردستاندا (فارسی-کردی) وشەی (گەز) ئاوا ڕاڤە کراوە: یەکەی درێژایی [b]نزیك بە یەك مەتر[/b]. واتە مەترێكی تەواویش نییە. بەگوێرەی یەكێك لە بەناوبانگترین فەرهەنگە فارسییەكان، درێژیی گەز لە مەترێك زیاترە و یەکێکی تریشیان بە ١٠٤ سانتیمەتری داناوە.

Hi again
Hiwa,

My apologies for the delay. I've been meaning to get back to you. Awesome work there on the translation. I feel your enthusiasm on getting these live, but the review and implementation part might take some time.

Still, you have our attention and we're definitely looking into this matter. To track this better, I'd advice you to raise this as a feature request on the [url=http://code.google.com/p/google-mapmaker/]Issue Tracker[/url].

Regards,
Moid.

لەبەر ئەوە:
http://code.google.com/p/google-mapmaker/issues/detail?id=2194
ئەو ڕۆژەی لایڤ ئەبێت، بە ناوی ئێوەوە: بانگەشەی یەکەم هەنگاوی دەسپێکی دروستکردنی "خزمەتگوزاری نیشتیمانی نەخشەکردنی کوردستان" (Kurdistan National Mapping Services) ئەبێت.
بەڵکو کەسێک وە ئاگا بهێنێت کە پێش ئەوەی جادە دروستکرێت، پێش ئەوەی خاک و خۆڵی کوردستان دابەشکرێت، هیچ نەبێ ڕاست و چەپ و سەرو خواری خۆمان ئەبێ لەیەک جیا بکەینەوە.
۱ کم۲ حەماسەت تا ئەو ڕۆژە.

دەستان خۆش، من قسەم لە قسەی ئێوەدا نیە، وەک وتیشم ئەمە تەنیا لە ناوچەی ئێمە "گەز" بەکار دەبەن، واتە لە زاراوەی جافیدا گەز زیاتر لە میتر یان مەتر باوە. بۆ عەرز پێوانیش بەکاری دەبەن، بۆ باڵای مرۆڤیش بەکاری دەبەن. بۆ وێنە دەتوانی بڵێی کاک هیوا سەد گەز زەوی کردووە بە ماڵ، یان کاک هەژار ٢ گەز باڵایە.
وێنەیەکی ناوچەیی: وەختێک ئەو خەبەرەم ژنەفت گەز گەز باڵام کرد.
ئەوەش بڵێم کە من نیوگەزم دیوە راستەوڕاست ٥٠ سانیتیمیتر بووە و ئێستاش خەیاتەکانی کوردستان بەکاری دەبەن. من ناڵێم قسەی ئێوە وا نیە دووبارە هەرای لێ دروست نەبێ، بەڵام ١ گەز لە لای ئێمە ١ میترە و ١میلم زیاد و کەمی نیە. ئیتر خەڵکیتر چۆن شیان کردووەتەوە خۆیان دەزانن. ئەگەر ئەمجاریش رێگام کەوتەوە کوردستان وێنەیەکی دەگرم، راست لەو سەرەشی دەگرم کە بە ئینگلیزی لەسەری نووسروە ٥٠ سانتیمیتر. سەرکەوتوو بن.

سوپاس کاکە حامد گیان، دڵنیابە لای منەوە هیچ کات قسەکانی جەنابت هی ئەوە نین گومانی لێ بکەم یان هەرای لێ بکەوێتەوە. دڵنیابە زۆر ڕێزت هەیەو چاکیش لە دڵسۆزیت حاڵیم.
دوبارە ڕێز

نە کاکە هیوا گیان منیش بۆ هەموو ئەوانەی لێرەن و زەحمەت دەکێشن کە خۆت یەکێک لەوانی، رێزتان لەسەر سەرە، بەڵام کاتێک باسی شتێک دەکەین، هەتاکوو زیاتری لەسەر بدوێن و لەگەڵ یەکتر بە بێ پەردە و پەرژین بیروبۆچوون دەببڕین، باسەکە زیاتر بە ئاقارێکی باشدا دەڕوا. بە بڕوای من ئاماجی سەرەکی هەمووشمان ئەوەیە کە ئێمەی کوردیش وەک نەتەوەکانیتر فەرهەنگێکی دەوڵەمەندمان هەبێ. سەرکەتوو بی، چاوەکەمی
تێبینی لەسەر گەز: لە گەورەترین فەرهەنگی فارسیدا کە "دهخدا"یە و لەسەر ئینتەرنێت دانراوە لە "گەز" گەڕام، وا بزانم دەڵێ کوردییە. بەم جۆرەی نووسیوە:
گز. [ گ َ ] (اِ) کردی قز ۞ (مقیاس طول ، اندازه ) معادل ذرع و هر گز 16 گره است .امروزه گز را معادل «متر» اروپاییان گیرند. (حاشیه ٔبر...

