زانایان نهێنی گۆرانی خۆش ئەدۆزنەوە
لە زانکۆی بریستڵی بەریتانی توێژینەوەیەکیان ئەنجام داوە کە تێیدا هاوکێشەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ئەتوانێ گۆرانیەکی سەرکەوتوو لە گۆرانیەکی سەرنەکەوتوو جیا بکاتەوە، یان بە کوردی تر گۆرانیەکی خۆش لە گۆرانیەکی ناخۆش جیا ئەکاتەوە.
بە گوێگرتن و شیکارکردن لە [url=http://www.thesun.co.uk/sol/homepage/news/4004475/Boffins-formula-for-pop-chart-success.html]۵،٤۹۷[/url] گۆرانی ۵٠ ساڵی ڕابردوی بەریتانیا کە لە ٤٠ گۆرانی لوتکەدا بوون پێک دێن. وە بە شی کردنەوەی ۲۳ تایبەتمەندی گۆرانی هاوکێشەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ئەتوانێت تا ٪٦٠ بە دروستی سەرکەوتوویی گۆرانیەک تاقی بکاتەوە.
توێژینەوەکە، هەروەک ئاشکرایە پابەندە بە ٤٠ گۆرانی لوتکەی ۵٠ ساڵی ڕابردوو لە بەریتانیا، کەواتە سەرکەوتووی گۆرانیەک لە بەریتانیا ئەتوانێت بدۆزێتەوە نەوەک گۆرانیەکی خوالێخۆش بوو حەسەن زیرەکی بۆ لێ بدەی و چاوەڕێ بیت لە ٤٠ لوتکەدا لە بەریتانیا ڕیزبەندی بکات.
لەو ۲۳ تایبەتمەندێتیە: بەرزی دەنگەکە، گونجانی بۆ سەماکردن وە سادەیی سازیی دەنگەکە. بەپێی بابەتەکەی بی بی سی، دکتۆر دی بی کە گەورە وانە بێژی ژیری دەستکردە (Artificial Intelligence) و سەرۆکی لێکۆڵینەوەکەیە لە زانکۆکە ئەڵێ "ئامانج ئەوەبوو بزانین ئەتوانین هاوکێشەیەک دروست بکەین کەوا توانای جیاکردنەوەی گۆرانیەکی سەرکەوتوی لە گۆرانیەک کە خوارەوەی ڕیزبەندی گۆرانیەکاندا بێت لەیەک جیا بکاتەوە"
هەروەها ئەڵێ "زۆر سەختە بتوانرێ ئایا ئەم هاوکێشەیە ئەزانێت گۆرانیەکی نوێ تا چەن سەرکەوتوو ئەبێت. چونکە بۆ لێکۆڵینەوەکە تەنها داتای ڕابردومان بەکارهێناوە"
بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە دنیای موزیکدا، مێژوی ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Charles_Babbage]چارلس بابج[/url] کە بە باوکی کۆمپیوتەر ناسراوە. بەڵام توێژینەوەیەکی لەم جۆرە وەک بابەتەکەی بی بی سی ئاماژەی بۆ ئەکات، هەوڵێکی تری ژیری دەستکردە بۆ ئەوەی بتوانرێ توانای شیکاری جۆری موزیکی خوازراو جیا کرێتەوە لە ئاواز و موزیکی کەمتر خوازراو. وەهەروەها ئەم هاوکێشەیە ئاماژە نیە بۆ ئەوەی گۆرانیەکی پێ تاقی بکەیتەوەو بزانی شایانی گوێ لێ گرتنە یان نا.
وە لەهەموی گرنگتر ئەم توێژینەوەیە ئامرازێکە بۆ پێوانێکی حەزی کۆمەڵگا نەوەک هەڵسەنگاندنی نرخی گۆرانیەک. وە وەک لەسەرەتاشەوە باسمان کرد هەڵسەنگاندنەکە بۆخۆشی پابەندە بە زمان و کەلتوری نەتەوەیەکەوە نەوەک هەڵسەنگاندنگێکی زانستی موزیکی گۆرانیەک بێت.
بەڵام ئەوەش لەهەمان بابەتدا هاتوە کەوا شیکارەکانی ئەم توێژینەوەیە دەری خستوە کەوا موزیک لەو ۵٠ ساڵەدا وای لێ هاتوە کە ئاسانتر بێ بۆ سەما لەگەڵ کردن و دەنگیشی بەرزتر بوە.
