بە شکاندنی کۆدێکی ئەستەم، دەتوانی کارێکی نهێنت دەست کەوێ.
بەشی رێکخراوی ئاساییشی بریتانیا خۆی ئامادە دەکا بۆ بەرگری لە هێرشی داهاتووی هەکەرەکان، لەسەر تۆڕ خەڵکی وەردەگرێ. ئەوەی کە بتوانێ کۆدێک بشکێنێ، دەشتوانێ لە لای ئەوان داوای کار بکا.
... بە پێی هەواڵی رۆیترز تاکوو ئێستا ٨٠٠٠ کەس تێکۆشاون ئەو کۆدە ئالۆزە بشکێنن، بەڵام تەنیا ٥٠ کەسیان سەرکەوتوون و ٤٠ کەسیشیان دوای شکاندنی کۆدەکە داوای کاریان کردووە.
لێرە دەتوانی کۆد بشکێنی http://www.canyoucrackit.co.uk/index.asp

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
پێرێ شەو سەعاتێک لێی ورد بوومەوە، لە یەک شتی دڵنیام :) ئەویش hex بونی ژمارەکانە بە ڕوواڵەت. دەست خۆش کاکە حامد، هەرچەنم کرد کات نەبوو داینێم.
بەڵکومە خوایە ئالان تیورینگێکی کوردی شەقی کات :)
نەوەڵا کاکە نە ئەزانم ژمارەیان چەنە نە ئەزانم نهێنیەکەش ژمارەیە یان وشە یان تێکەڵ یان و یان.
کاکە حامد حسابکە لە پێشمەرگایەتی و کەوتویە کەمینی جەندرمەی تورک: وشەی نهێنی چیە با نەتکوژم؟
hexەکەش تاکید نیە :)، ڕون دیارە کە هەمویان بە جوت hexن، بەڵام دڵنیام کەوا نیە. ئەوەی باشە کەسێک یان چەن کەسێیک دایانناوە. یان بە پرۆگرامێک دایان ناوە. بەخوای من لە مەتەڵی کوردیش تەمەڵم :)
بە مووچەی £25,446 (GC10) £31,152 (GC9) ؟؟؟؟؟؟؟؟
UK Government Communications Headquarters شەرم نەماوە
[b]Pr0t3ct!on#cyber_security@12*12.2011+[/b]
کاک حامد کۆدەکانی تۆ سەختترە تا کۆدەکەی ئینگلیزەکان :)
کاکە بەردۆ: دوگمە-دەق ی لایک'ت زیاد کردوە، بارگاوی بویت! نرخی بۆتە 100 ملیار دۆلار ناحەقت ناگرم. برام گرانیەکەی 1991 بەبیرە؟ ئینگلتەرا وای لێ هاتوە بەخوا، کابرای پرۆفیسۆری ئیقتیساد وای لێمان کرد...شەرمی چی و حەیای چە!
ئەوە کاکە جوتیار و کاکە حامید داوایان کردبوو. وتیان حەزمان لە لایکە. منیش وتم بەسەرچاو.
http://www.canyoucrackit.co.uk/soyoudidit.asp
قەت لەوە ناچێت ئەمە کاری حکومەتی بەریتانیا بێت ،ئاوا بە گەمژەیی ؟!!
شکاندنی بەو ئەستەمەش نەبووە کە دیارخراوە ،سەیرکەن چۆنیەتی شکاندنی:
http://goo.gl/hAz9a