لە هەموو گرینگتر بۆ ئێمە، ئەو بەشەیە کە دەڵێ: "امروزه گز را معادل «متر» اروپاییان گیرند." واتە: "ئێستا گەز وەک میتری ئوروپاییەکان دادەنرێ."

دەستان خۆش بۆ تێبینییەکانتان!

بێ گومان كاك حامید من بەر لە بەڕێزت سەیری ئەو فەرهەنگە سەرهێڵەی (دهخدا)م کرد و مەبەستیشم لە "یەكێك لە بەناوبانگترین فەرهەنگە فارسییەكان" هەر ئەو فەرهەنگە بوو. ئینجا من سەیری فەرهەنگی (عمید)یشم کرد، کە ئەویش بەناوبانگە.

ئەگەر وەرگێڕانە فارسییەکەی دهخدا بۆ (گز) باش بخوێنینەوە، ئەوە بەڕوونی نووسراوە کە ئەم وشەیە کوردیی (قز)ە کە مەگەر خوا بۆ خۆی بزانێت لە چ زمانێكی ترەوە وەرگیراوە. زۆر گەڕام بەدوای (قز)دا بەڵام بەداخەوە هیچم گیر نەهات. ئەوەندەی لە سەروگوێلاکی ئەو وشەیە (قز) دەڕوانم یان تورکییە یان ئازەری کە بیریشم هەر بە لای ئازەرییەکەدا دەڕوا بەهۆی نزیکی و هاوسێیەتیی لەگەڵ کوردی ڕۆژهەڵاتدا، کە بە هەردوو لایەکەدا هەر دەکاتە تورکی. ئەمە سەبارەت بە وشەکە.

ئینجا گەر لە درێژیی ئەم یەکەی پێوانەیە بکۆڵینەوە، قەت ناکاتە ١ مەتر، بەڵکوو وەکوو پێشتر لەسەرەوەش ئاماژەم پێکرد بەرامبەر بە ١٠٤ سانتیمەترە نەك ١٠٠سم، تا ئێمە بێین و ئەم کاڵایەی بەباڵادا ببڕین. هەر لەو پاچڤەیەی (دهخدا)دا بۆ (گز) سەرەتا نووسراوە (معادل ذرع) واتە هاوتای "ذرع" و کە دەڕۆین تەماشای پاچڤەی (ذرع) دەکەین، ئەوا بەگوێرەی هەمان سەرچاوە (دهخدا) ئەو پێوانەیەی کە لە درێژیی مەترەوە نزیك بێت دەڵیت دەکاتە (مەترێك و چوارسەدەم "لەسەدا چوار"ی مەتر = ١٠٤سم). [url=http://www.loghatnaameh.com/dehkhodaworddetail-589562f8f0af48088da685ad50f7f9e9-fa.html](١)[/url]
تەنانەت (دهخدا)ش لە فەرهەنگی ([i]معین[/i])ەوە گواستوویەتییەوە [url=http://www.loghatnaameh.com/dehkhodaworddetail-5b2a393c881e4aa799874d4aff337d08-fa.html](٢)[/url] کە لە دۆخی نادیاردا فرمان (کردار)ەکەی گەرداندووە و وتوویەتی کە (لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا (گز) بە بارتەقای "مەتر"ی ئەورووپییەکان دەگرن). "دەگرن یان دادەنێن" نادیارە و ئەمەش زیاتر مەبەستی لاوەکی بەدەستەوە دەدات نەك فەرمی، کتێبی و جێگیر. وتەکەی کاك حامیدیش "من نیوگەزم دیوە ڕاستەوڕاست ٥٠ سانیتیمیتر بووە" هەر ئەوە دەسەلمینێت کە مەتر و سانتیمەتر و میلیمەتر فەرمی و پێوانەیی (ستاندارد)ە و گەز لاوەکی (ئایا لەسەری نووسرابوو "نیوگەز"؟). گەلۆ ئەوا ئێمە وامان دانا کە گەز بەرامبەر بە مەترە و مەترمان ناو نا (گەز) لە کوردیدا، ئەی پێمان ناڵێن بۆ کیلۆمەتر، سانتیمەتر، میلیمەتر وهتد... دەبێت چی بڵێین؟! خۆ ئەوکات هەر زۆر پێکەنیناوی و خەندەدارە کە لەبری ئەمانە بڵێین: کیلۆگەز، سانتیگەز، میلیگەز وهتد... :)

بۆیە بەو ئەندازەیەی کە گەز لە ناوچەیەکی وڵاتەکەمان برەوی هەیە و بەکار دەهێنرێت، دەقات و بگرە سەدقاتی ئەوە مەتر فەرمیتر و بەناوبانگتر و چەسپاوتر و چی ترە. بۆیە زۆر شاز و نائاسایی و نەگونجاو و ناژیربێژانە (غیر منطقی)یە هەوڵی بێهوودە بدەین گوایە پێماندەکرێت جێپێی مەتر بۆ گەز لەق بکەین.

