تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئاوڕدانەوەیەک لە(ئایتی) كوردی و پڕۆژەی سپیکیولەیت

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/27

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

 

سەبارەت بەو بابەتەی لە وەشانی دوێنێی "کوردستانی نوێ" ـدا بڵاوکراوەتەوە:
بەڕای من هەر وەبیرخستنەوەیەک جێگای خۆشحاڵییە، هەرچەندە، زۆر جێگای سەرسووڕمانە کە درێژکردنی دەستی یارمەتی پێویستی بە وەبیرخستنەوە بێت. ئێستاش و پێشتریش، زۆر جار ئاوڕمان داوەتەوە بەڵام کەس تەماشای نەکردووین. دیارە ئەمەش پەیوەستە بە 'ئەحکامی عورفی'.
لەوانەیە مەبەستی هەرە گرنگی کاکە هێمن ئەمەیان بووبێت؛ لە کۆتایی بابەتەکەیدا، 'وەڵڵاهو ئەعلەم' : "... هەروەها پڕۆژەی زیاتریشیان لەهەگبەدایە لەم بوارەدا بۆ ئایندە. "
ڕاستە پڕۆژەی ترمان لە هەگبەدایە و هەندێک کاری بۆ کراوە. یەکێک لەم پڕژۆانە بریتییە لە Speekulate
زۆر بە کورتی: هەواڵێکی ڤیدیۆیی بی.بی.سی باربکە -> سەیری بکە بە 'ژێرنووسی' کوردی. هەروەها دەکرێت بۆ پرۆگرامی زیندووش بەکاربێت. زانیاری زیاتر سەیری پ.د.ف بکە.
ئایا دەکرێت ئەم پڕۆژەیە بکەوێتە ئەستۆی گرووپێکی خۆبەخش؟ بەڵی، لەوانەیە. بەڵام، لە ماوەی پڕۆژەکەدا، پێویستە ئەندامانی گرووپ لە بەردەم مزگەوت هەفتەی چەند کاژێرێک سواڵ بکەن.
ئەم پڕۆژەیە لە هەموو جیهاندا بێهاوتایە، پشگیریکردن لێی، کوردستان دەخاتە سەر نەخشەی جیهان.
ئایا بینیتان، چەند کوردێک بە ناوی کوردستان ئامادەی یاری "بەرشەلۆنە - مەدرید" بووبوون؟ باوەڕناکەم پڕۆژەی 'سپیکیولەیت' ئەوەندەی تێبچێت!!!
It is all about priorities
یانیش ئەو 14.000 کوردەی خەریکی کۆکردنەوی ئیمزان بۆ وەرگێڕی گووگڵ!!!

ئەم پ.د.ف ـەی ژێرەوە بخوێنەوە و خۆت بڕیاری لەسەربدە.

پاشکۆقەبارە
PDF icon speekulate.pdf16.5 ک.ب.
Image icon speek.png57.96 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستخۆش، دیارە هەموو گەرەکمانە خزمەت بە کورد و زمانەکەی بگەیەنین، ئەوەی کاک هێمنیش نووسیویەتی جێی خۆیەتی، ئاخر بۆ نەمان بیست لەو هەموو خەڵات بەخشینەوە و زەوی دابەش کردنە لە هەرێمی کوردستان دوو کەسی زانستخواز خەڵات بکرێن، خۆ ئەوانیش کوڕی وڵاتەکەن و لە گۆشەیەکەوە خزمەتیان کردوە.
ئەم پرۆژەیە کارێکی باشە و ئەتوانین پێکەوە هەوڵی بۆ بدەین.

دەست خۆش خاڵە سەفیین ، دوور لەو بابەتەی کوردستانی نوێ کە ئەمە وەک وەڵامدانەوەیەک، ئەمە بەڕاستی کارێکی جوانە و من زۆررر بە پەرۆشم کاری تیا بکەم .

بژین،

منیش وەک ڕۆڵەیەکی چاو گەشی ئەم وڵات و خاکە ئامادەم بە پێی توانا و کات هاوکار بم .

Can you be more specific ؟!
من هیوادارم ئەو گرووپەی کارەکە ڕادەپەڕێنن ،گرووپێکی کراوە نەبێ هەر خولەکە یەکێ بێت و یەکێ بڕوات ،ئینجا یەکێک ئەگەر کاتی هەبوو ،یەکێک ئەگەر توانی ،بەمجۆرە بێت وەکو هەموو پرۆژە تەواو نەبووەکانی تری لێ بەسەر دێت.
کاک سەفین کە خاوەن بیرۆکەکەیە ،لەگەڵ کەسێکی تری پەرەسەندوو گرووپەکە دیاریبکەن ،خۆ وەکو کاک سەفین خۆی وتی لەو ١٤،٠٠٠ ئەندامەی ئیمزای وەرگێری گووگڵی زیاتر تێ ناچێت ،بەهەرحاڵ کاک سەفین خاڵی دەستپێکردن کەی ڕوودەدات؟

