تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەو هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییە؟

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

 

منیش وەک تۆ سەرم سوڕماوە. وتمان تۆڕی کۆمەڵایەتی شتێکی باشە بۆ پەیوەندیکردن بە هاوڕێکانت یان بۆ دۆزینەوەی کار و کڕیار. باشە سوودی بۆ ماڵپەڕەکان چییە؟
با کوردئایتیگرووپ وەک نموونە بەکاربێنین:
ماڵپەڕی کوردئایتیگرووپ هەژماری لە "کتێبی دەموچاو" و "تویتەر" و "گووگڵ پلەس" هەیە، گریمان شوێنێکیشمان لە "لینکدئین" هەبێت.
کاتێک هەواڵێک لێرە بڵاودەکرێتە، هەر هەمان هەواڵ لە "تویتەر"ـیش بڵاودەبێتەوە. "گووگڵ پلەس" هێشتا پشتیوانی ئەمە ناکات، بەڵام گریمان هەر هەمان هەواڵ لە "کتێبی دەموچاو" و "لینکدئین"ـیش بڵاوکرایەوە، ئایا چیمان کرد؟ هیچ.
ئەو میوانانەی سەردانی ئێرە دەکەن، ئاسانتر دەتوانن لێرە هەواڵەکان بخوێننەوە و پێویست بەم دووبارەبوونەوەیە ناکات. لە هەمان کاتدا کەسێک لەوانەیە بۆچوونێک لە "تویتەر" بنووسێت، بەم شێوەیە، ئەندامانی گرووپ دەبێت سەیری چوار شوێن بکەن تا بزانن چی ڕوویداوە و ماڵپەڕێکی وەک کوردئایتیگرووپ پێویستی بە دەیان بەڕێوەبەر دەبێت.
ئەم نموونەیە دەکرێت بۆ زۆربەی ماڵپەڕانی جیهان ڕاست بێت. بەڵام، ئێستا ڕۆژگارێکی جیاوازە. ئەو کەسانەی سەردانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکەن هەر هەمان کەس نین کە سەردانی ماڵپەڕە کلاسیکییەکان دەکەن. بەڕای من میوانانی "کتێبی دەموچاو" زۆر جیاوازن لەوانەی سەردانی "تویتەر" دەکەن، ئەمانە لەوانەیە هەر سەردانی هیچ ماڵپەڕێکیش نەکەن. تەنها خەریکی " لایک" و دەسخۆشی و بڵاوکردنەوەی وێنەی کچی جوانن. بۆیە پێویستە پەیامەکەت بەم خەڵکەش بگەیەنیت، بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز.

هەردوو لایەن، باشی و خراپییان هەیە و چارەکەش لەوەدایە کە ماڵپەڕەکان لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک خۆیان توانای هەڵبژاردنییان هەبێت لە کام تۆڕی کۆمەڵایەتیش بڵاوبکرێتەوە.

بۆچوونەکان

کوا دوگمەی لایکەکە؟ :))

کاکە هیوا "لایک" هێشتا تەنها بۆ بۆچوونە.

دەستخۆش بەردە گیان و ماندوو نەبی. تۆڕی کۆمەڵایەتی هەتاکوو پاروو (تیکە)نانێکی تێدابێ هەر دێت و زیاد دەکا. لەمەی ئیمڕۆش زیاتر دەبێ.

دەستخۆش، سودەکەی بۆ ئەوان ، دەستکەوتی داراییە، بەڵام بۆ ئیمە زیاتر ناساندنی کوردئایتی گرووپە، کاتێک هەواڵێک لە فەیسووبک بڵاودەکەینەوە، خوێنەر ناچارە بۆ درێژە بێتە ئیرە، کە هاتە ئیرەش، کرتە لە سەکۆ ، گۆشەکانی تردەکات، ئیتر دەکەوێتە پرسیار و وەڵام خوێندنەوە.
بەڕای من هەر کەس بابەتەکەی خۆی لە شوێنەکانی تریش بڵاو بکاتەوە، بەڵام هەمووی نا، بۆ درێژە بێتەوە ئێرە.
سەرکەوتوبن

کاکە ئینشەڵا قڕییان تێدەکەوێت ، بەخوا ئەم لایکە زۆر زەخمە دەست خۆش کاک سەفیین .

بژین،

بۆچونی منیش وایە کە بەکارهێنەرانی تۆڕی ئینتەرنێت ئەکرێن بە دوو بەشەوە، بەشێکیان ئەوانەن کە تانها لایک و دەست خۆشی و وێنەی هینی جوان دانێن و سەیری ئەکەن. گروپی دوەهەمیش ئەوانەن کە بەرهەمیان هەیەو پێداویستیەکانی ناو تۆڕی ئینتەرنێت دەستەبەر ئەکەن. بۆنمونە داهێنەری فەیس بوک و تویتەر هتد لەهەمان بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتیە زۆر جیاوازن، ئەشێ خودی داهێنەرەکان بەچەند ڕۆژێکیش سەردانی یەکێک لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە ناکەن چونکە کاتیان نیە، بەڵام زۆربەی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە لەوانەیە لەژیانیاندا ئایکۆنێکیان پێ دروست نەکرابێ بۆ تۆڕی ئینتەرنێت. ئیناللاه و ئناالهی راجحون

وتم خوایە ئەبێ ئەم کتێبی دەموچاوە کوێ بێت :) ،
کاک بەردەقانی مەبەستەکە لێرە ئەوەیە کە بەکارهێنەری ئاسایی ئینتەرنێت سەرەتا چالاکی و چالاکی سەرەکی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. سەرقاڵبوونی بەوێوە وای لێدەکات کەمتر بایەخ بدات بە کردنەوەی ماڵپەرەکە/پێگەکە. بەڵام بۆ نموونە لە کتێبی دەموچاو :) کە پەڕەی ماڵپەرەکەی (لایک) کردبێ بە شێوەیەکی خۆکار کورتەیەکی هەواڵەکە دەچێتە سەر پەڕەی سەرەکی بەکارهێنەر ،ئەگەر ئارەزووی لە هەواڵەکە بوو ،یان گرنگی پێدا ئەوە دەیکاتەوە و دێتەوە ناو ماڵپەرەکە. بەمجۆرە هەتا دوایی.

هەڵوێستەیەکی جوانە، دەبێ لە ئاست ئەو داهێنانە نوێیانەدا ئەو پرسە بکەین. وەکو خۆشت وەڵامەکەیت نووسیوە، بەشداربووان و خوێنەران جیاوازییان هەیە و ئەرکی بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕەکانیش ئەوەیە کە دڵیان ڕازی بکەن. زۆرکات لێدوان لە هەواڵەکانی کوردئایتی گرووپ لە هەژماری فەیسبووکی کاک زەندیدا دەبینم و گفتوگۆی زۆریش دەکرێ، ئەوانە بۆ خۆی گونجاندنێکە و خۆزگەم دەخواست هەمووی لە قوتویەکدا کۆببنەوە و ئەو پەرش و بڵاوی و زۆر و بۆرییە نەبینم.

[b]وەڵا برا منیش وتم دەبێت ئەم"كتێبی دەم و چاو"ە چی بێت!![/b]
یەك خاڵ دەدركێنم ئەویش تۆڕی كۆمەڵایەتی تەمەنیان كورتە بەڵام لەم تەمەنە كورتەیان بەكاربەریان زۆرپەیدادەبێت بۆیە دەبێت ئێمە بەهەلی وەر بگرین!!