کومپانیایەک سکاڵای لەسەر کاگێڕێکی پێشوویان تۆمار کرد
کومپانیایەک لەبەر ئەوە کارگێڕێکی پێشووی بەردەوامە لە بەکارهێنانی هەژماری تویترەکەی، سکاڵای تۆمار کردووە.
ماڵپەڕی هەواڵدەری کلیک فۆن داگ لە ئەمریکا دەڵێ "نواە کراویتز" دوای ئەوەی کە تێکۆشانی لەو کومپانیایەدا تەواو بووە، بەردەوامە لە بەکارهێنانی هەژمارێکی تویتر کە کاتی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ هەرمانەکانیدا بەکاری هێناوە. ناوبراو ناوە کومپانیاییەکەی خۆی لە تویتردا گۆڕیوە و بەردەوامە لە بەرکارهێنانی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا.
ئەو ماڵپەڕە هەواڵی پێوەندیدار بە بەرهەمی نوێی موبایل تەلەفوون بڵاو دەکاتەوە.
خاوەنکارە پێشووەکەی کراویتز دەڵێ ئەو بەردەوام لەگەڵ ١٧ هەزار بەکارهێنەری تویتر کە بە هۆی کارەکەیەوە لە ماڵپەڕی فۆن داگ دا ئەویان ناسیوە، پێوەندی هەیە. هەربۆیە فۆن داگ دەیهەوێ کراویتز بە ٣٧٠ هەزار دولار قەرەبووی ئەو کارە بکاتەوە، واتە دوو و نیو دولار بۆ هەر پێوەندییەک لەگەڵ بەکارهێنەرێکی تویتر لە مانگێک دا.
نواە کراویتز دەڵێ خاوەنکارە پێشووەکەی پێشتر ئیزنی ئەوەی پێداوە کە پاش تەواو بوونی کارەکەی لە ماڵپەڕەکەی ئەوان، بتوانێ لە هەژمارەکەی لە تویتردا کەڵک وەربگرێ.
ئەو ژمارە بەکارهێنەرەی تویتر کە لە دوای کارەکەی کراویتز بەردەوام لەگەڵین، لەو کاتەوە کە ئەو فۆن داگی بەجێ هێشتووە، رادەیان گەیشتووەتە ٢٢ هەزار کەس.
ئەو بەکارهێنەرانە لە ماوەی دوو ساڵەدا کە ئەو لە فۆن داگ تێکۆشانی هەبووە، بە بۆنەی بڵاگەکەیەوە بەردەوام لەگەڵی بوون.
فۆن داگ دەڵێ ئەو بەکارهێنەرانەی کە لەگەڵ کراویتزن، کەسانێکن کە بۆ پاشەکەوت کردن لەو کومپانیایەدا، راکێشراون بۆ لای هەژمارەکەی ئەو...

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، بەسەرهاتێکی سەرنجڕاکێشە! کەواتە با هەر لە ئێستەوە لەگەڵ ئەو بەشگانەی کە کاریان بۆ دەکەین، قاڵی هەژمارەکانیان لەگەڵدا ببڕینەوە، با پاش دەرچوون لەوێ ببنە گێچەڵ بەشوێنمانەوە!
تێبینیم لەسەر ناوی (نواه) هەبوو، کە جەنابت بە ڕێنووسی فارسی هێناوتە و هەروا لە کوردییەکەدا داتناوەتەوە. لە کوردیدا هێی کۆتایی شێوەکەی ئاوایە (هـ) نەك (ه)، کە پێم وایە ئەمەش کێشەیەکی ترە لەگەڵ کێشەی دوو جۆرە کافەکە (ك)، (ک) و دەبێت بەر لەوەی ڕێنووسچێکەر (spell checker)ێك بۆ کوردی دابنرێت، دەبێت ئەمانەش یەکلایی بکرێنەوە. ئەم کێشەیە هەروەها نیمچەپیتی هەمزەش دەگرێتەوە کە لە کوردیدا دەبێت ئاوا دەربکەوێت (ئـ) بەڵام وەکوو پیتی هێیەکە، ئەمیش لە دوو نووسە کەڵک وەردەگرێت و بەکەڵکی ڕێنووسچێکەر نایەت. کەواتە تەختەکلیل و یەلفبێی کوردی بۆ ژمێرەك هێشتا زۆری ماوە بگاتە لەنگەرگا و لێواری ئارامی و بێکێشەیی!!!
