تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ڤایرۆسێک کە وشەی تێپەڕبوون و زانیاریی ئینتەرنێ بانکەکەت دەدزێ

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

بەم جۆرە دزە ئینتەرنێتیەکان هەڵتدەخڵەتێنن بۆ ئەوەی وشەی پێپەڕبوون و زانیارییەکانی چوونە ژوورەوەی ژمارە بانکەکەت دەدزن.
هەر ئێستا بانکەکانی نوردیا و سوێبانک مشتەرییەکانیان لە قٶڵبڕینی ئینتەرنێتی ئاگادار کردووەتەوە. ئەو قۆڵبڕانە لە رێگای ئینتەرنێتەوە خەڵکی بەو جۆرە هەڵخڵەتاون کە زانیاریی تێپەڕبوونیان بەوان بدەن.
هەنریک ئەنسترۆم ( Henrik Edström ) بەرپرسی راگەیاندنی مێدیاکان لە نوردبانکن دەڵێ: " پەنجەرەیەکی چووکە دەکرێتەوە کە داوات لێ دەکا جارێکیتر زانیارییەکانی تێپەڕبوونت بنووسیتەوە. بەڵام ئەمە ڤاریرۆسێکە کە کومپیۆتەری بەکارهێنەرانی تووش کردووە."
بە پێی قسەکانی ناوبراو، کەمتر لە سەد کەس تووشی ئەم بارودۆخە هاتوون، حەوتووی رابردوو دوای ئەوە کە بەم ڤایرۆسەیان زانیەوە، خێرا ئاگادارییان لەسەر ماڵپەڕەکەیان بڵاو کراوەتەوە.
ئەو لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێ ئەوەی کە ئێمە دەبێ بیکەین، ئەوەیە کە لە زووترین کاتدا زانیاری بدەین بە مشتەرییەکانمان. ئەگەریش تووش هاتوون، ئەوا دەبێ کومپیۆتەرەکانیان خاوێن بکەنەوە.
هەروەها سپاربانکیش پێشتر ئاگادارییەکی لەم چەشنەی لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆیان بڵاو کردبووەوە کە لەوێدا هاتبوو کە چەند مشتەرییان تووشی ئە گرفتە بوون.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک حامید!
باوەڕناکەم تەنیا بەدزینی تێپەڕوشە بتوانن دزیت لێبکەن، چونکە بۆ هەموو پێدانێک ئەبێت ژمارەی پاراستنی کارتەکەشت لێبدەیت، ئەوەش هەموو جارێک دەگۆرێت بۆ ژمارەیەکی تر، بەڵام پێموایە مۆبیل بانک زۆر مەترسیدارە، هەرچەند بانکەکان دەڵێن: مۆبیل بانک لەڕووی پاراستنەوە هیچی لە کۆمپیوتەر کەمتر نییە.
زۆرم پێ سەیرە وایان نوسیوە، چونکە مۆبیل نێت بانک پێوسیتی بە ژمارەی پاراستنی کارت نییە، تەنیا کۆدێکی چوارژمارەیی و ژمارەیی کەسیی خۆت.
ژمارەیی کەسی بەدەستهێنانی زۆر ئاسانە و تەنیا ئەمینێتەوە ئەو کۆدە چوار ژمارەییە ، نە تێپەڕ و شەو نە ژمارەی پاراستنی کارت، ئیتر نازانم کامەیە بە‌هێزی پاراستنی مۆبایل نێت بانک.
سەرکەوتوبن

کاکە زەندی وایە کە جەنابت دەیڵێی، منیش ئەمە بەکار دێنم هەموو جارێک کۆدێکی دیکەت داوا لێ دەکا. بەڵام رەنگە ئەو پرۆگرامەی کە دزەکان بەکاری دێنن، بۆ خۆشی ئەو کارەیان بۆ بکا.
سپاس

دوای ماوەیەکی زۆر، ئیمڕۆ دیسان ئەم ئامێرە چووکەیەم بەکار هێنایەوە. یەکەم جار کە ئەوانەی داوای دەکرد نووسیم، بەڵام لە جێگای ئەوەی بچمە نێو بانکەکەوە، دیسان پایامێکی دیکە پەیدا بوو، نووسرابوو: لەبەر ئەوەی ٣٠ چرکەیە ئینتەرنێتەکەت بەکار نەهێناوە، بۆ تێپەڕبوون تکایە دیسان زانیارییەکانت بنووسەوە!. لەوانەیە هەمان بەڵا بێ کە منیش تووشی بووم.
بە دژەڤایرۆسی بیتدێفندر کومپیۆتەرەکەم سکان کرد، هیچی نەدۆزییەوە.

سڵاو!
مەرج نییە لە کۆمپیوتەرەکەتتدابێت، ئەوە لەوانەیە بەفلاش دروستکرابێت، پێوسیتە بانکەکە ، مالپەڕەکەی سکان بکات.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

کاکە گیان. بۆ خۆیان لە ماڵپەڕەکەدا و لە هەواڵەکەشدا نووسیویانە دەبێ کومپیۆتەرەکە خاوێن بکرێتەوە.