تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بە شکاندنی کۆدێکی ئەستەم، دەتوانی کارێکی نهێنت دەست کەوێ.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

 

بەشی رێکخراوی ئاساییشی بریتانیا خۆی ئامادە دەکا بۆ بەرگری لە هێرشی داهاتووی هەکەرەکان، لەسەر تۆڕ خەڵکی وەردەگرێ. ئەوەی کە بتوانێ کۆدێک بشکێنێ، دەشتوانێ لە لای ئەوان داوای کار بکا.
... بە پێی هەواڵی رۆیترز تاکوو ئێستا ٨٠٠٠ کەس تێکۆشاون ئەو کۆدە ئالۆزە بشکێنن، بەڵام تەنیا ٥٠ کەسیان سەرکەوتوون و ٤٠ کەسیشیان دوای شکاندنی کۆدەکە داوای کاریان کردووە.
لێرە دەتوانی کۆد بشکێنی http://www.canyoucrackit.co.uk/index.asp

بۆچوونەکان

پێرێ شەو سەعاتێک لێی ورد بوومەوە، لە یەک شتی دڵنیام :) ئەویش hex بونی ژمارەکانە بە ڕوواڵەت. دەست خۆش کاکە حامد، هەرچەنم کرد کات نەبوو داینێم.
بەڵکومە خوایە ئالان تیورینگێکی کوردی شەقی کات :)

سپاس کاکە هیوا گیان، منیش هیوادارم کە کوردێک بۆمانی بشکێنێ. منیش زۆرم تاقی کردەوە بەڵام سوودێکی نەبوو.
تۆ دەزانی دەبێ ژمارەیان چەند بێ، یان ژمارەیان دیاری نەکراوە؟ چوونکە خۆیان دەدانەیین.

نەوەڵا کاکە نە ئەزانم ژمارەیان چەنە نە ئەزانم نهێنیەکەش ژمارەیە یان وشە یان تێکەڵ یان و یان.
کاکە حامد حسابکە لە پێشمەرگایەتی و کەوتویە کەمینی جەندرمەی تورک: وشەی نهێنی چیە با نەتکوژم؟
hexەکەش تاکید نیە :)، ڕون دیارە کە هەمویان بە جوت hexن، بەڵام دڵنیام کەوا نیە. ئەوەی باشە کەسێک یان چەن کەسێیک دایانناوە. یان بە پرۆگرامێک دایان ناوە. بەخوای من لە مەتەڵی کوردیش تەمەڵم :)

سپاس کاکە گیان. دەبێ بچم بۆ لای یەک دوو هاوڕێی پێشمەرگایەتیم هەن کە بێسمچی بوون و کۆدی مۆرسیان بەکار دێنا بزانم یارمەتیم نادەم پێکەوە "رەمزەکە"ی دەبێنین. لەوەی کە ٨ پیت و ژمارە بن یان ١٠ دڵنیا نەبووم، بەڵام هینەکانی خۆیان ١٠دانەیین. ئەمە زۆر دوورە لەوە کە: شەپۆل شەپۆل وەرە. دیاکۆ ئەوە لە کوێی؟ مشکە کوێرەکان دیسان سەریان هەڵدایەوە. هەژار١٥ لە جێگای خۆیەتی. کەژاڵ گەڕاوەتەوە کوێستا...

بە مووچەی £25,446 (GC10) £31,152 (GC9) ؟؟؟؟؟؟؟؟
UK Government Communications Headquarters شەرم نەماوە

[b]Pr0t3ct!on#cyber_security@12*12.2011+[/b]

کاک حامد کۆدەکانی تۆ سەختترە تا کۆدەکەی ئینگلیزەکان :)
کاکە بەردۆ: دوگمە-دەق ی لایک'ت زیاد کردوە، بارگاوی بویت! نرخی بۆتە 100 ملیار دۆلار ناحەقت ناگرم. برام گرانیەکەی 1991 بەبیرە؟ ئینگلتەرا وای لێ هاتوە بەخوا، کابرای پرۆفیسۆری ئیقتیساد وای لێمان کرد...شەرمی چی و حەیای چە!

ئەوە کاکە جوتیار و کاکە حامید داوایان کردبوو. وتیان حەزمان لە لایکە. منیش وتم بەسەرچاو.

http://www.canyoucrackit.co.uk/soyoudidit.asp
قەت لەوە ناچێت ئەمە کاری حکومەتی بەریتانیا بێت ،ئاوا بە گەمژەیی ؟!!

دەستخۆش بەردە گیان ئەو رۆژە کە من و کاک جوتیان ئەو پەیامەمان نووسی، هێندێک بۆچوون هەبوو لەوانەی بۆچوونەکەی خۆت کە بەراستی "لایک"یان پێویست بوو، بۆیە. هەر بژیت.

بۆ وەڵامی هەڵۆی کوردستاندا دەبێ بڵێم کە ئەمە راستەوخۆ رەنگە هی بەشی ئاساییش نەبێ بەشی M15 و رێکخراوێک لە ژێر دەستەڵاتی ئەواندا ئەم کارەیان کردووە، یەکێکیان لە The Telegraphدا وتووێژی کردووە و دەڵێ ئێمە لە چەند مانگی داهاتوودا گوایە ٣٥ سیخوڕیان دەوێ.

شکاندنی بەو ئەستەمەش نەبووە کە دیارخراوە ،سەیرکەن چۆنیەتی شکاندنی:
http://goo.gl/hAz9a