دەستانخۆش هاوڕێیان،
دوای چەند ڕۆژێک لێکۆڵینەوە، دڵنیابووم، کە ئەم کارە دەکرێت ئەنجامی هەبێت. ئامانجی پڕۆژەکەش هەر ئەوە بوو. ئێستاش کەوتۆتە سەر ئەو لایەنەی کە دەیەوێت پڕۆژەکە ئەنجام بدات. با حکوومەت نەبێت، ئەی زانکۆکان؟ چەند مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی ساڵێک لێکۆڵینەوەیان کردووە لەسەر سێنسۆرەکانی بەرمیلی ئاو. لە ئەنجامدا دەڵێن: Servlet باشترە لە CGI. خۆ خەریکبوو مێشکم بووەستی!
یان ئەو کوردانەی بە دەرپێ-سەرخەرمان چووبوون بۆ پاریس، بۆ بەشداری لە سیمیناری بازرگانی.
بۆیە، بە خۆبەخشانە، ئامادەنیم بەشداربم تیایدا، نە لەم پڕۆژەیە و نە هیچ پڕۆژەیەکی تر. هەموو شتێک بە خوێ، خوێش بە فەردە.

ماڵتان ئاوەدان بێت.

خۆی هەندێکمان بە تۆشەوە کاک بڕوا خوێندکارین و زۆریشمان لەگەڵ خوێندکاری ئەرک و فرمانی ترمان هەیە ئەو کاتە ئەم کارە خۆبەخشە و ڕاستە پێویستی بە کاری بەردەوام هەیە تا تەمامی کەین بەڵام ئەبێ ڕەچاوی شتەکانی تر بکەین کە هیچی نەبێتی قوربانی ئەوی تر و کاتی پێویست بدەینە بەشەکانی دی .
زانکۆ ؟ ههههه جێی پێکەنینە . هێڵی ڕێبەر وەستاوە و پرسیم باشترین قوتابی ئەم بەشی کیمیا کێیە لە زانکۆی سلێمانی دوو کەسیان پیشان یام دوای مشتومڕ یەکێکیان وتی لە ژیانما سێ تا چوار جار چوومەتە سەر کۆمپیتەر یەکێکی ئەوی تر هەر باسی مەکە .
خوێنکارانی پڕۆگرامسازی زانکۆی جیهان بۆ ڤیستیڤاڵ پەڕەیەکی کرچ و کاڵی هتمل بە فرۆنتپەیج چێیان کردبوو . یان لە پێشا کورتکراوە ئەخوێنن دواتر گۆڕاوەکان لە سەر مایکرۆسۆفت سێرڤەر ٢٠٠٣ ، لە کۆتاییا بە خوای گەورەتان ئەسپێرم .

کاکە ئاکار ،منیش مەبەستم ئەوەیە ،من ناتوانم بێم چەند خولەکێک بە دوو ڕۆژ جارێک یان هەفتەی جارێک بە پچڕ پچڕی ،خۆی یان بەشداری یان بەشدار نیت ،ئیتر شتێک نییە لە نێوانیان ،ئەگەر بەشدارە تەواو ئیتر ئەولەویات هەر ئەوەیە و کات هەر بۆ ئەوە دەبێ ،ئەگەریش بەشدارنییە تەواو هیچ پەیوەندی نییە بە پرۆژە و کارەکە.
ئەوەتا کاک سەفین باسی لایەن و شت دەکا ،وادەزانێ ئەگەر لەم پێگەیە ئاودیو بوو ئیتر ئەم خەڵکە وەکو ئەو هەموو خەمی ئەنجامی پڕۆژەیەتی نەخوازە ئایتی کوردی ،بەس من لەوە تێنەگەیشتم کاک سەفین ،تۆ دەڵێی من خۆبەخش بەشدار نابم ،واتا چییە و چۆنە ئەمە ؟ کەسێکی تر هەیە تۆ دادەمەزرێنێ؟

دەست خۆش کاک بەردەقانی
هاکا زانکۆکانی کوردستان بیرۆکەی ئەم پرۆژەیەی تۆیان قۆستەوە و بردیان بۆخۆیان بۆ ئەوەی بەباشی سەقەتی بکەن.
بۆمەسەلەی [i]Common Gateway Interface کەش بۆ خراپترە لە سێرڤلەت ئەوەش سڕی خۆی هەیە دواتر پێت ئەڵێم بۆ وایە، بەخوا ناوێرم لێرە باسی بکەم بەتەمای سەفەرم بۆ کوردستان دوایی ئەم کەن بە سێرڤلێت.[/i]
[i]بۆ پرۆژەکانیش خۆ خێرمان پێناکەن ئەبێ هاوکاریمان بکەن، ئەزانن برادەران کێشەکە چیە؟ کێشە ئەوەیە کەس خاوەنی بەرپرسیارێتی نیە بەهەرکەسو ئەڵێی پێت ئەڵێ بەخوا بەدەست من نیە. نەوەڵا وە بچۆ بۆ لای سەرۆکی هەرێم ئەڵێ بەدەست من نیە. جا منیش لەو سرە تێناگەم نازانم کێ شتی بەدەستە[/i]
[i]بەخوا من یەک بەرمیل ئاو ناخەمە سەر شانم بە خۆبەخشانە!! کاتی خۆبەخشی بەسەرچوو
[/i]

