تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

15 فڕوفێڵ (Trick) بۆ هەبوونی کومپیۆتەرێکی خێرا و بەکار

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

پێتان خۆشە کومپیۆتەرێکی خێرا و ئامادە و بەکارتان هەبێ؟ ئەو خاڵانەی ئیمڕۆ دەیخەینە پێش چاو، فڕوفێڵێکی چووکەن کە کاریگەرییەکی گەورەیان لە کارایی و خێرایی سیستمەکەتاندا دادەنێ.
کومپیۆتەرە نوێکان بە باشی ئەم کارانە دەکەن. خێران و لە زووترین کاتدا وڵامی داواکەی ئێوە دەدەنەوە و ... بەڵام دوای بەکارهێنانێکی زۆر کومپیۆتەرەکە و نەگۆڕانی سیستمەکەی، بەرە بەرە کۆسپەکان سەرهەڵدەدەن و تەنانەت لە نێوان کاروبار و تێکۆشانەکاندا دەکەوتنە نقە نق!
خاڵێ ژمارە ١: یەکەم خاڵ کە سەرنج راکێشان و کارپێکردنیان بۆ زۆر کەس زەحمەتە، قەدبڕ(Shortcut)ەکان و بەتایبەتی ئەو پەڕگانەن کە لە سەر روومێز (Desktop) کومپیۆتەرەکەدان راتان گرتوون. روومێزی کومپیۆتەرەکەتان خاوێن بکەنەوە و بە پاک و خاوێنی رایبگرن. ئەگەر دەکرێ باشترە لە هیچ قەدبڕێک بۆ پرۆگرامەکانیش کەڵک وەرنەگرن و لە کاتی بەکارهێناندا لە مینۆ ستانداردەکە کەڵک وەرگرن.
خاڵی ژمارە ٢: دیسکئاژوو (Drive)ی بەشی سی (C) یان هەر دیسکئاژوویەکیتر کە سیستەمی ویندۆزەکەتان لەسەر دامەزراندووە بە خاوێنی و بە دێفراگمینت (Defragment) کراوی رابگرن. لە دامەزراندی بەرنامە و گەمە لەسەر ئەم بەشەی دیسکئاژووەکەتان خۆ بپارێزن، چونکە ئەم بەشە (Partition) پەڕگە هەرە گرینگەکانی سیستمەکەتانی لەسەر دانراوە و هەروەها بۆ بیرگەی گریمانە (Virtual memory) کەڵک لەو بەشە وەردەگیردرێ، کەوابوو هەرچەندە پاک و خاوێن و چۆڵتر بێ، باشترە.
خاڵی ژمارە٣: تاکوو دەکرێ لە دەرفەت و دەرەتانەکانی (Visual and intuitive) کەمتر کەڵک وەرگرن. واتە تاکوو دەتوانن کەمتر لە گەجت (١)ەکان کەڵک وەرگرن، چوونکە ئەوانیش بۆ خۆیان جێگایەک لە مێشکی کومپیۆتەرەکەتاندا دەگرن. هەرەها پاشبنەمایەکی ساکار و جوان بۆ روورمێزی کومپیۆتەرەکەتان هەڵبژێرن، چونکە بنەمای جوڵاوە و پەردەپارێز (Screensaver) قورس و گران لەگەڵ درفەتی گونجاندی روومێز، لە مێشکی کومپیۆتەرەکە کەڵک وەردەگرن و هەر بۆیە ئەگەر کومپیۆتەرێکی خێرا و کارامەتان دەوێ، ئەوانە لە بیر بکەن.
خاڵی ژمارە ٤: ئەگەر خێرایی ئینتەرنێتەکەتان زۆر لە سەرەوەیە مێژوولکەی وێبگەردییەکەی و پەڕگە دەرهێڵەکان و وشکەشیرینی (Cookies)ەکانی بسڕنەوە. بەڵام ئەگەر خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەتان لە خوارەوەیە ئەوا واز لەم پلەیە بێنن.
خاڵی ژمارە ٥: بەردەوام دژەڤایرۆسەکەتان با بەڕۆژکراو (update)بێ. هاتنی وۆرم (Warm) و کرم و ڤایرۆسەکان بۆ نێو کومپیۆتەرەکەتان هێندە لە خێراییەکەی کەم دەکەنەوە، هەر مەپرسە! وۆرمەکان بەردەوام لە زیادکردنی خۆیاندان و پەرە دەستێنن، ئەمەش هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی شوێنە بەتاڵەکان پڕ ببنەوە. هەروەها بێجگە لە گرتن و پڕ کردنەوەی شوێنە بەتاڵەکان، بە هۆی تێکۆشان و هەڵسووڕانیانەوە لە بیرگە سەرەکییەکەی کومپیۆتەرەکەتان کەم دەبێتەوە.
خاڵی ژمارە ٦: سڕینەوەی نێوەڕۆکی بۆخچە (Folder)کانی Temp و Tmp بکەن بە خۆوخدەیەکی بەردەوامی خۆتان.
خاڵی ژمارە ٧: جاروبارە لە دێفراگمێنتی دیسک (Disk Defragmenter) و Disk Cleanup کەڵک وەرگرن.
خاڵی ژمارە ٨: لە پرۆگرامی سیک خاوێنکەرەوە (Disk cleaner) ی زیادە و ئەم جۆرە شتانە خۆ ببوێرن، مەگەر ئەوەی کە بزانن ئەو پرۆگرامانە لە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوەوە داگیراون و جێگای دڵنیابوونن. راستە ئەوان هێندێک پەڕگە (File)ی زیادی و ... دەسڕنەوە، بەڵام بەکارهێنەریش دەتوانی بە بێ ئەوەی ئەو جۆرە پرۆگرامانە دابمەرزێنێ، بۆ خۆی ئەو کارانە ئەنجام بدا.
خاڵی ژمارە ٩: دوای دامەزراندنی هەر پرۆگرامێک، بێجگە لەو پەڕگە کلیلیانە کە لە ریجستەری کومپیۆتەرەکەدا تۆمار دەکرێن، هێندیک لە شوێنی پەپکەڕەقە(Hard disk)کەتان داگیر دەکرێ. ئەو پرۆگرامانەی کە بەکەمی بەکاریان دێنن یان بە نیازن تەنیا بۆ چەند جارێک بەکاریان بهێنن، باشتر وایە دایاننمەزرێنن، چوونکە دوای سڕینەوەشیان هێشتا هێندێک کیللیان لە ریجستەری کومپیۆتەرەکەدا دەمێنێتەوە کە دەبنە هۆی پێکهێنانی ئاڵۆزی لە سیستمەکەتاندا.
خاڵی ژمارە ١٠: بوخچەی Resent لە تێکۆشان بخەن، هەروەها ئەو پرۆگرامانەش کە کەڵک لە قەدبڕی Resent کەڵک وەردەگرن لە تێکۆشانیان بخەن. بەشێوەیەکی گشتی کەمترین کەڵک لەو قەدبڕانە وەردەگیردرێ سەرەڕای ئەوە ریزکردنی ئەوانە بۆ خۆی هێندێک لە مێشکی کومپیۆتەرەکە بۆ خۆیانەوە خەریک دەکەن.
خاڵی ژمارە ١١: ستارت ئاپ (Start-up) ی ویندۆزەکەت لە هەموو پرۆگرامە زیادییەکان پاک بکەنەوە. بۆ ئەم کارەش پێویست ناکا پرۆگرامێکی زیادی دامەزرێنن، تەنیا لە ستاندارد مێنویەکەدا Run هەڵبژێرە و دواتر دەستەواژەی Msconfig لەوێدا بنووسەوە و پاشان ئینتەرێک لێ بدەن بۆ ئەوەی دەستان بە بەشی رێکخستنەکە بگات.
خاڵی ژمارە ١٢: ئەشغاڵدانی کومپیۆتەرەکەتان (Recycle Bin) بەتاڵ بکەن.
خاڵی ژمارە ١٣: ئەگەر کوپیکاری و لەم جۆرە کارانە دەکەن ئەوا دەتوانن لە TeraCopy کەڵک وەربگرن. ئەم پرۆگرامە تاقی کراوەتەوە و خێراییەکی یەکجار زۆری لەم کارەدا هەیە.
خاڵی ژمارە ١٤: دەستەواژەی “Adjust for best performance” لە System Propertiesدا تاقی بکەنەوە.
خاڵی ژمارە ١٥: لە سیستەمی شەخسی خۆتان کەڵک وەربگرن.
(١)گەیجت Gadget بە کەرستەیەکی بچووکی میکانیکی و یان ئەلکترونیکی دەوترێ کە بە زۆری قەوارەیەکی چووکەیان هەیە بەڵام کارامەییەکی زۆر و تایبەتیان لە ژیاندا هەیە. بە واتایەکی دیکە بەو کەرەستانەی کە بۆ ئەنجامدانی کاری باش و پڕکارامە کەڵکیان هەیە Gadget دەڵێن.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک حامید،
با منیش خاڵێک زیاد بکەم، ڕێگری بکە لەو بەرنامە دامەزراوانەی کە خۆکارانە نوێبوونەوە (update) ئەنجام دەدەن، بێجگە لە دژەڤایرۆس و سیستەمی کارپێکردن. باشتر وایە خۆت هەفتانە پشکنین بۆ نوێبوونەوەی بەرنامەکان بکەیت.