ئیتر سوپاس و سەرکەوتوو بن!
---------------------------------
[url=http://www.loghatnaameh.com/dehkhodaworddetail-589562f8f0af48088da685ad50f7f9e9-fa.html](١) ذرع . [ ذ] (ع ا) گز. ارش. رش. ساق دست. || ذرع، چون مطلق گویند معادل شانزده گز است یعنی یک متر و چهار صدم یک متر و در ذرع شاه یک متر و دوازده صدم یک متر است (و بیشتر در تبریز متداول است) و ذرع مقصر. مساوی یک متر و چهار صدم یک متر است.[/url]
[url=http://www.loghatnaameh.com/dehkhodaworddetail-5b2a393c881e4aa799874d4aff337d08-fa.html](٢) گز. [ گ] (ا) کردی قز [u][color=#0066cc]۞[/color][/u] (مقیاس طول، اندازه) معادل ذرع و هر گز ١٦ گره است. امروزه گز را معادل «متر» اروپاییان گیرند. (حاشیه برهان چ معین). پیمانه ای از چوب یا از آهن که بدان جامه و قالی و پلاس و زمین و امثال آن پیمایند. (برهان ) (آنندراج ): ثوب خمیس؛ جامه پنج گزی...[/url]

کاکە تۆ روونکردنەوەی ئاوا ژیرانە بدە بزانە کێ لێت تووڕە دەبێ! لە خۆڕاییش خۆت تووڕە مەکە. بە بێ ئەملاو ئەولا لەگەڵ هەموو بۆچوونەکەتم. وەک کرد دەڵێن "بەڵامێکی تێدایە" بەڵامەکەش تەنیا بۆ روونکردنەوەیە نەک ئەوەی دژی ئەو بۆچوونەی سەرەوە بم کە زۆر زۆرم پێ باش بوو. من لە خەڵکی موکریانیشم پرسیوە ئەوانیش گەز بەکار دێنن. بەڵام بەو چەند وشەئ تورکیەوە کە من دەیزانم کە یەکێکیان "قز" بێ، ئەمە مانای "وێت، دۆت، کەنیشک، کناچێ و کچی"ی کوردی دەدا. ناوچەی ئێمە و جافی جوانڕۆ هیچ سنوورێکیان لەگەڵ توورک زمانان نیە. ئەگەر تورکیش بێ زۆر زۆر کۆن کەوتووتە نێو زمانی کورد، کاتێک مەغولەکان تاکوو کرماشان و هەمەدانیان داگری کرد و دوایی کورد راوی نان و تێکی شاندن.
بۆ پرسیارەکەشت. ئەو نیو میترانەی کە قوماش و پارچە فرۆش بەکاری دێنن. بە ئینگلیزی لەسەریان نووسراوە ٥٠ سم.
وەک وتم من هیچ بۆچوونێکم جیاواز لەمەی جەنابت کە لەسەرەوە نووسیوە نیە. کاتێک کیلوگەز و سانتیگەزم بینی ئیتر دەتوانم بڵێم "گەز"یشم لەبەر چاو کەوت. من فەرهەنگەکانی عمید و چەند فەرهەنگیتریشم هەن بەڵام دهخدا دەوڵەمەند ترینیانە، لە سنەش فەرهەنگێکی کوردی ـ فارسی و فاسی ـ کورد واتە دوو بەرگە دەرچووکە کە هەرچەندە بێ هەڵە نیە بەڵام زۆر زۆر باشە.
سەرکەوتوو بی و ماندووش نەبی.

کاکە زمانیار "قز" مەبەست شاری قەزوێنە کە یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە لەو شارەشدا کورد دەژین. بۆیە دەهخدا نووسیوە کوردی قەزوێنی. چوونکە لە قەدیمەوە تاکوو ئێستا تورک و کورد تێکەڵاو لەو پارێزگایە دەژی.
سەیری فیکیپێدیا بکە: برخی از مردم این شهر به زبان‌های [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D8%A7%D8%AA%DB%8C]تاتی[/url]، [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B1%D8%A7%D8%BA%DB%8C]مراغی[/url]، [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%B1%D8%AF%DB%8C]کردی[/url]، [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%84%D8%B1%DB%8C]لری[/url]، [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D8%B1%DA%A9%DB%8C]ترکی[/url] و [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%84%D9%88%DB%8C%DB%8C]رمانلویی[/url] نیز سخن میگویند. مەبەست شاری قەزوێن (قزوین)

لەڕاستیدا من حەزم لە پێچوپەنا و تووڕەبوونیش نییە. حەز دەکەم زۆر بەڕاشكای پەنجە بۆ ڕاستییەكان درێژ بکەم؛ لەوانەیە هەر ئەمەش بێت زۆر جار لای بەرامبەر گرفت دروست بكات. پێم وایە زمان و زانستەکانی تریش، نابێت مرۆڤ ڕوودەربایسی لە ئاستیاندا هەبێت. سەرباری ئەو سەرڕاستییەش، قەت حەزم بە ناوزڕاندن و بێڕێزی نەكردووە و هەر ئەوەش لە بەرامبەرەکەم و ئەوانەی کۆمێنت دەنووسن، چاوەڕێ دەكەم.

سەبارەت بەو (قز)ەش، کاتێك مشكەکە دێنیت بەسەر ئەو نیشانەیەی بەردەمیدا ئەم دوو وشەیە (gaz و .ghez) هەڵدەتۆقێت، وەك لە وێنە هاوپێچەکەی خوارەوەدا دیارە. ڕەنگە مەبەست پێی هەر ئەوە بێت کە جەنابت ئاماژەت پێكردووە، واتە (قزوین). بەڵام بە دوو شێواز، لەمەیان سەر دەرناکەم!!! لە ([url=http://www.loghatnaameh.com/signs-fa.html]نشانەهای اختصاری[/url])شدا هیچم چنگ نەکەوت!

بەهەرحاڵ سوپاس بۆ تێبینییەکانت و بەهیوای کوردییەکی كارا، کە دەرەقەت پێشکەوتنە زانستییەکانی سەردەم بێت!

کاک هیوا ئەوە بوو بە %100 بەس کەی کاریگەریەکە دەبینین ئاگات تێێ نیە؟\

بژین،

کاکە جوتیار، وەک خۆت ئاگاداری کاک مۆید، لە سەکۆی نەخشەکێش وتی لە issue tracker شتێک دانێین تا زوتر بەرچاویان کەوێ، کردمان. دیارە خۆشی لە قاتی خوارەوەیە. هەر شتێکم دەستکەوێ یەکەم کەس ئێوە ئاگادار ئەکەم.

ئێ زۆر چاکە ، دەستی تۆش خۆش.
کاکە من کێشە لە وێنەکردنی کۆڵانەکان هەیە ؟ نایزانم ، ئەوە لە دوو سێ شوێن تریش بۆتم نووسیوە .
بژین،

ببورە کاکە گیان وەڵا ئاگام لێ نیە، دواتر بەڵکو شتێکی باشتری لەسەر بنوسم، بەڵام بۆ ئێستا
پێش هەموو شتێک ئەزانم وێنە سەتەلایتیەکان کۆنە، بۆیە زۆر جێگا هەیە هەر تیای نیە. بەڵام با جارێ ئەوەی هەیە تەواوی بکەین بۆیە:
وێنەی سەتەلایتەکە تا نزیک کەیتەوە باشترە، ئەنجا
لە add دا draw a lineهەڵبژێرە
لە لیستەکە Road هەڵبژێرە
کلیک بکە لەسەرەتای جادە، کۆڵان شەقام هەرچی هەیە
بۆ ئەوەی بتوانی پێچ و چەمانەوە دروستکەیت، زو زو کلیک بکەو بە دڵی خۆت پێچ بکەرەوە و کەوانە دروستکە
لەهەرجێگایەک ویستت خەتەکەی کێشاوتە دەستکاری بکەی، بازنە سپیەکە بگرەو بیجوڵێنە، خەت خەتەکەی لکاوە بە مشکەکەتەوە هیچ نیە، تا کلیک نەکەی یان enter نەکەی هیچ شتێکی لێ نایەت.
یان ئەگەر ڕاستە جادە بوو بچۆ تا یەکتربڕێک و کلیک بکە
لەهەموو یەکتربڕێکدا بوەستە و کە زانیت هێڵەکەت تەواوە enter داگرە.
گەر کۆڵانی ئاسایی بوو ئەوا لەلای چەپ لە جۆری ڕێگاکە Local Road هەڵبژێرە و ئاخر جاریش saveی بکەو هەقت نەبێت.
گەر ناوچەکەتم پێ بڵێیت ئەوا چاوی لێ ئەکەم بۆت و کۆمێنتیشت بۆ ئەنوسم، سوکە reviewerێکم هەر بە ناوی hiwa. کاک هێرشیش چالاک و کۆن و بە ئەزمونە ئەتوانین داوای یارمەتی لێ بکەین. پێشم بڵێ بە چ ناوێک لەوێیت.
نازانم وەڵامی پرسیارەکەتم دایەوە؟
بۆ دەستکاری کردنیش:
لە find
select a segment هەڵبژێرە
دوایی کلیک بکە لەسەر هەربەشێکی جادەیەک کە ئەتەوێت
next داگرە لە لای چەپ
دوایی بە پێی دەستکاری جادەکە بزانە ئەتەوێت دەستکاری شکڵی خەتەکە بکەیت یان ناو یان تایبەتمەندی.
لە کاتی دەستکاری کردندا، وابزانم A و B نیشان ئەدات، بەس وەک دروستکردنی جادە بازنەیەکی سپی لەسەر شینی جادەکە دروست ئەبێ، ڕای کێشە بۆ سەرێکی جادەکەو بە دڵی خۆت درێژ یان کورتی بکەرەوە یان بیجوڵێنە.
ئەمجارە ویستت وەڵامێکی خێرات بدەمەوە پەیامێکم بۆ حەواڵە بکەی زوتر وەڵام ئەدەمەوە
برات

دەست خۆش کاک هیوا گیان ، عەزێتت خوارد بۆ ئەم رون کردنەوەیە
وەڵا وا دو سێ رۆژە هەڕەمەکی دەسم پێکردووە هەنێ لەوە ئەچێ کە تۆ باست کردووە واتە بە هەڵەدا زۆر نەچووم ئیتر بەوەی شێوازەی باست کردووە دەست پێ ئەکەم.\ کاک هیوا گیان موشکیلەی ئەو ریڤیوەرانە ئەوەیە کۆمێنتێ ئەنووسێ و ئیتر دیارنامێنێ کە تۆ جوابت دابێتەوە .
کاکە من لە چەمچەماڵ خەریکم بە ناوی jwtiyar .

بژین.

سڵاو،

پێشنیار و داواکارییەك سەبارەت بە وشەی (feature) لەبواری ئایتی و نەخشەکێشەکەدا:
............................................................................................................................
هەرچەند پێشتریش پێشنیاری (گەوشین)م بۆ (feature) کردبوو، بەڵام پێم سەیر بوو کە لە ڕیزی پێشنیارکراوەکاندا نەمدی، کە کاك هیوا [url=http://kurditgroup.org/node/13909]لەو دیو[/url] نووسیبووی: "feature = تایبەتمەندی (ئێستا)، پرەنگ (پێشنیاکراو)". بەهەرحاڵ پاش گەڕان و بەدواداچوونێکی زیاتر، وشەیەکی ترم لە کوردییە حەیاتەکەدا بەدەست کەوت، کە زۆر جوان بۆ مانای "فیچەر" جێ دەکەوێت و ئەویش وشەی ([url=http://www.kurdi.fi/ferheng/henbane-borine/pg_0315.jpg]دانستە[/url])یە.

م. هەژار ئاوا لێکیداوەتەوە: [url=http://www.kurdi.fi/ferheng/henbane-borine/pg_0315.jpg]دانستە[/url]: تایبەتی [ف] ویژگی.

هەروەها لە فەرهەنگی زانستگای كوردستان (كوردستانی ڕۆژهەڵات-سنە)دا وشەی "دانستە" لەپاڵ هەردوو وشەی "گەوشین" و "تایبەتمەندی"دا وەکوو ماناکانی (ویژگی)ی فارسی دانراون و نموونەیەکیشی ئاوا هێناوەتەوە: (هر کس ویژگی خودش را دارد. = هەرکەس دانستەی خۆی هەیە).

"وشەی featureیشمان ساغ کردایەتەوە ئیتر خراپ نە ئەبوو"؛ ئەگەر ڕاتان لێبێت، وشە لەوە جوانتر، ڕەوانتر، کورتتر و مانابەخشتر ئەستەمە پەیدا بێت!

بۆیە هیوادارم و داواکارم ئەم وشەیە "دانستە" هەم لێرە و هەم لە فەرهەنگە ئایتییەکانی تر و هەم لە دیکتیۆشدا بەیەکجاری بۆ واتای (feature) بچەسپێت و ئارەزوومەندان، نووسەران و ئایتیدۆستان بەکاری بهێنن.

سەرکەوتوو بن و هەردەم بۆ پێشەوە!

کاکە زمانیار سڵاو
بەخوای پێشتر پێشنیارتم نەدیوە بۆیە باسم نەکردبوو.
وشەکە لای من نوێیەو هەروەها "پرەنگ" یان "گەوشین"یش، بۆیە هاوڕێیان چیان پێ باش بێت ئەمنیش قایلم. جا بزانین هاوڕێیان زکورد ئەگەر بیانخستایە نێو فەرهەنگەکەوە ئەوا قسەی تیا نەئەما. بۆ دەستپێش خەریش کە ئێمە بەکاری بهێنین ڕای منیش هێندەی ڕای جەنابتەو کەم و زیادی نیە. بەس وەک تۆ منیش پێم خۆشە چەن ڕایەکی تریشمان لەگەڵ بێت.
تەنها سەرنجم ئەوەیە:
دانستەیەک زیادبکە یان پرەنگێک زیاد بکە
باشتر ئەچێتە گوێ و مێشکم تا
گەوشینیک زیادبکە
سوپاس

کاک هیوا دواکەوتم ببورە.
وشەی پڕەنگ لە فەرهەنگی مامۆستا - هاوواتا بەمشێوەیە هاتووە:
trained, (adj). پڕەنگ
ئۆگر، ڕام بوو، ڕاهاتوو، چارشا
accustomed, used, familiarized, habituated

بژیت..