کەواتە هەر لە شوێنی پرۆژەکان داینێ و دەستت خۆش و وەک خۆت زو زو ئەڵێی ماڵت ئاوا.
پیاو لە ئێوە تەنها فێری ئایتی نابێت، بەڵکە فێریش ئەبێت چۆن و تا چ رادەیەک وزەی خۆی بکات بە قوربانی کەسانێک کە تا سەرئێسقان نەفامن، بەختیار عەلی وتەنی لە جەهالەتدا ئەژین.
کارنەکردنت چیتر(بەردەقانی و ئەوانی هاوڕان لەگەڵت) بە خۆبەخشانە، ۱۸٠ دەرەجە وەستانەوەیە بەڕوی "داواکردن و پێشکەشکردن"دا. کاتیەتی بەڕاستی. چۆن Q7ێکیان بۆ ئەبەن 80,000$ یان لێ ئەسەنن، کاتی ئەوەیە ئیتر کیبۆرد و فۆنتەکان و نەرمەکاڵاکانی تری kurditgroup و chawg و zkurd بە پارە بێت بۆ زانکۆکانمان بەڵام بەلاش بێت بۆ ئاسیا سێڵ و کۆڕەک و کوردستانی نوێ و کەی ئێن ئێن و باقیان!
@دەربارەی پرۆژەکەش، من تۆ بم ئەگەر تەلەفۆنیشیان بۆ کردم (خوا نەخواستە) نرخێک لەسەر بیرۆکەکەی دا ئەنێم.

سڵاو هاوڕێیان،
مەبەست لێرە سپیکیولەیت نەبوو، مەبەست منی تاکەکەسیش نەبوو. سپیکیولەیت یەکێکە لە دەیان پڕۆژەی تر کە نەخشەمان بۆیان کێشاوە، منیش یەکێکم لە دەیان تاکەکەس کە لەوانەیە زیاتر سوودبەخش بێت لە ناوەوەی وڵات.
خۆتان دەزانن، منیش هەفتەی 60 کاژێر لە کارم و مانگی دوو سێ جار خۆشم نازانم لە کام وڵاتم. لە هەر مانگێکیشدا زیاتر لە 40 کاژێر خەریکی ئنتەرنێتی کوردەواریم. وابزانم ئێوەش هەر بە هەمان شێوە. بۆیە پڕۆژەکان حەقی خۆیان وەرناگرن. پێشتریش باسم کردووە، ئەگەر هاتوو لایەنێک، بودجە تەرخان بکات و 100% ئازادبم لە بڕیاردان، ئامادەم بەیانی بگەڕێمەوە کوردستان. بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندیم کردووە بە لایەنێکی پەیوەنددار کە 'مبدئیا' خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە. ئەگەر نا وەک پێشتریش باسکراوە، دەکرێت 'کوردئایتیگرووپ' ببێتە کۆمپانیایەک کە پڕۆژەی کۆمێرشالی خۆی هەبێت.

هیوادارم ساڵی 2012 خەونی هەموو لایەکتان بێنێتە دی.

لەگەڵ رێزمدا " هیوادارم ساڵی 2012 خەونی هەموو لایەکتان بێنێتە دی " ----دەی بەشكەم ---------
بەڵام گشتی دێتە سەر ئەم قسە كە " رێزی زێر ،زێرینگەر دەیزانێت " ئەو زێرینگەرە كە ئێمە بۆی دەگەرین لە كوردستان نیە یان ئەگەر هەیە ئەم ماڵپەڕەی لە " بیرۆكەی رەشی خۆی دانانێت "

کاکە بەردە هیوادارم ئەم بابەتەش لە بەشی پڕۆژە دابنرێت و ژێر نەکەوێت چونکە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکان بە دڵنیاییەوە ئەمە کاری کەس و چەند کەسێک نیە بەڵکو پێویستی بە بە تیمێکی چالاک هەیە وەکو بەڕێزتان ئامەژەتان پێداوە بەڵام بە بۆچوونی من لەبەر چاو بێت باشترە بەڵکو ڕۆژێک ئایتیخوازێکی دڵسۆز پڕۆژەکە بگەیەنێتە لایەنی بەرپرس و دەسەڵاتدار.
سوپاس