دەستخۆش کاک حامید .بەڵام زۆربەی ئەو کردارانە Ccleaner دەیکات.
http://chawg.org/wiki/Ccleaner

سپاستان دەکەم و دەستی خۆتان خۆش بێ.
ـ خاڵەکەی کاکە ئاراس بۆ ئەوە دەبێ زیاد بکرێ و بیکەین بە ١٦ خاڵ.
ـ هەڵۆگیان لە دەقەکەدا نووسراوە خۆمان لەو پرۆگرامۆکانە بپارێزین. کاتێک خۆمان بە دەست بتوانین ئەو کارانە بکەین ئیتر خاوێنکەرەوەمان بۆ چیە؟!

تۆ ڕاست دەکەی کاک حامید ،بەڵام ئەمە بۆ زۆر کەم بەکارهێنەر دەبێت ،چونکە دەبێ بەکارهێنەر ئەو هەنگاوانە بزانێ و بزانێ دەبێ چی بکا ،کە ئەمەش بۆ بەکارهێنەری ئاسایی کەمێک ناخۆشە ،بەڵام ئەو نەرمەکاڵایە هەم ئەو کارانە و زۆری تریش بە دوو سێ کرتە جێبەجێ دەکات. ئەوەیە مەبەستەکە :)
دووبارە دەستخۆش و هەربژیت کاک حامید.