دەستخۆش کاك ئاراس!
کاك هیوا، بە یارمەتیت: بەو پێیە، ئەوە هیچ کە واتاکەی بە هیچ شێوەیەك بەلای تایبەتمەندی و شتی وادا ناچێت، دەبینیت کە ئاوەڵناویشە، لەکاتێكدا (feature) ناوە.
سوپاس!

زۆر سەیرە لەو فەرهەنگەدا وا نووسراوە، چوونکە:
ئۆگر مانای لایەنگر دەدا و "رام بوو" (رام) بە مانای دەستەمۆ کردن و ماڵی کردن دێ. راهاتووش مانای فێربوون و زانین دەدا! کەوابوو سێ مانای جیاواز دەدەن و زۆر بە دەگمەن یان مەگەر لە رستەیەکدا ماناکانیان لێک نزیک ببنەوە.
بۆ وێنە:
١ـ من ئۆگری دەنگی کەریم کابانم. (من لایەنگری دەنگی کەریم کابانم)
٢ـ سەگ لە پێشدا گورگ بووە و ماڵی کراوە. (سەگ گورگ بووە و پاشان دەستەمۆ کراوە)
٣ـ ئەو فێر کراوە بە کوردی بنووسێ (ئەوە بە کوردی نووسین راهاتووە)

کاکە ئاراس، زمانیار، کاک حامد
دەستان خۆش. بەڵکە ئێوە لە زکورد یەکێکیان دابنێن تا ئێمەش لێرە نەخشەکێش نوێ بکەینەوە.
من چوم ئێرەم تازە کردوە، ئەرک نەبێ ئەستێرەی لەسەر دانێن بەخوا لە 14000 ئیمزاکە گرنگترە لای من.
ئێرەم نوێ کردەوە
http://code.google.com/p/google-mapmaker/issues/detail?id=2194

لایکێکیش بۆ تۆی خۆشەویست و زەحمەت و تێکۆشانت. منیش بە نۆرەی خۆم هەرچێکم لە دەست بێ لە خزمەتدام. دیاری شوان ئاڵەکۆکە. بژیت.

ئێستا بە کوردی بگەڕێ لە maps.google.com هەرچەند ناوەکان هێشتا زۆریان ئینگلیزیەکەی دەر ئەکەوێت!بەبێ هیچ گرفتێک هەرجێگایەک کە ناوەکەی بە کوردی زیادکرابێت لەسەر نەخشەی کوردستان ئەتوانی بیدۆزیەوە، چونکە وەک خۆتان ئەزانن گرفتی ئیملایمان زۆرە لە ئینگلیزیەکەی، حاڵی حازر ئەربیلە داماوەکەی پایتەخت 4 ناوی ئینگلیزی ئۆفیشیاڵی هەیە!!!!
کەواتە ئەکرێ KMLی پشت ناوەکەئاوا بێت بەڵام سەرچاوەم دەست ناکەوێ بۆ پشت ڕاستکردنەوەی.

نیشاندانی زمان: زمانی فەرمی وڵات بە پێی کۆدی isoی زمانەکەو زمانی وڵاتەکان، لەکاتی زۆری ناوەکان بە زمانێکی تر، بۆ نمونە ئینگلیزی، ئەوکات هەموو بە ئینگلیزی نیشان ئەدات.لە کاتێکدا تەنها یەک ناو هەبێت، نیشاندانی ئەو ناوە. بۆیە پێشنیاری من لەسەرەتاوە وابوو، یەکەم شت ناوە کوردیەکە دانرێت، چونکە کەس ناگەڕێ بزانێ ئاغجلەر لە کوێیە مەگەر ئێمە نەبێت! کەسیش تاقەتی داگیرکردنی نەماوە شوکور.

گەڕان: نیشاندانی ئەوەی سەرەوە لە کاتی گەڕاندا ئەگەر بە ناوێکی تر بگەڕێیت، بۆ نمونە خێرخوازێک نوسیویە スライマーニーヤ بە یابانی بۆ ناوی سلێمانی، بۆیە کە ئەوە بنوسیت (کۆپی و پەیستێکی یابانیانە :)‌ ئەوکات گوگڵ بۆت تەواو ئەکات.
ویستم سەرچاوەی KMLی بۆ دانێم بەڵام زۆرجار سەرچاوە کراوەیی وا ئەکات کەمتر لەسەری بنوسرێت چونکە خەڵک چاوەڕێن کە خۆت بیدۆزیەوە، منیش لەبەر کەمی کات تەنها ئەوەنەم لەلایە.

