ئاوڕدانەوەیەک لە (ئایتی) ئینگلیز - کورد نایەوێت
جۆناسان ئایڤ، سەرۆکی دیزاین لە کۆمپانیای ئەپڵ کابرایەکی ئینگلیز ڕەچەڵەکەو بەپێی ئەم [url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-16367022]هەواڵەی بی بی سی[/url] کوڕی زیوچی (وەک ئاڵتونچی بەڵام زیو)ە و لە دایک بووی ۱۹٦۷ە. لە منداڵیەوە وەک گۆرانی بێژە کوردەکان کردویانە بە ڕۆتین، ئەمیش خولیای دیزاین کردن بوە.
لەگەڵ دەرچونی لە زانکۆ لەگەڵ سێ هاوڕێی کۆمپانیایەک دروست ئەکەن بە ناوی تانجەرین و یەکێک لە موشتەریەکانی کۆمپانیەکە ئەپڵ ئەبێت، دواتر داوای لێ ئەکەن بڕوات و لە ئەپڵ ئیشیان لەگەڵ بکات [هەمان سەرچاوە].دوای دەرچون لە زانکۆ ناچن بۆ خۆپیشاندان بۆ ئەوەی بیمەی بێکاری وەرگرن لە دەوڵەتێک خۆی بیمەی بۆڵەبۆڵکردن وەرئەگرێت.
ئەم پیاوە سەرۆکی ئەو تیمەیە، وەیان ڕێبەری ئەو تیمەیە کە دیزاینەری [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Jonathan_Ive]iMac, PowerBook G4, G4 Cube, MacBook, unibody MacBook Pro, MacBook Air, iPod, iPhone و ئایپادیشە[/url]! لە ناوەکانی سەری ساڵی ئەمساڵدا، شاژنی بەریتانیا ئەمیشی خستۆتە ناو ئەوکەسانەی مەدالیای سوارچاکی فەرماندە KBE وەربگرن کە ئەتوانن لەگەڵ ناوەکانیان پێشگری Sir بۆ پیاوان و Dame بۆ خانمان بەکار بهێنن کە بە کوردی پەتیەکەی ئێمە مەگەر وەری بگێڕین بە گەورە، بەڕێز یان یەکێکی تر لەو شتانەی کە ئێمە نیمانەو مەگەر بەزۆر دروستی بکەین.
لە بەریتانیای عوزما، کەسانێک جاران لە سەربازیدا کەسانی بەجەرگ و ئازا بونایە لە جیاتی مەدالیا شەقنەکەی سەدامی شەقاوە کە بەترس و لەرزەوە وەرئەگیرا، ئەم ناونیشانەیان وەر ئەگرت کە دراوە با ئایڤ و پێی ئەوترێت سوارچاکی فەرماندەی باشترینەکانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Knight_Commander_of_the_Most_Excellent_Order_of_the_British_Empire]لەڕاستیا مەگەر تەنها خۆیان سەری لێ دەر بکەن[/url]) دەنا گرنگ ئەوەیە دوەم پۆلێنە لە ۵ پۆلێنە گەورەکەی ئەم ئیمپراتۆریەت و عەسکەرتاریەتەی ئینگلیز. ئێستا ئەو نازناوە و مەدالیایە ئەدرێ بە زۆرکەس کەوا داهێنان یان بەشداریەکی گرنگیان کردبێ لە ژیانی بەریتانیا یاخود مرۆڤایەتی بە گشتی بۆ نمونە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Salman_Rushdie]سەلمان ڕوشدی[/url]. ئەمان بە دانانی شمشێرێک لەسەر شانی کەسەکە ئەیکەن بە شاسوارێک و [b]ئاوڕیش قەت نادانەوە دایم سەیری پێشەوە ئەکەن.[/b]
بۆیە لەگەڵ ئەم هەواڵەو هاتنی ساڵی نوێدا، داوا ناکەم هیچ شتێک بکرێت بۆ ئەوکەسە کوردانەی خەمخۆرانە شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەریەک خزمەتی زمانی کوردی ئەکەن و مەعاشی کۆمپانیایەکی زەبەلاحی وەک ئەپڵیش یان ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی جەناب عالی هەرێم وەرناگرن، چونکە جۆناسان خۆشی ناڕازیە لەوەی کەوا ستیڤ جۆبز زیاتر دەست خۆشی لێ ئەکرێت بۆ دیزاین کردنی ئەم ئامێرانە. بۆیە ئێوەش ئەگەر ئەوان بشمرن ئێوە ناڕازی بن ماندوو بونی ئێوە ئەوان بیخۆن.
با کادیر، سیاسی، فەرمانبەر و باقیانی دەوڵەتی جەناب عالی حکومەتی هەرێم هەر ئایپاد وئایفۆن بکڕن و نەشزانن کەوا مەدالیای شاسواری بەریتانی لەسەر وەرگیراوە.
ئەم هەواڵە/سیخورمە ڕای منە "هیوا". هیچ ئاماژە نیە بۆ بۆچونەکانی ئەندامانی تری کوردئایتیگروپ

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
لەگەڵتام كاك هیوای بەرێز ٦ بار خوێندمەوە : "-"ئەم هەواڵە/سیخورمە ڕای منە "هیوا"-" لایكم كرد.بەڵام كاك هیوای خۆشەویست مەگەر دەزانن تەزبێحەكە كە باش دەیسوورێنن درووستكراوەی كوێیە !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/image11-%281%29.jpg[/img]
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 43.01 ک.ب. |
لەشت ساغ، مێشکت ڕوناکتربێت، داڕشتنێکی جوانو تێرو تەسەل بوو.