گووگل لە پشتیوانیی فایەرفۆکس بەردەوام دەبێت
پاش ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە دامەزراوەی[url=http://www.google.de/intl/de/about/] گووگل[/url] پشتیوانییەکانی بۆ فایەرفۆکس ڕادەگرێت، چوونکە خۆی وێبگەڕی هەیە و زیاتر گرنگی بەوە ئەدات، دوێنێ وتەبێژی گووگڵ وەڵامی ئەو هەواڵ و گومانانەی دایەوە؛ "[b]ئێمە دڵنیای دەکەینەوە کە هێشتا گرێبەستمان هەیە لەگەڵ مۆزیلادا و بەردەوامیش دەبین لە پشتیوانیی فایەرفۆکس، هاوکات چەندین پەرەپێدەری ئێمە لە تیمەکاندا هەن و بەردەوامن لە کار کردن[/b]". لە ڕاپۆرتێکی ([url=http://www.zdnet.com/blog/bott/firefox-faces-uncertain-future-as-google-deal-apparently-ends/4241]Znet[/url]) دا هاتبوو کە ڕێککەوتنی نێوان [b]گووگل و مۆزیلا[/b] کۆتایی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١١ تەواو دەبێت و پشتیوانیی دارایی گووگل بۆ مۆزیلا دەوەستێت، بەوەش ئەگەری دروستبوونی گرفتی دارایی دێتە ئاراوە، [url=http://www.mozilla.org]مۆزیلا[/url] لەم ڕاپۆرتە بێ وەڵام بووە.
مۆزیلا بۆ پرۆژەکانی پشت دەبەستێت بە پاڵپشتی دارایی ئامێرەکانی گەڕان لە ئینتەرنێتدا، ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوەی مۆزیلا بڕی ١٢٣ ملیۆن دۆلار دەستمایە و قازانجی بووە، کە بە تەنیا گووگل [b]٨٤%[/b] ئەم بڕەی بۆ دەستەبەر کردوون.
شایەنی ناو بردنە، لە ساڵی ٢٠٠٨ دا گووگل پرۆژەی[url=https://www.google.com/chrome] وێبگەڕی کرۆم[/url]ی ئاشکراکرد، لەو ساتەشەوە هاوشانی [url=http://www.mozilla.org]وێبگەڕی فایەرفۆکس[/url]، بەربەرەکانی وێبگەڕی ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەری مایکرۆسۆفت دەکات، [url=http://www.heise.de/newsticker/meldung/Marktforscher-Chrome-ueberholt-Firefox-1388288.html]بە گوێرەی دوا ئاماریش بێت[/url]، کرۆم لەم دواییەدا پێشی فایەرفۆکسی داوەتەوە و تێکڕای ٢٦%ی بەکارهێنەرانی بۆ خۆی مسۆگەر کردوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون