تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

چۆن دەتوانی بە پیتی ئارامی لە سامسۆنگ گالاکسی دوودا بخوێنیتەوە؟

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

تکایە ئەگەر کەسێک لەو جۆپرە پرسیارانەدا شاڕەزایی هەیە یان دەتوانێ وەڵاممان بداتەوە. زۆر سپاس.

کاکە حامد، کام ئاندرۆیدی لەسەرە برام؟ سەیری ئەم بابەتەی خۆمان بکە.
http://kurditgroup.org/comment/69923
وە لێرەش ئەڵێ کەوا ئەکرێ ئایس کریم4.0ی بەڕێوەیە بۆ نوێ بونەوە. جا بە پێی ئەوە قسەی لەسەر ئەکەین.
http://crave.cnet.co.uk/mobiles/samsung-galaxy-s2-ice-cream-sandwich-update-confirmed-50006122/
بە کورتی: تا وەشانی 3.2ش گرفتمان هەیە.
لە 4.0 هیچ کێشەیەکی گەورە نیە.
ئەوەندەی من بزانم پێش ئەو وەشانە ئەبێ ڕوت بکرێ وەک لە بابەتەکەی بەردە هاتوە.
http://kurditgroup.org/comment/67665

کاک حامید، چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا وەشانی ئاندرۆیدی 4 ـم بۆ مۆبایلەکەم (galaxy s GT-I9000) نەک s2 دانا. کوردی زۆر جوان و بێکێشە پیشاندەدا. بەڵام هێشتا وەشانی سەرەتایین بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من هیچ کێشەیەکی وای لێ بەدیناکەم و دەتوانم بڵێم بەکەڵکی بەکارهێنانی ڕۆژانە دێت. ئەم ڕوومە وابزانم بۆ گالاکسی دووش هەر هەیەو لەژێر گەشەپێداندایە. ئەگەر ئارەزووت لێیە تاقیبکەیتەوە ئەوا دەبێت مۆبایلەکەت [url=http://chawg.org/wiki/%D8%A6%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%B1%DB%86%DB%8C%D8%AF#.DA.95.D9.88.D9.88.D8.AA.DA.A9.D8.B1.D8.AF.D9.86]ڕووتبکەی [/url]ئینجا چاوێک[url=http://forum.xda-developers.com/showthread.php?t=1410400] لێرە [/url]بکە بۆ داگرتنی پەڕگە پێویستەکان و چۆنیەتی فلاشکردنی لەسەر گالاکسی دوو .بەڵام کارەکان بە ووردی و دروستی بکە، ئەگەر بە ووریایی هەنگاوەکان جێبەجێ نەکەی، ڕەنگە مۆبایلەکەت تێکبدەی! دوایی خەتای من نەگری :)

ئەم بەستەرەش بۆ گالاکسی یەک. بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی ئەم ئامێرەن و ئارەزوویانە تاقیبکەنەوە.
تێبینی/ ئەم پەیامەم لە مۆبایلەوە نووسی. سوپاس بۆ بەردەقانی!

http://forum.xda-developers.com/showthread.php?t=1363593

دەستخۆش کاکە تێکۆشەری بەڕێز. هاوڕێیەکی زۆر بەڕێزم هەیە ناوی کاکە چالاکە، لە راستیدا پرسیارەکە هی ئەو بوو. نووسینەکەی بۆ دەنێرم بزانم چی لێ دەکا. دیسان دەستخۆش و سەرکەوتوو بی.

كاك حامید ئاگاداربە سامسۆنگ گالاكسی ئێس 2 دوو جۆری هەیە یەكەمیان I9100 ە كە جۆرە نێودەوڵەتییەكەیەتی و یەكەمجار دەرچوو
دووەمیان I9100G بەم دوواییە دەرچوو و كۆمەڵێك جیاوازییان هەیە بەڵام جیاوازییە سەرەكییەكەیان لە پرۆسیسەرەكانیانە و ئەوەی یەكەم زووتر شەحنی دادەبەزێ بەڵام ڕوومی زیاتری هەیە و لە شێوەشدا هیچ جیاوازییەكیان نییە و ئەو چارەسەرانەی كە لەسەرەوە باس كران بۆ I9100 دەبێت نەك I9100G ئەگەر I9100G ئەوا با چاوەڕێ بكات تاوەكوو چارەكی یەكەمی ساڵی 2012 بۆ ئەوەی بە ڕەسمی ئایس كرێم ساندویش 4.0 دەردەچێت