دوو تەختەژمێر لە مانگی ١ دا
لەوانەیە کومپانیای ئاپڵ لە مانگی ١ی ساڵی داهاتوودا ٢ تەختەژمێر درکا.
کومپانیای ئاپڵ کەوتووەتە پێشبڕکێوە بۆ ئەوەی بتوانێ رووبەڕووی هەڕەشی رەقیبەکانی، واتە سامسۆنگ و ئامازۆن بوەستێ. بۆیە لە ماوەی کەمتر لە ١ مانگدا دەهەوێ ٢ جۆر تەختەژمێر پیشان بدا. دیارە ئەم دەنگۆیە لە لایەن سەرچاوەکانی Digitimesەوە بڵاو کراوەتەوە.
یەکێکیان لە نرخ و باشیدا لە سەرەوەیە، هاوکاتیش یەکی هەرزانتر کە بەرەنگای Kindle Fireی ئامازۆن و تەختەژمێرەکانی سامسۆنگ دەبێتەوە.
لەبەر ئەوەی لەسەرەتاوە تەختەژمێرەکانی کامێرایان نەبوو، دەنگۆی ئەوە هەیە کە لەم دوو جۆرە نوێیدا کومپانیای ناوبراو لە کامێرای ٥ و ٨ مێگاپیکسلی لە بەرهەمەکانیدا دابنێ. هەروەها پرۆسیسۆرەکانیان لە جێگای ٢ ئەمجارە ٤ سەرچاوەیین هەروەها شاشەکەشیان باشتر و رووناکتریش بن.
ئەگەر ئەم دەنگۆیە ببێ بە راست، ئەوا یەکەم بەرهەم لە ٢٦ی مانگی ١ لە iWorld دا پیشان دەدرێ.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، هەواڵێكی خۆش و بەسوودە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ببنە خاوەن تات، کە خۆم یەك لەوانم :)
---------------------------------------------------
٢-٣ تێبینی:
- ڕەقیب: ڕکابەر
- پرۆسیسەر: [url=http://zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=CPU%20][color=#0066cc]یەكەی ڕێکخەری ناوەندی، ڕێکخەری ناوەندی[/color][/url]
- وا بزانم لێرەش مەبەست وشەی ناوكی بێت لەبری سەرچاوەیی کە نووسراوە "هەروەها پرۆسیسۆرەکانیان لە جێگای ٢ ئەمجارە ٤ سەرچاوەیین"، واتە ٢-ناوكی و ٤-ناوكی کە بە ئینگلیزی دەبێتە (dual-core) و ([b]quad-core[/b]).
سوپاس و سەرکەوتوو بیت!
دەستخۆش كاك حامیدی بەرێز و كاك زمانیاری خۆشەویست ساڵی نوێ پیرۆز بێت
ئەمەیش دیاری من ! هیوادارم ساڵێكی پر لە سەركەوتوویی بۆ هەموان بێت .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Cow-Parade-3-o-%281%29.jpg[/img]
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 70.89 ک.ب. |
دەست خۆش کاک حەمید ، بە ئەستێرەکان بێ نیو ئەستێرەی ترو ماوە ببی بە سۆپەرمان .
یەکەم دەکرێت مەبەستت لە دانانی ڕکابەر (نەك ڕەکابەر) لەجێی ڕەقیب چییە لەو دێڕە شیعرەی دڵدار؟! ئایا پێت وایە بە مانای ڕەقیب نایەت یان چی؟
ئینجا بەخێر، ئەوە ناوکییە نەك نێوكی، نازانم لەکوێیەوە ئەمەت پەیدا کردووە کە ناو و نێو یەك نین و هەریەك لە پێوەندیی جودادا بەکار دەچێت؟! ئەم بۆچوونەتم لە جێیەکی تر دی ئەم ماوەیە هەر لێرە، بەڵام نەمویست بایەخی ئەوەندەی پێبدەم، چونکە هیچ بنەمایەكی زانستی و زمانەوانیی بۆ شك نابەم. ئینجا لە گووگڵدا لە وشەی نێوکی بگەڕێ، بزانە چەند لاپەڕەت وەك ئەنجام بۆ دەهێنێتەوە، تەنیا (٨) لاپەڕە!!! بەڵام ناوكی ٥٦ لاپەڕەت بۆ دێنێتەوە، وای دابنێ کە نیوەی ئەو لاپەڕانە عەرەبی و ناکوردین، هێشتاش سێقات لە نێوکی زیاترە، هەرچەند ئەمەش بە ئامار و ڕێکارێکی تەواو نازانم بۆ ڕادەی باوی و بەربڵاوی ئەو وشانە، بەڵام ئەوە زۆر ئاشکرایە کە "نێو"، وەکوو وشەیەكی شێوەزاری ناوچەیی (موکریان!)، زمانی سۆرانی سوودی لێوەرگرتووە و ئەو هەڵاواردن و جوداکارییەی بۆ نەکردووە کە جەنابی خەریکیت ببیتە داهێنەری! هیوادارم کاتێك باس لە زمان دەکەین بەبەڵگەوە قسە بکەین، نەك دەمارگیری و کەللەڕەقی (نەشکان، سەرسەختی، عینادی) بکەینە پێوەر و بەڵگە، کە بگرە دەبێتە دژەبەڵگە بۆ خاوەنەکەی!
سوپاسێکی تر!
مەبەست هەر ئەوەیە وا وتراوە، نازانم دەتەوێت چی تر بڵێین؟!