گرنگ ئەوەیە ئێستا بە کوردی بنوسە "سلێمانی" بۆت ئەدۆزێتەوە، خوابکات لانەبرێت :)

سڵاو كاك هیوا نەمتوانی لە پڕۆژە پەیامەكەم بنووسم بەڵام پرسیارێك بۆ لەسەرەتاوە لینكی ئەم ڤیدیۆیانەت دانەدەنا ؟
http://youtu.be/bym4Za5mqBM
http://youtu.be/TKrEYVafCnw
http://youtu.be/9ttFPgGxw3Y
بەهەر حاڵ من سودێكی زۆرم لێ وەرگرت دەست خۆش

کاکە هیوا سەلیم سڵاو
ڕاستی دوو هۆی هەبوو
1. کوالیتی فێرکاریەکانم بە دڵ نیە
2. گوگڵ interfaceەکەی گۆڕی :)) بۆخۆی ڕێسەکەی من بوەوە خوری
گرنگ ئەوەیە یەک نەفەریش سودی لێ بینیبێت. گەر کەسێک توانی فێرکاری تر دروستبکات بەچاوان لینکی بۆ دا ئەنێم.
ڕێز

ئەرێ هاوڕێیان من کەمێك درەنگ خەبەرم بۆتەوە، بەهۆی سەرقاڵبوونم بەنووسینی کتێبی " ئۆتۆکاد بەکوردی" و ماڵ و مناڵ و کاروکاسبی یەوە ئاگام لەم پڕۆژەی بەکوردیکردنی گۆگڵەوە نەبووە. ئایا دەکرێت گۆڕان لەو ووشە وەرگێڕڕاوە پەسندکراوانەدا بکرێت یان ئەم وەرگێڕانانە کۆتایین. چونکە بەڕای من زۆر وەرگێڕان هەن بواری گفتوگۆیان تێدایە.
پەندی پێشینانی خۆمان دەڵێت گۆشت بۆ پشیلە و نان بۆ نانەوا. ئەم جۆرە پڕۆژەیە بەڕای من پێویستی بەسێ جۆر پسپۆڕی هەیە ئەوانیش: پسپۆڕی زمانەوانی، پسپۆڕی ئەندازیاری ڕووپێوی و شارستانی لەگەڵ پسپۆڕی پرۆگرامسازی و تەکۆلۆجیای زانیاری. جا نازانم لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکەدا بیر لەمانە کراوەتەوە یان وەك پێشمەرگایەتی کۆن هەر کەسە و قۆڵی لێهەڵماڵیوە و لە دڵسۆزی خۆیەوە تێڕاچووە.
ئێستا لەوانەیە کەسانی وا هەبن بڵێن کابرا هاتووتە سەر حازری و قسەی زل ئەکات. من هیچ کێشەیەکم نی یە لەگەڵ ئەو جۆرە توانجانە چونکە مەبەستی من تەنها دروستکردنی گفتوگۆیە بەمەبەستی فراوانکردنی ئەرکی بەرەو پێشبردنی زانستی کوردی. لە لاپەڕەی دیکتیۆش دوو هاوڕێ ی ئازیز توانجیان تێگرتم بەس من زۆرم پێخۆش بوو چونکە ئەم جۆرە ڕەخنە و توانج تێگرتنانە تەنها گفتوگۆکان گەرمتر و بەسوودتر دەکەن و هیچ کارێکی خراپیان لەسەرم نابێت.
هەر سەرکەوتووبن

هەریەک لە زاراوەکان بە ناوی پرۆژەکەشەوە قابیلی دەستکاری کردنن..تەنها ئاگادارمان کەن و ئەگەر کرا ئێمەو هاوڕێیانی دیکەش با ڕای خۆیان بدەن.
بۆ نیسبەت کۆمێنتی 27ی کاکە حەمید ساڵح و بۆ دڵنیایی کەسانی دیکە: هاوڕێیانی ئێرە خۆیان/خۆمان بە پسپۆڕی پرۆگرامسازی و تەکنۆلۆجیای زانیاری ئەزانن، چەن پسپۆڕێکی زمانەوانیشمان لەگەڵدایە، کەواتە ماوینەتەوە سەر پسپۆڕی ئەندازیاری ڕوپێوی و شارستانیش وا دیارە کەسانی تریشمان لەگەڵەو ئەزمونی ئێوەو کەسانی دیکەش تەنها مایەی دەوڵەمەندتر کردنی کارەکەن.
بۆیە تا ڕادەیەک لەبەر نەبوونی نان نەمان ئەتوانی بیر لە پیاز بکەینەوە بەڕاستی. بۆیە پێشمەرگایەتی بوو بەڵام بە چۆڕێک تەدریبی مزەلی یەک لاقەوە :) وە هێشتا ماوە چونکە هێشتا لایڤ نەکراوە لەلایەن جەناب عالی گوگڵەوە
هەندێک ڕێنمایم نوسیون، پێتان خۆش بوو ئەوانیش دەستکاری ئەکەین.

