یوتیوب بۆ قوتابخانەکان کرایەوە
گەورە ماڵپەڕی ڤیدیۆیی یوتیوبی کە ئێستا گووگڵ خاوەنیەتی، پرۆژەیەکی تایبەتی بۆ قوتابیان و وانەی خوێندنیان بە ناوی "یوتیوب بۆ قوتابخانەکان"ی دەست پێکرد. هەروەها پورتاڵێکیش بە ناوی "یوتیوب بۆ مامۆستایان" بۆ پێداویستییەکانی مامۆستایان بە شێوەی سەرهێڵ، پێشکەش بە مامۆستاکان دەکا.
رەنگە هۆکاری ئەم پرۆژەیە ئەوە بێ کە خەڵکێکی زۆر سکاڵایان دەبردە بەر یوتیوب کە گوایە زۆر لە ڤیدیۆکانیان بۆ ئەوە نابێ منداڵان سەیریان بکەن. هەربۆیە بڕیار دراوە کە یوتیوبێکی تایبەتی بۆ منداڵان و قوتابیان بکرێتەوە.
گووگڵ بەوە هیوادارە کە ئەم لاپەڕە نوێیەی تایبەت بە منداڵان بتوانێ سەرنجی قوتابخانەکان بۆ لای خۆی رابکێشێ. لە زۆربەی قوتابخانەکانی ئامریکا و ئەوروپادا، ناکرێ لە کومپیۆتەرەکانی کلاسەکانەوە بڕۆنە نێو یوتیوب. بەڵام ئەم خەزمەتگوزارییە نوێیە ئەو هەل و دەرفەتە بۆ تۆڕی قوتابخانەکان دەڕەخسێنێ کە قوتابیان تەنیا بڕٶنە نێو "یوتیوب بۆ قوتابخانەکان"...
بۆ زانیاری زیاتر
http://www.bbc.co.uk/persian/science/2011/12/111215_na_youtube_for_school.shtml

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون