تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەپڵ هەوڵی ڕێگەگرتنی Jailbreak دەدات

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

بە کورتی: مێژووی جەیڵبرێک دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٧ کە هەر لەو کەتەدا یەکەم مۆبایلی هۆشمەندی ئەپڵ کەوتە بازاڕەوە. دروستکەران و بەرهەمهێنەرانی بەرنامە بەکاربەرییەکان لە هەوڵداندابوون بۆ دۆزینەوەی توڵئامرازێک بۆ جەیڵبرێک کردنی ئامێرەکانی ئەپڵ.
Jailbreak : واتە دابەزاندنی ئەو یاری و پەڕگە و فایلانەی کە لە App Store دەست ناکەوێت یاخوود ڕێگە پێنەدراوە بۆ ئامێرەکانی IPad وIpod Touch و Iphone و هەروەها کردنەوە یان (unlock) کردنی ئەم ئامێرانە لەڕێگەی جەیڵبرێکەوە بە بێ بەرامبەر.
لە دیارترین هاککەرانی ئەم بوارە هەردوو کوڕە لاوی ئەمریکی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/George_Hotz]George Hotz[/url] وComex و ماڵپەڕی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/IPhone_Dev_Team]iPhone Dev Team[/url] بوو. کە هەر یەک بە شێوازێکی جیاواز و توڵامرازێکی جیاواز کاریان کردووە.

لەگەڵ هەموو (Update) تازەبوونەوەیەکدا ئەپڵ لە هەوڵی وەستاندنی Jailbreak و Unlock بوون. ئەم تازەبوونەوانە بووە هۆی وەستاندنیunlock کردن کە تەنها لەسەر چەند ڤێرشنێکی Iphone 3g ئیشی کرد بەڵام جەنگی جەیڵبرێک هەتا ئێستاش بەردەوامە.

لە هەواڵێکدا BBC دەڵێت : هەزارەها هاوڵاتی کە خاوەنی مۆبایلی ئایفۆنن پەیوەندیان بە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/IPhone_Dev_Team]iPhone Dev Team[/url] وە کردووە بە دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ جەیڵبرێک کردنی ئامێرەکانیان .ئەوەی جێگەی باسە ئەو ئامێرانەی کە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدی گووگڵیان لەسەرە یاخوود ئەو مۆبایلانەی کە سیستەمی کاپێکردنی ویندۆز فۆن ٧ یان لەسەرە ڕووبەڕووی کێشەی Unlock نەبوونەتەوە بەڵام ئەپڵ هەمیشە لە جەنگدا بووە لە دژی جەیڵبرێک کردنی هەر ئامێرێکی.
Joshua Hill کە یەکێکە لە ئەندامی هاککەرانی Chronic Dev دەڵێت "بە هۆی ئەو بەرزکردنەوە و چاکسازیانەی کە لە دوایین ڤێرشنەکانی سیستەمی کارپێکردنی ئایفۆن کە IOS 5.0 و IOS 5.0.1 کراوه جەیڵبرێک کردن‌ زۆر ئەستەم بووە لە ئێستادا" وە هەر ئەم هاککەرە بوو لە مانگی ٩ ئەمساڵدا لەسەر ڤێرشنی ios 5.0 توانی پێنج هەلەی گرنگی ئەم سیستەمە بدۆزێتەوە کە دەیتوانی ببێتە هۆی دروستکردنی جەیڵبرێکێکی ڕێک و پێکUntether. بەڵام لەگەڵ بەرزکردنەوەیدا بۆ IOS 5.0.1 ئەپڵ توانی یەکێک لە گرنگترین هەڵەکانی ئەم پێنج هەڵەیە پینە بکات.

ئەمەیان تەنها بۆ زانیاری:
Jailbreak واتە هەڵهاتن لە زیندان ، ڕاکردن لە بەندیخانە یاخوود ڕێگەی نایاسای
Untethered = Regular Jailbreak واتە جەیڵبرێکێکی باش
[b]Tethered[/b] = Connect to computer every time you boot .واتە بەستنەوەی ئامێرەکەت بە کۆمپیوتەرەوە هەموو کاتێکی BOOT.

بۆچوونەکان

دەسخۆش کاک هەردی

دەستوپەنجەکانت خۆش کاک هەردی

زۆر سوپاستان دەکەم کاک زەندی و کاک بەردەی بەڕێز.

دەست خۆش هەردی گیان بابەتێکی بەسودە. هەر ئەڵێن ویندۆز خراپە، ئەوەش سێو!

دەست خۆش کاک هەردی بۆ ئەم بابەتە, بەڵام IOS 5.0 & 5.0.1 لەلایەن هاککەری بەناو بانگ (untethered jailbrek (Pod2g کراوە
کە بۆ ئەم ئامێرانە دەبێت iPhone 4, iPhone 3GS, iPod 4G, iPod 3G, iPad 1,Apple TV
بەڵام تا ئێستا نەوەشێنراوە، ئێستا ئیش لەسەر iPhone 4S &iPad 2 دەکات
ئەگەر ئەم دوانەش تەواو بوون ئەو کات لەیەک پەکێج دا بڵاوی دەکاتەوە.