هەر بژین!
دەستخۆشیت لێدەکەم.
بەڵام برا پێمانبڵێ کە شێواندنی دووبارە لە چیدایە؟! لەوەی بەتۆپزی بزوێنی (ە)مان لێبکەیت بە (هـ) و دەرخواردمان بدەیت. ناتوانیت هەروا بەسەر ئەو گرفتانەدا باز بدرێت و دەبێت یەکلایی بکرێتەوە. ئایا ئەمە ڕێنووسی دروستی (هـ)ی دووچاو کە لای بەڕێزت هەر لەسەرەتای وشەوە دێت و بەس؟!! ئەم هێی جووتچاوە نەك هەر لە سەرەتا و کۆتایی بگرە لە ناوەڕاستیشدا دێت و هەر جووتێ چاوی زاقی پێوەیە. ئادە وەرە ئەم وشانەم بۆ بێژە بکە (ئاهـ، گوناهـ، فرەهـ)! مەگەر نەتزانیوە کە کوردی وەكچۆن بێژە (تلفظ) دەکرێت، هەر واش دەنووسرێت؟!! ئایا دەتەوێت ئەم وشانە ئاوا بنووسینەوە (ئاه، گوناه، فرەە)، کە هەر زۆر ناقۆڵا و خەندەدارە؟!!! گەر ئەمەشت قەبووڵ نییە، ئەوە نابێت بۆ پیشاندانی پیتێك کەڵك لە نووسەی پیتێکی تر یان هێمایەکی تر وەربگرین -کە بەداخەوە ئێستا ئەمە حاڵمانە لەگەڵ ئەو تەختەکلیلەی ئێستاماندا-.
ئەزیزم، ئەوە بەیەکاشێواندن نییە، بەڵکوو ئەمە دەستنیشانکردنی گرفتگەلێكە کە دەبێت بەبوێرییەوە هەر لە ئێستاوە ڕووبەڕوویان ببینەوە، نەك بەسەریاندا باز بدەین و کەڵەکەیان بکەین بۆ نەوەکانی دوای خۆمان.
سەبارەت بە بۆچوونەکەت دەربارەی (ك) و (ک) کە دەڵێیت: "... بەڵام لە راستیدا ئەم "ك"یە کوردیی نیە ..." ئەی لە ڕاستیدا چییە و بەڵگەت چییە کوردی نییە؟!! بەرلەمەش وتووتە: "... رەنگە بۆ کوردی نووسین لە کۆندا "ك" بەکار هاتبێ ..." ئاخر ئەمانە دوو قسەی دژبەیەکن!!! کۆن کوردی بێت، ئێستاش مادام هەیە، هەر کوردییە. ئینجا ئەوەی ڕاستی بێت، من هەر زۆر زیاتر شکڵی (ك)م لا جوانترە و تۆزێکیش حەزم بە (ک) نییە، هەر زۆر ڕەزاقورسە لەلام و مەگەر بەدەگمەن و لەبیرم بچێت، ئەگینا قەت بەم (ک)ە نەمنووسیوە! دەتوانن سەیری نووسین و بۆچوونەکانی پێشوویشم بکەن لێرە. ئینجا بۆ زانیاریش ئەوەش بڵێم کە زیاتر فارسەکان ئەو (ک)ە بەکار دەهێنن.
ئیتر هەر بژین و سەرکەوتوو بن!