کاکە حەمید ساڵەح بەخێر هاتی. من ئەمە یەکەم جارە چاو و دڵم پێت روون دەبێتەوە.
پێشنیان وتوویانە "نان بۆ نانەوا و گۆش بۆ قەساب"!
سپاس بۆ کاک هیواش بەتایبەتی بۆ بۆچوونە دایینەکەی. بە لایکێکەوە لەگەڵ هەموویم.

کاك حامید گیان زۆر سوپاس بۆ تۆی ئازیز، ئەوە هەر بۆ خۆشی نووسیم گۆشت بۆ پشیلە ئەگەرنا ئەزانم پەندەپێشینیانەکە دەڵێت گۆشت بۆ قەساب. ئێمەی خەڵکی سلێمانی ئەوەندەمان حەز لە شۆخی کردنە بەدەست خۆمان نی یە لەمەسەلەی جدیشدا هەرخۆمان پێناگیرێ و تۆزێك سەرو گوێ ی شتەکان دەشکێنین و قسەیەك بۆ خۆشی زیاددەکەین.
ئیشااللە من لەمەولا هاوکارتان دەبم و ووردە ووردە گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم سەبارەت بە کارەکە هەم لەلایەنی زمانەوانی و هەم لەلایەنی نەخشەکێشانەکەش کە ڕشتەی منە و من لەنەرویج ماستەرم لەسەر خوێندووە و ئێستاش کارەکەم هەر ئەوەیە.

منیش پێم خۆشە کە کەسانی وەک جەنابت روو لێرە دەکەن و ماڵەکەی خۆیان ئاوەدانتر دەکەنەوە، دڵنیاشم کە هاوڕێیانتریش پێیان خۆشە. من وەک ئەوان ئازا نیم بەڵام ئەوەندەی لە دەستم بێ لە خزمەتدام. لەبەر ئەوەش خەڵكی سلێمانیت ئیتر هەژاری وەک من زمانی لە ئاست ئێوەدا ناگەڕێ، چونکە ئێوە خۆتان خوای قسەی نەستەق و وتەی پێشینیانن. هەر بژی و بە خێر بێ بە سەر چاوان.

Any One Interesting?
https://groups.google.com/forum/?fromgroups#!topic/mapmaker-announcements/ByDRETJveIo

all i need is the ability to get our translations back..we should have focused the efforts on OSM or Dictio
http://code.google.com/p/google-mapmaker/issues/detail?id=2732

زۆر سوپاسی جەنابتان دەکەم بۆ ئەم پرۆژە بەسوودە
هەرچی کردم ناتونم ناوی گوندەکەم بدۆزمەوە لە کاتێکدا پێشتر خۆم دامنابوو بەلام لە maps.google.com دەرناکەوێ و نازانم هۆکارەکە چییە کە خەزن نابێت

کاکە لە ماپ مەیکەر زیادت کردووە؟

بەڵێ لە ماپ مەیکەر زیادم کردووە بەڵام چالاک نابێ و ناچێتە ناو نەخشەی گوگڵ

دە هەندۆک چاوەڕوان بە .

ویستم کەمێک خەریکی نەخشەکێشی گووگڵ بم و نادی برووسک و قوتابخانە و شوێنەکانی لای ماڵمان هیچ نەبێ ڕێک بکەم، کە کردمە sattelite view دەتگوت سەیری هەولێر دەکەی لە دە هەزار ساڵ لەمەوپێش، بیابان بوو! بەڕاستی ئەوانەی هەولێر زۆربەی هەڵەیە، مەبەستم شوێنەکە نووسراوە بەڵام تەنها وەکو (تەخمین) نەک ڕێک ئەو شوێنە بێت.

نازانم لەوانەیە هی سلێمانی و ئەوانی تریش وابێت، ئەمەش چونکە هێشتا ئێمە نوێترین نوێکرنەوەمان بۆ نەکراوە لە ئاسمانەوە :)

ببورەن
بەلام پرسیاریک لە ئیرەوە
ئایا بۆ چی لەم بەستەرە کاتیک زمانی کوردی زیاد دەکەیت زمانی کوردی پاشکەوت نابیت
http://www.google.com/transconsole/giyl/editTranslations?project=GeoWiki&langcode=ku&mode=EDIT_LIVE_TRANSLATIONS

دەتەوێ بیکەیە کوردی؟

پێنج شەش ئەستێرە ترمان بدەنێ هاوڕێیان!
https://code.google.com/p/google-mapmaker/issues/detail?id=2194&q=kurdish&colspec=ID%20Type%20Status%20Priority%20Summary%20Stars%20Internal