هەردوو هەژماری فەیسبووک و تویتەری Lady Gaga هاک کران
لەیدی گاگا لە لای هاوڕێیانی فەیسبووک و تویتەرەوە بە دڕندە ([b]M[/b]onsters) ناسراوە.
گاگا میلیۆنەها هاوڕێ لە پەرتووکی دەم و چاو ([b]F[/b]acebook) و هەزارەها لایەنگری لە جریوەی باڵندە ([b]T[/b]witter) هەیە. گاگا بوو بە ئامانج و قوربانی پەلاماری هاککەران بەوەی کە خاوەنی زۆرترین هاوڕێیە لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی ناوبراو.
ئەو هەموو نامانەی کە بەناوی هەژماری دەسبەسەرداگیراوەوە دەنێردرا بۆ لایەنگرانی گاگا، بە بێ ئاگاداربوونی خۆی بوو " ئایپادی نوێی لەیدی گاگا لە ماوەی سێ ڕۆژی تردا دەکەوێتە بازاڕەوە بۆ وەرگرتنی ئەم دیارییە پێویستت بە خۆتۆمارکردن هەیە لە ماوەی [b]72[/b] کاتژمێری تردا " ئەم پەیامە لکێنرابوو بە بەستەرێکەوە کە بە کرتەکردن لە سەری دەیبردیت بۆ دارستانی ڕاوچییەکان لەوێش داوای زانیاری تایبەتت لێدەکرا بۆ وەرگرتنی ئەم دیارییە کە زیاتر لە[b] 45[/b] میلیۆن ''Liked'' ی لێدراوە لە لایەن بەکارهێنەرانی فەیسبووکەوە.
بە گوێرەی ئە م هەواڵەی بی بی سی: نزیکەی[b] 100،000[/b] بەکارهێنەر داوای زانیاری تایبەتیان لێکراوە بۆ بەدەستهێنانی ئەم دیارییە.
پشکنەر[b] M[/b]r Cluley لە لێدوانێکدا '' بە دڵنیاییەوە دەبێت بەڕێوەبەرانی فەیسبووک لە ڕووی پاراستنەوە گرنگی زیاتر بدەن چونکە هەمان شت ڕووبەڕووی هەردوو هونەرمەند [b]M[/b]aroon 5 و [b]N[/b]elly [b]F[/b]urtado بووتەوە''

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
سوپاس بۆ ئەو هەواڵە، ٤٥ ملیۆن دواکەوتووی هەبوو، ئەمەش وێنەی پەیامی هاککردنەکە:
http://sophosnews.files.wordpress.com/2011/12/lady-gaga-ipad-bitly.jpg?w=640
دەستەکانت خۆش بێ و سەرکەوتوو بی.
ڕۆژانە هەزاران ماڵپەڕ و هەژمار هاک دەکرێت، هیچ تایبەتمەندیەک لەم هەواڵەدا نابینم بگرە بە ئاستەمیش بەلای هەواڵی زانستیدا ناڕوات!
http://www.kurditgroup.org/guide
خانمێک کە لەماوەی کەمترین کاتدا، توانیبێتی بەقەت ٢٠ ساڵی هونەرمەند و گرووپی تر بەرهەمی فرۆشتبێت و هاک بکرێت لە دوو هەژمارەوە کە لە ئایتیدان، ئەوە هەواڵی ئایتی نەبێت، چی دەبێت ئایتی بێت؟
بەڕاستى هەواڵێک باشە بەڵام وەڕگێڕانەکەت زۆر زۆر تەواو نیە چونکە facebook بەماناى دەم و چاو نایەت بەڵک و بەماناى ڕو بەڕو دێت هیوادارم بە سنگێکى فراوان لێم وەرگرى
سڵاو،
بەڕێزان كاك هەردی و كاك داستان، فەیسبووك و تویتەر ناون و لە وەرگێڕاندا هەروەك خۆیان دەمێننەوە و نابێت واتاکانیان وەرگێڕین، وەکچۆن ناوی کەسەکان نابێت واتاکانیان پاچڤە بکرێت، ئەوانیش وان!
هەر بژین!
دەستت خۆش کاکی هەواڵدەر، هەواڵێکی سەرنج ڕاکێش بوو
خۆشتان بە پەیامی لاوەکی([url=http://kurditgroup.org/comment/71034#comment-71034]5[/url] ەوە سەرقاڵ مەکەن، چەمبێچەقەڵ نابێ!