وێنەکە وێنەی مەکینە شیکاریەکەی چارلس بابجە کە لە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Analytical_Engine]۱۸۳۷[/url] کاندا باوەڕی وابوو ئەتوانێ نەک کۆکردنەوە و لێدەرکردن بکات، بەڵکوو پیانۆش بژەنێت. مەکینەکەی بابج تا مردیش دروست نەکرا، چونکە جیاواز لەم توێژینەوەیەی بریستڵ کەس نەبوو خەرجی لێکۆڵینەوەکەی بۆ سەرف بکات.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک هیوا بۆ ئەم بابەتە، گۆرانی خۆش بۆ مندالێکی دوو ساڵە لێبدە سەری بۆ دەلەقێنێ.
ئەگەر سەرنجتان دابێ لە کوردستان ئارەزووی خەڵک بۆ گۆرانی زۆر جیاوازترە لەجاران، ئێستا خەڵک زۆر حەزیان بە گۆرانی شادە ( هەلەکەسەما). ئاوازی خۆش مۆدیلی نەماوە.
بۆیە بەم بۆنەیەوە ئەم گۆرانییە پێشکەش ئەکەم بەتۆ و هەموو خوێنەرانی ئەم بابەتە.
[youtube]nQY4dIxY1H4[/youtube]
دەستخۆش ئەمە زۆر گرینگە. تکنۆلۆژیاش رۆژ بەرۆژ لە بەرەوپێشچووندایە.
کاک فەتەح@ بۆ گوێگرتن لەگۆرانی یوتوب نایاساییە؟
باوەڕناکەم ئەو ڤیدیۆیە تایبەتکرابێت و مفای پارێزراوبێت!
پرۆکسی بەکاربهێنە، هههههه
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]
دەسخۆش کاکە هیوا.
کاک زەندی مافی ڤیدیۆ لە یوتیوب بە پێی وڵات جیاوازە.
لای منیش هەندێ گرتە لێنادا ئێژێ مافی پارێزراوە .
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]دەسخۆش کاکە هیوا . كاك زندی بەداخەوە هەر دیار نیە . كاك "[/size][url=http://kurditgroup.org/u/fatah]Fatah[/url]" بەرێز لای جەنابتان باشە رەش بوە، لای من ئاوایە
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Untitled-1_0.jpg[/img]
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 14.31 ک.ب. |
كاكە هیوا لە ئێران [size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]یوتیوب[/size] داخراوە ، بەشكەم لە گوگڵ دایكیۆمێنت دایبنن - دیارە كاكە زەندی ئارشیفی گۆرانیەكانی قەڵەوە .تكایا داینێن با گوێمان لێی بێت .
ئەمەش بۆ ئەوانەی ناتوانن لە یوتوب ـەوە گوێبدەنە ئەو گۆرانیەی کاک زەند دای ناوە .
http://www.dailymotion.com/video/xn3ou2_chris-medina-what-are-words
سوپاس مام ئاکار!
[url=http://video.search.yahoo.com/video/play;_ylt=A2KLqIHuXe9OuBwAKvb7w8QF;_ylu=X3oDMTBrY3BwbXRoBHBvcwM4BHNsawNyZXMEc2VjA3Ny?q=Chris+Medina+-+What+Are+Words&ei=UTF-8&fr=screen&p=Chris+Medina+-+What+Are+Words&vid=1290163519911&dt=1298707200&l=0&turl=http%3A%2F%2Fts4.mm.bing.net%2Fvideos%2Fthumbnail.aspx%3Fq%3D1290163519911%26id%3D100fd2d32518f2f146a23c0c11253eb2%26bid%3Dat2pgt%252fVf0Yu2g%26bn%3DThumb%26url%3Dhttp%253a%252f%252fwww.mojvideo.com%252fvideo-chris-medina-what-are-words%252ffba007609fcd27e0ba95&rurl=http%3A%2F%2Fwww.mojvideo.com%2Fvideo-chris-medina-what-are-words%2Ffba007609fcd27e0ba95&tit=Chris+Medina+-+What+Are+Words&sigr=12ehipj4f&newfp=1]کرتە لەم بەستەرەبکەن[/url] ، ئەمە لە یاهووە، ئەم گۆرانییە چیرۆکێکە ، خۆشەویستەکەی لە ڕووداوی هاتوو چۆدا، ئیفلیج ئەبێت ئەویش ئەو گۆرانییەی بۆ دەچڕێ.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]
کاک هیوا دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە بە پێزە. خۆزگە بمانزانیبا ئەو گۆڕانییەی کاک زەندی دایناوە لە سەرکەوتووەکانە یان نە. چونکە لای من هیچ خۆش نەبوو.
کاک زەندی هاوڕێیەکی نەرویجیم هەیە تاکوو ئێستا چی بەستەری یوتوبی بۆ ناردبێتم وەک ئەوەی کاک فەتاح ڕوو ئەدات، پێم سەیرە ئەڵمانیایەکی وا گەورە ئەم بەزمە قۆرەی تیا چارەسەر نەکرێت.